Tuesday, 09/02/2021, 2:02
هەژاری موکریانی لە وڵاتی لوبنان لە نەخۆشخانەیەکی سیل چارەسەردەکرا، لە مەلا شێخ خەلەف نەجەفی دەپرسێت(زەوی بەمیرات بۆ ساڵحان دەمێنێ) یانی چی؟ شێخ لەوەڵامدا دەڵیت (مەنزوری قورعان لە ساڵح ئەوکەسانەی کە بەزەوی دەچارێن و ئیسلاحی ئەرازی دەکەن،نەک سۆفیلکەو مەلای دەسبڕ و تەنبەڵی وەک من. لەوانەیە ستالین لەو سالحانەبێ!! ) هەژار هەرلەو بوارەدا دەڵێت (بەیانیان راهیبێک بە چرا نەفتێکی داگیرساوەوەو کەشەیەک بە زەنگوڵەوە بەدەوری کلێسادا دەگەڕێن و زەنگوڵە رادەژێنن. ئەوانە شەیتانی دەوری کلێسا کە شەو هاتون دەردەکەن،بۆ ئەوەی ئێمە جێگەیان بگرینەوە ! )
. نوێژو رۆژو و خواپەرستیی ئەو کوردانە دروستە کە تەنها ئەو موسوڵمانانە بە
برا و هاو ئاین دەزانن کە پشتگیریی ئاوات و ئامانجەکانی کورد دەکەن و باوەڕێکی چەسپاویان
بە ئازادیی و مافی بڕیاردانی چارەنوسی گەڵانی ژێر دەستە هەیە و بۆ رزگاربونیان تێدەکۆشن.
نمونەی ئەو مەزنانە نوسەر و کۆمەڵناسی تورک دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی و نوسەری ناسراوی فەرەنسایی کریس کۆچێرا،سەرۆکی پێشوی لیبیا شەهید
موعەمەر قەزافی، رابەری عەرەب جەمال عەبدلناسرونایف حەواتمە ی سەرۆکی بەرەی دیموکراتیی
فەلەستان .. ئیتر هەر موسوڵمانێک کورد بێت یا بێگانە، ئەگەر دژی ئازادیی تاک و کۆمەڵ
و گەلان و مافی بڕیاردانی چارەنوس هەڵوێستی نەرێنی هەبێت دەکەوێتە بەر نەفرەتی یەزدان
و کۆمەڵ. ئاخر گەلۆ خۆشەویستیی گەل و وڵات بەشێک نییە لەباوەڕبون بە فەرمانەکانی یەزدان
و یاساکانی ئیسلام ؟(حب الوطن من اڵایمان – خۆشەویستیی نیشتیمان بەشێکە لە ئەرکە
ئاینی یەکان). ئاین نابێت توند و تێژی تێدا بێت، چێنێک بەرامبەر چینێک و نەتەوەیەک
بەسەر نەتەوەیەک و توخم ورەگەزێک توخم ورەگەزێکی دیکەبچەوسێنێتەوە.
لەدوای کوڵکە مەلایەکی
کورد یا کۆڵکە مەلایەکی هەرنەتەوەیەکی دیکەوە(دور لە تێکەڵاوکردنی ئاین و سیاسەت)
نوێژ بکە دروستە، نەک لە دوای زانایەکی ئاینیی ناسراو کە دەڵێت(ئێمە هەمومان سەر بەهەرنەتەوەیەک
بین، ئۆمەتی محەمەدین ، گەردونیش بە زەوی و ئاسمانەوە موڵکی یەزدانە
، کەس خاوەنی بستێک زەوی نییە و پێویست بە سنورجیاکردنەوە ناکات!) وشەی ئومەت کە
وشەیەکی عەرەبی یە ئەگەر بەواتای موسوڵمانان بێت،بەڵی ئێستا بەشیکی نەتەوەی کورد موسوڵمان وئۆمەتی محەمەدن،بەڵام
ئەگەر وشەکە بەواتای نەتەوە بێت،ئەوە کورد کوردەو سەر بە هیچ نەتەوەیەکی دیکە نییە
و هەر نەتەوەیەکی رەسەنیش لە قۆناغە هەرە دێرینەکانی ژیاندا هەریەکەیان لەسەر خاکێک
گیرساونەتەوەو نیشتەجێبون(جگە لە تورکە مەغۆلەکان کە لە ئاسیای دور و چیاکانی
(ئەلبائاتا)وە بەشەڕو کوشتارو خوێنڕشتن گەیشتنە کەنارەکانی دەردەنیل و بۆسفۆر
وبەشێک لەو شوێنانە داگیردەکەن کە ئێستا بە تورکیا ناسراوە ، وەک داگیرکردنی
ئیمپراتۆریای رۆمەکانی خۆرهەڵات(بیزنتە)کە لە صاڵی 33 – 1453لە وڵاتی پڕشکۆی یۆنان
لەبەرزیدا بو، ئەگەرنا،
تورکیای ئێستا وڵاتی کورد و ئەرمەن و یۆنانەکانە). برایانی موسوڵمانی سەربە ئاینزای سونە، نەک کورد بە موسوڵمانی دروست
ناژمێرن و بەدەستنێژی جولەکەو زایۆنیزم حسێبماندەکەن، بەڵکو دەڵێن کورد نەوەی
جنۆکەن و یەزدان پەردەی لەسەر داماڵیون!! موسوڵمانی سەر بە
ئاینزای شیعەش، ئەوە عەرەبی سونە مەزەبیش بەموسوڵمان ناژمێرن چجای کورد! لەو هەمو
کارەساتی کێمیاباران و ئەنفالکردنەدا ئاخێکیان هەڵنەکێشا وهیچ لایەکیشیان ئاوڕیکی
خێریان لەکورد نەدایەوە،بەڵام لەسەر کورد دەیکەنە ئەرکێکی ئاینی کە پێویستە موسوڵمانانی کورد دەست بە دوعاو پاڕانەوە،
رو لەیەزدان بکەن بۆ فەلەستان، کۆسۆڤۆ،خواروی لوبنان، چیچان و کوێ و کوێ، ئەوە
لەکاتێکدا ئەوانە هیچیان ددانی خێر بە کورددا نانێن. هەمو ئەو کوردە نوێژکارانەی
وتراوەکان ونوسراوەکان بە دروست دەزانن،کە هەموی دروست نییە وکۆلکە مەلاکان و(زانایانی ئاینی)
دەستەمۆی دەرباری شاو سوڵتانەکان مێشکی کوردیان پڕکردووە لە بیروباوەڕی پڕوپوچ بە پشتبەستن بە فەرمودەکانی
پەیامبەر(د.خ) کە زۆربەیان بەدەم پەیامبەرەوە هەڵبەستراون
و گوایە ئەوفەرمودانەی کە ئیمامی بوخاری سەلماندویەتی هیچ گومانێک لە راستیی و
دروستی یەکەیاندا نییە! بەڵام ئەم ئیمامی بوخاری یە پەیامبەری ئیسلامی نەبینیوە
و194صاڵ پاش کۆچیدوایی پەیامبەر(د.خ) ئینجا لەدایک بووە!؟ هەندێک لە زانا راستگۆ و راستینەکانی ئیسلام
لە ئەم دواییانەدا فەتوایان دا کە رۆژو
گرتن لە پلەی گەرمای بەرزدا، لە30 پلەو بەرەوژور فەرز نییە. قال تعالی فی کتابه
العزیز( وعلی الذین یطیقونه – پەروەردگار فەرمویەتی
ئەوانە بەڕۆژوبن کەلەتوانایاندایە) و بە پێی یاسایەکی
شەرعناسییش : (لا ضرر ولا ضرار)واتا هەمو ئەرکێکی ئاینی کە
یەزدانی دلؤڤان لەسەر موسولمانانی داناوە ئەو کەسانە پابەندی دەبن کە دەتوانن و
زیانێکیا ن پێناگەیەنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست