چەند یادەوەرییەک لە سلێمانیەوە
Sunday, 14/02/2021, 3:01
ماڵه‌که‌مان خانووه‌یه‌کی دوو نهۆم بوو، له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام. ژووره‌کانی نهۆمی سه‌ره‌وه، له سه‌ر هه‌یوانێک بوون. شه‌وێکی زستانی ساڵی 1978، کاتێک له‌گه‌ڵ یه‌کێک لهبراکانمدا، دانیشتبووم و هه‌ردووکمان خه‌ریکی خوێندنه‌وه بووین. ئه‌و کاتانه من ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بووم. کۆمه‌ڵێک به‌یان و بڵاوکراوه‌م له نێو فرێزه‌رو له نێو زه‌خیره‌دا شاردبۆوه. هاوکاتیش له کتێبخانه‌ی ژووره‌که‌مدا کۆمه‌ڵێک کتێبی قه‌ده‌غه‌کراو هه‌بوون. ئه‌و شه‌وه خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی نامیلکه‌ی "یه‌کێتی نیشتمانی بۆچی؟"، به زمانی عه‌ره‌بی بووم. له‌پڕ گوێمان له ده‌نگه ده‌نگ و وشه‌ی عه‌ره‌بی و ته‌په ته‌پ بوو. بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه چیه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگاکه بکه‌مه‌وه نامیلکه‌که‌م خسته ژێر کتێبێکی تره‌وه له کتێبخانه‌که‌دا و پاشان ده‌رگاکه‌م کرده‌وه.
هه‌ر له شوێنی خۆم سستبووم. هه‌ندێ کات مرۆڤ وشه نادۆزێته‌وه بۆ باسکردنی هه‌ستێک. دیمه‌نی چه‌ند " قواتخاسهیهک به سه‌رۆکایه‌تی ملازم محسین" ، له نێو هه‌یوانه‌که دا ڕایانچڵه‌کاندم و ئێستێکم کرد بۆ دواوه. حه‌زم ئه‌کرد بگه‌ڕێمه‌وه ژووره‌که‌م و ده‌رگاکه به‌ڕوویاندا دابخه‌م.
هاوکات هه‌ر به‌بێده‌نگ له نێودهرگای ژووره‌که‌دا وه‌ستام و هیچم بۆ نه‌وترا.
حه‌وشه و سه‌ربان و سه‌ربانی دراوسێکان و گه‌ڕه‌ک هه‌مووی به قواتخاسه گیرابوون. دایکم و باوکم به‌بێده‌نگ له حه‌وشه‌که‌دا وه‌ستا بوون، ترس و خه‌مێکی گه‌وره‌یان لێنیشتبوو.
ملازم موحسین داوای شوناسنامه‌ی له من و براکه‌م کرد، کاتێک بینی هه‌ردووکمان خوێندکارین، هه‌ر له نێو هه‌یوانه‌که‌وه سه‌یرێکی ژووره‌که‌ی کرد و دوای ئه‌وه‌ی که تێگه‌یشت خه‌ریکی خوێندنی وانهکانمانین، هەیوانەکەیان بەجێهێشت و هەر له ڕێگای سه‌ربانه‌وه ڕووی چه‌که‌کانی ده‌ستیان به‌ره‌و ماڵێکی تر وه‌رگێڕا. له دوای خۆیان بارێک له ترس و دڵه‌ڕاوکێی دایک و بێده‌نگی باوکیان به‌جێهێشت.
ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی چه‌ندین ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ر بڵاوکراوه‌کانیان بدۆزیایه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نامیلکه‌که‌یان بدۆزیایه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر باوکمیان بگرتایه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی منه‌وه براکه‌میان بگرتایه، ئه‌گه‌ر ... خه‌وی له چاوم تۆراند و هه‌ر به‌و شه‌وه به‌بێده‌نگ که‌وتمه کۆکردنه‌وه‌ی کتێبه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان. به‌یانی زوو باوکم له‌گه‌ڵ خۆی بردنی بۆ دوکانه‌که‌ی و له‌وێ هه‌مویانی شارده‌وه.
ساڵی شه‌سته‌کان باوکم له گوێسه‌وانه‌ی ماڵه‌که‌ماندا کتێبه‌کانی ده‌شارده‌وه. له حه‌فتاکاندا کتێبه‌کانی بۆ دوکانه‌که‌ی که له‌به‌ر خانه‌قای مه‌ولانا بوو، ده‌برد. له‌وێ له جێیه‌کی دڵنیادا به‌رگی هه‌موویانی دائه‌خست و ئه‌یوت ڕۆژێک هه‌ردێ که له‌و حه‌شارگه‌یه ڕزگاریان بێت.
ساڵانی شه‌سته‌کان بوو، زۆر منداڵ بووم، هێنده‌م بیره که ڕۆژێکیان ئامۆژنم به‌بێده‌نگ له‌ماڵی ئێمه ده‌گریا. مامم شه‌هیدکرابوو. ته‌رمه‌که‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی تردا هێنابووه وە بۆ سلێمانی له‌به‌رده‌رکی سه‌را دایاننابوون. ئه‌یانوت هه‌رکه‌سێ بچێ خۆی بکات به خاوه‌نیان ده‌یانگرن. له‌به‌رئه‌وه نه‌که‌س ده‌یوێرا خۆی بکاته خاوه‌نی ئه‌و شه‌هیدانه و نه‌که‌سیش ده‌یتوانی پرسه‌یان بۆدابنێت.
دیمه‌نی ڕۆژه ترسناکه‌کان زۆرجار وه‌ک سێبه‌ری تارماییه‌کی تۆقێنه‌ر، جارجار ده‌رئه‌که‌ون و وه‌ک مۆته‌که هه‌ناسه‌م لێده‌بڕن. هه‌روه‌ک ئه‌و دیمه‌نه‌ی ساڵی 1963 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نم ته‌نیا چوارساڵ بوو که‌چی هه‌روه‌ک خه‌ونێک، یا سێناریۆی فیلمێکی ترسناک ده‌رده‌که‌وێت. ساڵی 1963 به‌عسیه‌کان که‌وتنه گرتن و کوشتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی بێتاوانی شاری سلێمانی. ڕۆژێکی هاوین بوو، له شاردا "چوونه ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه بوو" دوکانوبازاڕ هه‌مووی داخرابوون، باپیرم و باوکم و مامم هه‌موویان له ماڵه‌وه بوون. بیرمه ماڵه‌که‌مان پڕبوو له‌سه‌ربازی عه‌ره‌ب. سه‌ربازه‌کان باوکم و مامیان گرت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیانبه‌ن باوکم ویستی جله‌کانی بگۆڕێت، سه‌ربازێک له‌گه‌ڵ باوکمدا چووه ژووره‌وه و تا پاسه‌وانی باوکم بێت نه‌وه‌کو ڕابکات. منیش له حه‌وشه‌که‌دا له‌گه‌ڵ دایکم و خوشکوبراکانم وزڕنهنکمدا وه‌ستابووم. کراسه‌که‌ی دایکمم گرتبوو زۆر ئه‌ترسام و هه‌ر سه‌یری سه‌ربازه‌کانم ده‌کرد. باوکم لهخۆگۆڕیند، هەروەک لە هەموو شتێکی تردا زۆر لەسەرخۆبوو، لەەرئەوە زۆری پێچوو. پاشان یه‌کێک له سه‌ربازه‌کان ده‌ستی بۆ زڕنه‌نکم ڕاکێشا که ئه‌و بکوژن چونکه گوایا باوکم ڕایکردوه.
باپیرەم فریشتەی ئێمەی مناڵ بوو. لە دنیای بێگەردی مناڵیمدا بروام وابوو کە باپیرەم ئەتوانێت و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە. بەڵام ئەو رۆژە سەربازەکان بە بەرچاوی باپیرەمەوە باوکم و مامیان برد نەیتوانی هیچ بکات.
ئێستاش لەیادمە چۆن لە دوای ئەم رووداوە وە لەگەڵ دایکم دا لە دەرەوەی تەلەبەندەکانی (حامیەی سلێمانی)، بۆ هەواڵ پرسینی باوکم و مامم لە چاوەروانیەکی بێ وەڵامدا رۆژەگەرمەکانی هاوینمان دەکردە ئێوارە.
به‌ره‌به‌یانی سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی 1974، برا گەورەکەم که پێشمه‌رگه بوو، له پڕخۆیکرد به ماڵدا. دیاره هه‌موو به بینینی زۆر خۆشحاڵ بووین و شانازبووین به‌وه‌ی که براکه‌مان پێشمه‌رگه‌یه. هێشتا خۆر تیشکه‌کانی نه‌گه‌یاندبووه شار، کاتێک گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌کان به ده‌بابه و سه‌رباز دەوریانگیرا.
به بڵندگۆ هاواریانده‌کرد چوونه ده‌ره‌وه له ماڵ قه‌ده‌غه‌یه. خه‌مێکی گه‌وره ماڵه‌که‌مانی داگرت. دایکیشم هه‌رده‌یوت "ئاخر بۆ هاتیته‌وه بۆ نێو ئه‌م ئاگره!". کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌کالۆری پۆلی سێی ناوه‌ندی بوو. براکه‌شم زۆر له‌سه‌رخۆ ڕانکوچۆغه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی گۆڕی و پانتۆڵ و کراسێکی له‌به‌رکرد و چه‌ند کتێبێکی منی هه‌ڵگرت و وتی منیش ئه‌چم بۆ تاقیکردنه‌وه. هه‌ر به ڕێگای سه‌ربانی ماڵهدراوسێکاندا به‌ره‌و قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی کۆماری ڕۆیشت.
مانگی کۆتایی ساڵی ١٩٧٩ بوو. بەرەبەیانێکی زوو دایکم زۆر بە نیگەرانیەوە لە خەوبەئاگای هێنام. بەدەم گریانەوە وتی "قورمان بەسەر ئەمشەو سەلام گیراوە. هەستە هەرچیەکت هەیە بیشارەوە، بیدە بە باوکت بیشارێتەوە، و برۆ بۆ لای پووریشت لەوێش بکەوەرە ماڵەکە و هەرچیەک کەمێ بۆنی کوردی لێبێ ، لایبە، بیشارەوە، مەیهێڵە." لە نیوەشەودا، لەناکاو قواتخاسە دەدات بەسەر ماڵی پوورمدا و کوری پوورم دەگیرێت. تا شەش مانگی سۆراخیش کەس نەیدەزانی لە چ زیندانێک بەندە.
ئای سلێمانی هه‌ر کاتێک ده‌مه‌وێ لاپه‌ڕه‌ی یادێک هه‌ڵده‌مه‌وه، هه‌ر سیخۆڕه و ڕێگاده‌گرێت، هه‌ر گولله‌یه و تێئه‌په‌ڕێ، هه‌ر ئه‌منه و یه‌خه ئه‌گرێ. "گه‌ر دنیا تاریک داهاتبوو و به‌ره‌و ماڵهوهبهڕێوه بووی، نه‌که‌ی به‌سه‌ر شۆسته و پهنادیواردا بڕۆی، گولله‌یه‌کت بۆ ئه‌هاون، به ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌که‌دا برۆ با وا نه‌زانن که پێشمه‌رگه‌یت".
ئێواره‌یه‌کی دره‌نگی سه‌ره‌تای ساڵی 1980 بوو، دنیا تاریک داهاتبوو. بوو به ته‌قه.
هه‌موو کات له‌گه‌ڵ هاتنی ته‌قه‌دا چرپه‌یه‌کی بێده‌نگ ده‌یدا به گوێی شاردا: ئه‌م شه‌ویش هاتن، به‌خێربێن. له گه‌ڵ دایکم و یه‌کێک له براکانمدا به‌ڕێوه بووین له ده‌رگه‌زێنه‌وه بۆ سه‌رشه‌قام. ته‌قه‌یه‌کی زۆر بوو. هێنده‌مانزانی شه‌قام و شۆسته‌کان بهقواتخاسه گیران. کوێرانه ته‌قه‌یان ده‌کرد. داره‌کانی قه‌راغ شۆسته‌کانیشیان لێببوه پێشمه‌رگه. هه‌ر فیشه‌ک بوو، به‌لای گوێماندا ویزه‌ی ده‌کرد. ئێمه‌ش به بندیواره‌کاندا ده‌ڕۆیشتین. ئاواته‌خوازبووم دیواره‌کان بقڵیشێن و له‌ناخیاندا حهشارماندهن. دایکم بەردەوام فووی ئایەتەکانی خۆی بەسەرمن و براکەمدا دەکرد. پەژارە و خەم لە رووی دەباری، هاوکات زۆر هێمن و لەسەرخۆبوو. ئێستاش که بیر له‌و شه‌وه ده‌که‌مه‌وه تێناگه‌م که چۆن گولله‌یه‌ک نه‌یپێکاین. ئه‌و شه‌وه ڕێگای نێوان ده‌رگه‌زێن و سه‌رشه‌قام کۆتایی نه‌ده‌هات.
هاوینی ساڵی 1980 بوو. چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک به کاری پێشمه‌رگایه‌تی هاتبوونه‌وه بۆ ناو شار. هه‌موویان له ماڵی یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان، له حاجیاوه کۆببونەوە.
نزیک ئێواره بوو، خۆر هێشتا سه‌ره‌تاتکێی له شار ئه‌کرد. له پڕ بوو به ته‌قه. ته‌قه‌کان زۆر نزیک بوون له ماڵی ئێمه‌وه. هاورێیەکیشم کە دەزگیرانی برای یەکێک لە پێشمەرگەکان بوو، لەوی دەبێت. پاش که‌مێک دایکی هاورێکەم به گریان و له خۆدان بۆ ماڵی ئێمه هات. هه‌ر به‌ده‌م گریان و له‌خۆدانه‌وه وتی"چیبکه‌م، نازانم چیبکه‌م، ئه‌و ته‌قانه له ماڵی خه‌سوی کچەکەمەوە بوو، کچه‌که‌شم له‌وێیه و نازانم چی به‌سه‌رهاتووه. قواتخاسه داوێتی به‌سه‌ریانا. ئه‌خباری کرابوون، دایکیان بمرێ. نازانم چیبکه‌م!". هه‌ر ئه‌گریا و له خۆی ئه‌دا. بەرێکەوت منیش لەوێ نەبووم، بریاربوو بچم و چەند نامەیەک، کە پێویست بوو بگاتە دەرەوە (شاخ) بیگەیەنم.
پاشان یەکێک له براکانم بە پەشۆکاوی خۆیکردبەماڵدا و وتی: " هه‌ر ئۆتۆمبیلی قواتخاسه یه به خێرایی به‌ره‌و خوارووی شار ئه‌ڕۆن و هه‌ندێکیشیان به برینداره‌وه، له خوارووی شاره‌وه دێنه‌وه. هاوکاتیش چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له ناو ئۆتۆمبیله‌کانی قواتخاسهکاندا بوون، به جلوبهرگهخوێناویهکانیانهوه دیاربوو که بریندار و شه‌هیدیان تێدایه".
ئه‌و ئێواره‌یه شار خرۆشا بوو. ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عس هه‌موو شپرزه ببوون. به ئۆتومبیله تۆقێنه‌ره‌کانیان به به‌رده‌وامی له نێوان حاجیاوه و مۆڵگه‌کانی خۆیانا هاتوچۆیان بوو.
بۆ ڕۆژی دوایی هه‌واڵ بڵاوبۆوه، که یه‌ک پێشمه‌رگه نه‌بێت (حەمە غەریب)، ئه‌وانی تر هه‌موویان شه‌هید بوون. بەداخەوە ئەویش بۆ رۆژی دوای ئەم رووداوە دڵتەزێنە شەهید دەبێت. ده‌زگیرانی هاورێکەم (حەمە ساڵح برای حەمە غەریب) به برینداری دەگیرێت. هەموو ئەو کچ و ژن و مناڵانەی کە لە ماڵه‌که‌دا بوون هه‌موویان دەگیرێن و دەیانبەن بۆ ئه‌منی سلێمانی. شه‌و دره‌نگ کاتێک که یه‌کێک له قواتخاسهکان به‌هۆی برینه‌که‌یه‌وه ئه‌مرێ، به‌عسیه‌کان ده‌زگیرانی هاورێکەم، که زامداره و به‌نده، شه‌هید ئه‌که‌ن.
دوای چه‌ند ڕۆژێک هه‌واڵمان پێگه‌یشت که ژن و مناڵه‌کانیان له ئه‌منی سلێمانیه‌وه گوێزاوه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی (سجنی سه‌ره‌وه‌ی) سلێمانی. منیش له ڕێگه‌ی تیمێکی ئه‌ندازیارییه‌وه که سه‌رپه‌رشتی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی سجنه‌که‌یان ئه‌کرد چوومه ناو سجنه‌که‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت هاورێکەم ببینم. سەرەتا منیش لەگەڵ تیمەکەدا لە سەربانی زیندانەکەوە، سەیری ئەو کارانەم دەکرد کە بریاربوو بکرێت، هاوکات چاوم لە شوێنێکی تربوو. له ده‌رفه‌تێکدا، دوای ئەوەی کە هاتمە خوارەوە له حه‌وشه‌ی سجنه‌که‌دا هاورێکەمم بینی، بەخێرایی نامه‌یه‌کی خستهدهستمهوه، له ڕێگای نامه‌که‌وه ئاگاداری وردەکاریەکانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە بووین.
سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو یاده‌وه‌ریه تاڵانهتدا، تۆی بەرۆحم ئاشنا شاری شیرینم. یاده تاڵاکانیشت بوونه‌تە مێژووی پڕسه‌روه‌ری و خۆڕاگریت.
کاتێکیش بە دیدارت شادبوومەوە، پر بە کۆڵوانەی نامۆییم وێنەی جوانی تۆم لە کۆڵنا. پر به چاوانی غه‌ریبیشم، سه‌وزایی بههارتم هێنا شاری هەڵمەت و قوربانی.
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست