Tuesday, 09/02/2021, 0:26
بە دێژایی دیرۆکی ئادەمیزاد گەلەك مرۆڤ لەبەر بەرژەوەندی خۆیان هەموو شتێکی تریان کردووەتە قوربانی، گشت پیرۆزیی و تەنانەت کەرامەتی خۆشیان هەراج کردوە بۆ دەستخستنی بەهایەکی کەم، بەڵام دوایی هەر ڕسوایی و شەرمەزارییان بۆ ماوەتەوە، هەروەها کەوتونەتە بەر نەفرەتی خەڵکی و خودا.
عومەر
فەقی محەممەد ڕەسووڵ عەبدولڕەحمان
ناسراو بە عومەر چنگیانی لە رابردودا مەدخەلییەکی مەسینەهەڵگری سەر بە ئالسەعوود
بو و لە ئێستاشدا ڕاوێژکاری ئایینی
مەکتەبی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانەو بەناوی دینەوە زانیاری ناو قورئان
بەکاردێنێت تا چاوبەست لە خەڵك بکات و زوڵم و نادادپەروەریی و گەندەڵی و خیانەت
و بێ ڕەوشتی پارتی و بارزانی پێ پەردەپۆش
بکات ، ئایەتی قورئان و بڕوای ئیمانداران و موسڵمانان دەکاتە گۆرەی چاوی بابۆ، ئاوهالە بەمجۆرە قێزەونە شەرعیەت دەدات بە خیانەت و زوڵم و ستەمی بنەماڵەی
بارزانی و ڕێگاشی بە خۆی داوە بە ناوی
قورعان و خوداوە قسە بکات و خەڵکی ساویلکە هەڵبخەڵەتێنێت، لەسەر مینبەری
گوتارخوێندنەوەی رۆژانی هەینی جنێوی خوشك و دایك بە خەڵك دەدات تا لای بارزانی خۆی
خۆشەویست بکات، چونکە پاشەڕۆژی بەو بنەماڵەیەوە بەستراوەتەوە.
هەروەها
لە تاوانەکانی ئەو مەسینەهەڵگرە بە کوشتدانی ٣ گەنجی خوێنگەرم بوو لەساڵی ١٩٩٤دا لە
مزگەفتێکی شاری سلێمانی گۆتی دەبێت بەسەر لاشەکەمدا بڕۆن ئینجا مزگەفت بۆ یەکیتی چۆڵ دەکەم، ئەوهالە گەنجانی
سادەی هەڵخەڵەتاندو لە ئەنجامدا سێ گەنجی بە کوشتن
دا و کەچی خۆی هەڵهات بۆ لقی چواری پارتی.
ئەو
مەسینە هەڵگرە کە لە پێشاندا مەدخەلیی
بووەو ئێستا خوتبەی هەینی بۆ مەلاکان دەنوسێتەوەو خەڵك تەسقیف دەکات و بانگەواز بۆ
پارتی دەکات و رەفیق حیزبیە پارتیەکان دەچن گوێی لێدەگرن و دەوری قەرەباڵغ دەکەن،
چونکە مۆری مونافیقی ناوە بە ناوچەوانی خۆیدا، بەڵام ئەوەی کەمێك هۆش و تێگەشتنی
هەبێت لە پاش ئەو چڵکاوخۆرەوە نوێژ ناخوێنێت کە دینی فرۆشتووە بۆ مەسڵەحەتی خۆی.
هەروەها
ئەم کۆنە مەدخەلییە ئەندامێکی باڵای دەزگای بەدناویی پاراستنە، جگە لەوەی ئەم بازرگانە کە دین
بەکاردێنێت بۆ گیرفان و کورسی خۆی، لەگەڵ پشتیوان سادقدا ئەندازیاری تیرۆرکردنی د.
هوشیار بوون، ترسیان لە پێگەی کۆمەڵایەتی هەبوو کە لە هەڵکشانێکی خێرادا بوو، هەروەها
لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تەنها ٥ کەس خاوەنی ئەو بڕوانامەیەی د.هٶشیار
بوون، لە هەمان کاتیشدا ئەمە چاوترساندن و تۆقاندنی
مەلاکانی تربوو، ئیدی نرخی ئادەمیزادی کورد لای بنەماڵەی بارزانی زۆر سوکە و
هەردەم شێری زگی میللەتن و ڕێوی دەرەوە بوون، دەیانهەویست مەلا سەید ئەحمەدیش
تیرۆر بکەن، بەس ئەو زوو بە نەخشەکەی زانین و دەستیان پێیڕانەگەشت.
کازم خۆشناو
هەولێر
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=83224
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست