Tuesday, 09/02/2021, 2:18
https://www.facebook.com/100037149023814/videos/407801750468122/
ووتەیەکی جوان هەیە کە دەڵێن : "بەرپرسم لەوەی کە ووتومە ،بەڵام بەرپرس نیم لەوەی چۆن تێیدەگەیت " هەلهەلەی مەخلوق یەکێکە لەشاکارە جوانەکان کە دەکرێ "عادل عەزیز" وەک ناسنامە پێی بناسرێتەوە ، عادل لەدوای ڕاپەڕینەوە لەزۆر بواردا دەرکەوت، لەڕێگەی کەناڵی تەلەفیزۆن و دەنگیشی لەناو ڕادیۆدا بووە ئاشنای ناو هەمووان ، کەچووە ناو گۆڕانەوە هێندەمان زانی بووە بەپەرلەمانتار و ڕەنگە چەند جارێکیش دەستی هەڵبڕیبێت بۆ یاسا لاستیکێکانی ناو پەرلەمان و دەرکەوتنی لەکاتی ڕووداوە زۆرو زەبەندەکانی هەرێمدا کە بەردەوام ڕودەدەن و تۆزی مێژوو دایان دەپۆشێت .
بەڵام مەرج نییە من هەموو شتەکانیم بەدڵبوبێت ،
باوەڕم نییە خۆشی چاوەڕوانی ئەوەی کردبێت لەکەسمان و بیەوێت دڵی هەمووان ڕازیی
بکات ، من نەشم شاردۆتەوە بەخۆیشم ووتوە،
چونکە ئاشنایەتی ئێمە مێژوویەکی هەیە، کەدەڵێم
مێژوو یەک دەبێت باسی بکەم .
عادل کەسێکی
بزێوە ئاشنایەتی ئێمە و برایەتیمان چەند دەیەکەیەکە کە "مەجید "ی برا ی هاوڕێ
و برای ڕۆژە کانی زووتر بوو کە
لەودەمانەدا شەقامەکانی سلێمانیمان تەی
دەکرد و خەوێکمان هەبوو لەپێناویدا بۆی
دەجەنگاین لەڕیزەکانی کۆمەڵەدا، دوایش کەتەمەنمان لەهەڵچوندابوو هەردووکمان ڕوومان
لەچیاکرد ، تا کبریاو کەرامەتمان
بەپارێزراوی بهێڵینەوە و بەئاگاش بووین لەوەی کە لەچیادا بەئازادی
وسەرفرازی ناگەین
عادل برایەکی خنجیلانەی لاوازو درێژبوو بزێوو هەمیشە لەجوڵەدابوو لەگەڕەکی ئیسکان و" مەجید" ی برای زۆرجاران باسی بزێوێکەی دەگێڕایەوە بۆمان ، نەمدەزانی ڕۆژگارێک دێت ئاوا دەردەکەوێت ؟
هەموو جارێک لەگەڕانەوەمدا بۆ نیشتمان
"عادل" دەیبینم و کۆمەڵێک یادگاری نوێ
تۆمار دەکەین . ئەو ئیتر
منداڵە بزێوەکە نەبوو ، دووا دیدارمان
لەشەوێکی پڕ ئەستێرەی گوندە ئەتک کراوەکەی" سیتەک"دا بوو ، ئەو
شەوە عادل هەندێک گۆرانی خۆشی بۆ ووتین
کە "هەلهەلەی مەخلوق " یەکێک لە
جریکەکانی ئەوشەوە بوو، من نەم نەم دەزانی کە عادل دەف لێدەرێکی دەروێشانەش
دەزانێت و ڕیتمی دەف و عەڵقەی دەف تێکەڵێ ئەو ئاوازە عاریفانەیە دەکات ، بەڕاستی
ئەوشەوە بەخاکەڕایەوە دەتوانم بڵێم هێندەی هەموو دنیا چێژی گۆرانیم کرد.
چونکە ئەم
دانیشتنە ماڵی "ڕزگار" هاوڕێمی هێنامەوە بیر کە کاک "شێخ
بەکر" زۆر شەوانی هەینی کاک "ئەحمەدی خولە سنەی "
دەهێنایەوە
بەدەم خواردنەوەوە گۆرانی دەچڕی و ئێمەش بە مەنجەڵ و کەوچک
تەپڵمان لێدەداو لەگەڵیا گۆرانێکانمان دەووتەوە.
ئەوشەوە هەستم بەهەڵکشانی هەناسەیەکی گەرم کردو
لام وابوو ژیان هێشتا مانایەکی هەیە کە بۆی بژیت ، بۆیە پێم ووت : عادل
براجوانەکەم خۆزگە هەر خەریکی هونەر دەبوویت و وازت لەم حیزبانە دەهێنا کە
هەموو هیوایەکیان کردۆتە سەراب .
ئەو شەوە بۆم دەرکەوت کە من بۆچی ٢٧ساڵە قێز
لەگۆرانی کوردی دەکەمەوە ، بە"عادل "م ووت: ئەم شەو تۆ لەگەڵ گۆرانی کوردیدا ئاشتت کردمەوە
، ئەوە ئەو شەوەبوو کە بێئاگا شادمان بووم
کە گوێم لە عادل دەگرت .
بەڕووە
خۆشەکەیەوە گۆرانی دەچڕی . قسەمان زۆرکرد
عادل ئیتر گەنجە بزێوەکە نەبوو ، ئەو لەئەزمونەوە قسەی دەکردو خەمێکی زۆریشی کردبۆ
هەگبەکەیەوە ، زۆرمان قسەو باس کرد، لەسەر
پەرلەمان و سیاسەت و ئەدای ئەوڕۆژانەی پەرلەمان و شاری هەولێرو گۆڕان و حیزبەکانی
تریش ، ئێستا قسەی من لەسەر ئەوە نییە ، قسەی من لەسەر گۆرانیەکە کە
دیندارەکان زۆر شانازی پێوە دەکەن و
تێکستی ئەم گۆرانییە بەلوتکەی عاریفانە
وەردەگێڕن ، هەریەکە لە پیاوە ئایندا جۆرێک لێکدانەوەی هەیە بۆ ئەم هۆنراوەیەی" مەحوی" و پێمان
دەڵێن خۆ ئێوە بەقەدەر مەحوی ئاگامەند نین و دنیا توڕەهاتە ، وەرن کڕنوش بەرن تا
بگەنە مەلوکی خواوە ، هەموو ئەو دیندارانە کە لەمینبەرەکاندا دیوانێکی مەحوی بەدەستیانەوەیەو لەبن دارو لەمعرابدا
هۆنراوەکانی تاو توێ دەکەن و نەسیحەتمان دەکەن لەڕێگەی خوێنەوەی هۆنراوەکانی مەحوی
وە ، کەچی کەسیان نەیان توانیوە
وەک عادل عەزیز ببنەخاوەنی ئەو
هۆنراوە عاریفانەیە .
هیوام وایە
"عادل عەزیز" چەند کارێکی
وائەنجام بدات ، تا لەو گەڕەلاوژێیەی گۆرانی ڕزگارمان بێت و جارێکی تر ئاشتمان کاتەوە بەدنیا جوانەکەی گۆرانی ووتن .
ئای چەند هێمن
و لەخۆبایی ژیانمان دەڕوات ، کەچی ئێمە هەر لە ناو خەیاڵی ئەوڕۆژانەداین کە
لەڕادیۆکەوە ،عەلی مەردان ،تایەر تۆفیق ، حەسەن زیرەک ، ماملێ ،
سەید عەلی ئەزغەر و کاوێزئاغا بێتەوە میوانمان و بمان گەڕێنێتەوە ئەو سەردەمەی کە هەموو شتێک هەموو هونەرێک بەهای خۆی هەبوو، ئێستاشی لەگەڵ بێت هەستێکی خۆشم پێدەبەخشێت ئەو
هەوایەی کە لەنیشتمانە وە دێت بۆلام ، دواجار دەڵێم خۆزگە هەموو ئەوکەسانەی کە کارێکیان
لەباردایە ، ڕێزلە خۆیان بگرن ، تا لەڕێگەی خۆیانەوە کارە هونەرێکەشیان ڕسوای نەچنێتەوە، ژیان تەنها ڕاکردن نییە بەدوای پەلکەزێڕینەدا ، من کەم ڕۆژ هەیە بەچاوی نوقاو دڵی کراوەوە گوێ
لەگۆرانی مەخلوق نەگرم، هەست دەکەم کاتێک "عادل" ئەم گۆرانییە دەڵێت
ڕۆحی" مەحوی" ش گوێێ لێدەگرێت .
کونفۆچیۆس لەوانەکانی ڕەوشتدا دەیووت :
تاکە شتێک کهزۆر گرنگه خهڵکی لهسهر پهروهردهکهین ، ئەوەیەکهچۆن بتوانن ناسنامهی خۆیان بپارێزن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست