Monday, 08/02/2021, 23:31
کابینەی نۆیەم لەهەموو ڕویەکی سیاسی و ئیداری و بەڕێوەبردن و ئابوری و پەروەردە شکستی هێناوە ، گەورەترین قەیرانی دارایی خولقاندووەو نایەوێت نیوە موچە و ڕوبعە موچەش لەکاتی خۆیدا دابەش بکات ، ڕۆژ بە ڕۆژ موچە دواکەوتنی مووچە لەزیندبوندایەو ئەوەی کەهەیە شکستە لەبەڕێوەبردنی کۆمەڵگا نەک قەیران ، دوای سی ساڵ حوکمڕانیەتی و پێکهێنانی نۆ کابینەی حکومەت و پێنج خولی پەڕلەمان هێشتا كێشهی كارهباو ئاوی پاكیان پێ چارسهر نهكراوه ، بە ئاشکرا سیمای دوو ئیدارەیی لەکابینەی نۆیەمدا لەناو دام و دەزگاکانیدا تۆختر دەبێت ، هیچ متمانەیەک لەنێوان کابینەی نۆیەم و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکدا نەماوەتەوە .
نیو ملیۆن دەنگی زیندوو به ئاگاو به ویژدان له ههموو چین و تۆێژهكانی نێو كۆمهڵگا دەنگیان بە بزوتنەوەی گٶڕان دا، بزوتنهوهی گۆڕانیش بەدروشمى ڕەنگا و ڕەنگ و بریقەدار گوزارشتى لەگۆڕینى سیستەم ئەکرد و بهڵێنیان دا گۆڕانکاری لە سیستهمی سیاسی و حوكمرانیهتی و هێنانهدی دادپهروهری و ژیان و بژیوی خهڵكدا ڕوو بدات و جێ پەنجەیان دیار بێت ،بهڵام دوای دهیهیهك و بهشداری دوو كابینهی حكومهتی ههرێم بزوتنەوەی گۆران سهلماندیان کە مانای گۆڕان، هەر هەمان مانای دیموکراتییەکەی پارتییە!
بزوتنهوهی گۆران توانی ملی ئۆپۆزیسیۆن بشکێنێت و ببێتە سهنگهروقەڵایەکی تۆکمە تا شانۆگهرییهكانی پارتی تهواو بكات ،ئێستا دەبێ گۆڕانخوازان گوڕان تێپهڕێنن و ئهوانهی بهدوای چارهسهرو گۆڕانكاریهوهن دهبێ بهخۆیاندا بچنهوهو چیتر وابەستەی گۆڕان نهبن ، بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا بنیانتەرى سیستەمێکە لە ستەم و ناعەداڵەتی ، بەهەموو تەمەنى گۆڕان نەمانبینى لێپرسینەوە لە ئەندامێکى جڤات بکات ، نەمانبینى لێپرسینەوە لەبەڕێوبەرێکى گشتى بکات، لێپرسینەوە و سزادان نەبوو بە کەلتور لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا .
بزوتنەوەی گۆڕان بەناوی بەشداری
لەکابینەی نۆیەم دا و لە ژێر دروشمى چاکسازی دا کۆمەڵێگ گەندەڵکاریان خستۆتە
باوەشى پارتى هەتا گیرفانى بزوتنەوەکەی پێگەرم بکەنەوەو ئەشڵێن؛ حیزبایەتى
بەگیرفانى بەتاڵ ناکرێت ! ئەمە جگەلەوەی ژێر بەژێر گوژمە دۆلاریان لە یەکێتى و
پارتى وەرگرتووە، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان هەواریان لە هاوینە هەوارى پیرمام
هەڵداوە، تۆش بنوو کاکە نەوە هەر ئەیگۆڕین ! ئێستا نەک پەنجەکان یەکترى ناشکینن ،
بەڵکو ئەو پەنجانە دەستی پارتییان پێ دەگوشرێ و کوردستانیش لە دەستێکى ئەمیندایە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست