نەفرۆشیار بۆ خۆمانین، نەکڕیار بۆ خۆمانین!
Saturday, 30/01/2021, 11:46
خانوودەفرۆشرێ،زێڕدەفرۆشرێ،زەوی دەفرۆشرێ،سەیارە دەفرۆشرێ،دارستان وباغ وکەلوپەلی ماڵ دەفرۆشرێن.کڕیاریش ئەو بەرانبەرەیە کە بە پارە ئەو شتانەت لێ دەکڕێ،بە مەرجێک هەردووکلا سوودمەندورازی بن.
ئەوانەی کە نافرۆشرێن،نیشتمان،ویژدان،هێماکانی نەتەوەیی وبەرژەوەندیی باڵای خاک ونیشتمانی کوردە.لەو خاکەدا هەرچەند دووژمنت بە هێز بێ وخاوەنیی چەکوچۆڵی پێشکەوتووبێ نابێ مل بۆ داخوازیەکان شۆڕ بکرێ.ئەوە بەواتای ژیانێکی سەربڵندانەیە وهاوکات رێگوزەریی خەباتێکی چرودژوار.لە مێژووی دووسەت ساڵی رابوردوودا نموونەی زۆرمان هەبووە کە رێبەرایەتیەکی کارا هاوشان دەگەڵ نەتەوەکەی توانیوانە بگەنە سەرکەوتن وسەرخۆبون.مرۆڤ دەتوانێ گەلی وییەتنام وەک گەلێکی سەرکەوتوو بەرانبەر بە زلهێزێکی وەک ئامریکا ناو بەرێ،دیتمان چۆن چۆکیان بە ئامریکایەکان دادا.
کورد بێ بڕیار بووە!
٧٥ساڵ لەوەی پێش لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵوگۆڕێکی سیاسی کۆمەڵایەتی وئابووری بە دەستی بیانی پێکهات!ئەوکۆرپەیەی کە لە سکی ئەو بەشە لە نیشتمان هاتە سەر دونیا ناویان نا کۆمار،کۆمارێک بۆ هەمووکوردستان،لێرەدایە مامڵەی سیاسیی دەست پێدەکا.لەو مامڵەیەدا بەڕێوەبەریی کورد زۆر لاواز خۆی نیشاندا.بە بێ ئیرادەی سیاسیی کورد دونیای بەرژەوەندیی خوازهەم فرۆشیار بوو،هەمیش کڕیار،خاک وهزریان لێکڕین،نیشتمان وبەرژەوەندیان لێ فرۆشتین.ئەوەی کە بۆ کورد ماوە،داروتەناف ومەرگ وگریان وشێوەن وڕۆڕۆو خەمۆکێیەکی دیرۆکی بوو کە دوای ٧٥ ساڵ هەردەڵێی ئێستێ ئەو تڕاژیدایە قەوماوە!ئەوە نموونەی جەمسەرێکی مێژووییە کە جەمسەرەکەی دیکە گەلی وییەتنامە کە چۆن قارەمانانە چۆکیان بە دووژمنێکی زلهێز دادا.
لەو رێگوزەرەدا مامۆستا هێمنی کوردپەروەر بۆ چۆنێکی دیرۆکیی جیاوازیی هەبووە ودەڵێ: دەکرا قازی محەممەد وبەرپرسانی کۆماربەرخۆدانیان هەڵبژێرردایە نەک خۆ بەدەستەوەدان!شاری مهاباد بە شآهیدیی کەسانێک کە ئەوکاتیان لە بیربووە دەڵێن: چآکمان لە بیرە کە کاتێک شآرگیرایەوە سەرجەم ٥٠٠ یان ٦٠٠ سەربازی شای ئێڕان لە حالێکدا ماندووبرسی وشڕونیگەران بون بەناو شاری مهابادا بەرە سەربازخانە هەڵگەڕآن!بە بێ ئەوەی تەقە لە هیچ تفەنگێک بێ بەوجۆرە کۆمار بەرەو خامۆشیی ولە ناو چوون هەنگاوی نا،ئەوەی ساڵانە لە بۆنەکانیشدا یادی دەکرێتەوە،تەنیا لایەنێکی ئەو کۆمارەیە،لایەنە شاراوەکەشی تەنیا قەوزەپۆش دەکڕێ ونان وپێخۆری سیاسی پێوە دەخورێ!لە پێک هێنانی ئەو کۆمارەدا نە پرس بە کورد کراوە،نە لە رووخاندنەکەشیدا کورد پرسی پێکراوە.
خۆزگە هەر تەنیا ئەو کۆمارە بایە کە بەشێوەیە بۆ بەهۆی برێنێکی دیکەی مێژوویی بۆ نەتەوەکەمان.با تۆزێک بگەڕێنەوە بۆ رابوردوو،خەیانەت لە ناو کورد وەک گۆشتونینۆکی بەسەرهاتووە،دەڵیی ئەو دیرۆکە بێ خەیانەت ناژی!دووژمنی دیرۆکیی کورد لە یەک خاڵداپێکەوە سازاون،ئەویش گەیشتوونە ئەنجامێک کە لەوە تێبگەن،کورد لە ڕێگای دەستی چەپەڵی ناوخۆییە کە شکستی پێدێ.
ماناییەکان،کە بوونە بەشێک لە دەوڵەتی مادبە بابو باپیرانی کورد دادەنران لە ڕێگای خۆفرۆشی خۆماڵی پەرتەوازە کران ولە ناوچون!زۆر جار رووناکبیرونووسەری کورد بە شآنازیەوەباسی مێژووی میرنشینەکانی کورد کردوە،لە کاتێکدا میریی کورد دژی میریی کورد پەنای بۆ دووژمن بردوە تا بتوانێ سەربکەوێ!هەر دەڵێی ئەو دیرۆکە دەردی مفاجای پێوە نووساوە!گەر دەڵێن،دارهۆرەی لە خۆی نە بێ ناقڵشێ،ڕێک ئەو مێژووییە کە لە سەر خاکی کوردستان ریشەی داکوتاوە.
لە سەردەمی ئێستاشدامێژووی کورد بە دەست تاقمێک بنەماڵە وحیزبیی لاپرەسەنی کوردیی وەک ئامرازێک بەکار دەهێنرێن کە فرۆشتن وکڕێنی ئەو دیرۆکە بە دەست دووژمنی کوردە وبەرپرسی کورد تەنیا رۆڵی تەماشآ کردنی پێدراوە!بەڵگەی سەردەم بۆ سەلماندنی ئەو راستیە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستانە.ماناییەکانی سەردەمن کە لە دەستپێکی هەزارەی سێدا تاقمێک بنەماڵە وحیزبی ئیکسپایرن کە تەنیا ئیسمی شەریفیان لە سەر زارانە.
مێژوومان بۆ دروست دەکەن پاشآن لێمان دەکڕن،هەر بۆ خۆشیان دەیفرۆشنەوە!ئەوەیە رەمزوڕازیی شکستەکانمان!
سرنج:
وێڕای وتارەکە کورتە ویدئۆیەکیش دانراوە،تکایە بە وردی بیبیسن.ئەو کات دەردەکەوێ مێژوویەکمان هەیە پڕە نەهامەتی وچەند بەرەکی وشەڕی خۆترێنی ناوخۆیی.بۆئە هەرکەس دەبێ لە خۆی بپرسێ: بۆ چی کاروانی خەباتی کورد ناگاتە ئامانج؟هۆیەکان بۆ خۆمانین یا دەستی دەرەکی؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست