کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فلمی تەوەکولی ئێرانی چی پێووتین

Wednesday, 27/01/2021, 4:40


لەم ڕۆژانەدا فیلمێکی نۆ دەقیقەی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەوتە بازاڕەوە، کە تێیدا کەسایەتی "سڵێمانی قاسمی" دەکاتە ئەفسانەی تێک شکاندنی چەتەکانی داعش و فریادڕەسی پاراستنی شاری هەولێر .
لەو فیلمەکەدا کەسایەتی "مەسعود بارزانی " تێکشکاندووە وەکو کەسێکی بێئرادە ، ترسنۆک ، دوندڕ ، تۆقیو. لەهەموو بەهایەکی مرۆڤ بوون رووتی کردۆتەوە، وەکو کەسێک کە خەسڵەتی سەرکردەی تێدا نییە و دەیەوێت پێستی خۆی رزگار بکات و وەک هەر چۆن زوو ماڵ و مندالەکانی ناردۆتە دەرێ و خۆی ئامادەکردووە ئەویش هەڵبێت. لەگەڵ بڵاو بونەوەی ئەم کورتە فیلەمەدا پارتی و چەند یەکێتیەکی و گۆڕانی زەرد باو وەڵامی کۆماری ئیسلامی دەدەنەوە ، لە وەڵامەکاندا هێندەی تر مەسعود دەبێتە جرجی تۆقیو.

-- د. شیرن فواد مەعسوم دەڵێت: سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌ری كورده تانه‌دان لێی تانه‌دانه‌ له‌ سمبۆله‌كانی كوردستان

-- حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات: هێرشكردنه‌ سه‌ر بارزانی نیشانه‌ی ترسه‌ له‌و كه‌سایه‌تییە

-- كه‌مال كه‌ركووكی: هیچ ره‌شه‌بایه‌كی‌ دوژمن ناتوانێ سه‌رۆك بارزانی بچه‌مێنێته‌وه‌

-- ڕاوێژكارێكی سەرۆكی حكوومەت :مێژوو سەلماندوویەتی بارزانی چیایەكە هیچ رەشەبایەك نایلەرزێنێ.

-- ڕێبوار باكەیی ئەندامی پەرلەمان: گەورەیی سەرۆك بارزانی وایكردووە دوژمنی گەورەی هەبێت و كەسانێك هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابن دژی كەسایەتی ئەو بوەستنەوە.

-- مه‌سیحییه‌كان: ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر سه‌رۆك ده‌كرێت سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ سووكایه‌تی به‌ ته‌واوی كورد

-- تاقانه‌كانی‌ ئه‌نفال: سه‌رۆك بارزانی‌ تاكه‌ كه‌سه‌ شانازی‌ پێوه‌ بكه‌ین.

-- سه‌رۆكی‌ زانكۆیه‌ك‌: شانازییه‌ سەركردەیەكی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌

-- ڕێباز حەملان: بارزانی چیایەكە هیچ ڕەشەبایەك نایلەرزێنێ

-- دەباغ: بڵاوکردنەوەی فیلمەکە سیاسەتی ئێران نیە و لێپێچینەوە دەکات و به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كێ له‌پشت ئه‌م كاره‌وه‌ بووبێت

ئەمانە و چەندین لێدوانی پڕ کۆمێدیای تر لەدەمی چەند مرۆڤی ترسنۆک و سەرپا بۆیاخکراوەوە کە دەیانەوێت پێمان بڵێن ،ئەگەر مەسعود نەبوایە ئەوە چەتەکانی داعش نەک هەولێر و مەخمور بەڵکو هەرێمیشیان کۆنترۆڵ دەکرد. ئەوە مەسعود بووە داعشی تێکشکاندووە.
با بزانین مەسعود بارزانی خۆی دەڵێت چی؟
بەر لە هاتنی چەتەکانی داعش مەسعود لە لێدوانێکدا کاتی خۆی بە "نوری مالیکی" سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراقی وت: دەبینی باوەڕ ناکەی چیت لێدەکەم ، گەرباوەڕ ناکەیت ئەوە بەچاوی خۆت دەیبینی . ئەوە بوو دوای ماوەیەک داعش پەلاماری موسڵی دا. دوایی موسڵیان گرت و پارتیش شەنگالی تەسلیمیان کرد و هەڵهاتن و ئەوان دەوڵەتی تیرۆری ئیسلامیان دامەزراند ، مەسعود ووتی: ئێمە دراوسێی ئەو دەولەتەین دراوسێیەکی نوێمان هەیە. ئەمە بەو مانایەی مەسعود دانی نا بەو دەوڵاتەدا کە لەجیهاندا کەسێک نەک دەوڵەتێک دانیان نەناوە بەو دەوڵەتە ڕەشپۆشەدا کە تیرۆر سەرچاوەی بوو .
سەردەمی ڕووبەڕووبونەوەی داعش و بەرگری کردن لە نەکەوتنی هەولێر ، دەیان چیرۆکمان بیستوە ، لەلایەک "مەلابەختیار، کۆسرەت ، لاهور ، پاڤێڵ ، لاهور و دوایش گەریلا و قەندیل ، پاشان هاوپەیمانی و ئێرانییەکان هەموویان چیرۆکی بەرگریان لایە و دەڵێن هەولێر لەسەر دەستی ئێمە نەکەوتوە . مەسعود لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت : ئێمە دوووەجبە چەکمان لەڕێگەی ئێرانەوە پێگەیشت ، وەجبەیەکیش لەڕێگەی تورکیاوە ، کە ئەمە درۆیە بەڵام مەسعود دەبێت وابڵێت ئەمە ئەرکە لەسەرشانی تورک پاک بکاتەوە لەوەی کە چەتەکانی داعش هاوپەیمانی تورک بوون ، بەڵکو ئەوان تورک پایەیەکی پتەوی ئەو دەوڵەتە تیرۆریستیە بوون ، مەسعود دەڵێت تورکان لەو کاتەی چەکیان بۆ ناردین ووتیان باسی مەکەن ، پێشکەش کارەکە دەڵێت بۆچی ؟
مەسعود دەڵێت : چونکە بارمتەیان لای داعش هەبوو، ئێمە دەزانین چۆن داعش ڕۆژانە لە ڕێگەی ڤیدۆکانیانەوە چەندین بارمتەی سەردەبڕی یان دەی سوتاندن ، تەنانەت خەڵکانی یابانی چینی ، و ووڵاتانی تر جگە لە ئنگلیزو ئەمەریکێکان . ئەی گەلۆ بۆچی هیچی لەو هەموو تورکە نەکرد کە ژمارەیان زیاتر لە ٣٠ کەس دەبوو ؟
مەسعود چونکە پیاوێکی خائینە ترسنۆکە هەرچی دوژمنانی نەتەوەکەمان پێی دەڵێن ئەوە دەکات ، بەڵام قەت گوێی لە تاکێکی کورد نەگرتوە ، کاتێک داعش تێک شکا و ناوچە داگیر کراوەکان کەوتە دەست گەریلاو هێزی پێشمەرگە ، بەخێرای چووە کەرکوک و لەوێ هەموو دنیای لەپلانی کورد دەسکەوتی کورد ئاگادار کرد و ووتی ئیتر مادەی ١٤٠ بەسەر چوو کور خاکی خۆی گرتەوە ، دوایی ئەم لێدوانی ئەم پیاوە نەخۆش و ترسنۆکە دوژمنانای کورد کەوتنەخۆیان و ئەوە ڕووی دا کە هەموان بینیمان .
لەدرێژەی ڕووداوەکانی سەردەمی داعشدا ، چەند خۆفرۆشێکی کورد بازرگانیان لەگەڵ داعشدا دەکرد ، لەڕێگەی پارتی و یەکێتێوە مەسعود لیژنەی دروست کرد بەڵام درۆبوو هیچ ڕووی نەد ا چونکە خۆشیان برا بەش بوون لەگەڵیاندا ، لیژنەی بۆ خائینەکانی کەوتنی شەنگالیش دانا ، بەڵام دواجار ئەویش هیچ ، دیشمان داعشەکان چۆن لەبارەگاکانی پارتیدا هیچیان لە وێنەی مەلامستەفاو ئدریس و مەسعد نەکرد ، ئەوە جێگەی سەرسوڕمانی هەموو جیهان بوو، لەدرێژەی ڕووداوەکاندا مەسعود ووتی : خەریک بوو کوڕێکم بکوژرێت ، ووتی ئامادەم وەک پێشمەرگە لەکەرکوکدا بم ، بەڵام کەس نەی زانی لەدەورو بەری سەری ڕەش وێنەی دەگرت و دەیان ووت لەبەرەکانی جەنگە . هێمن هەورامی و عەلی فەیلی و فازیڵ میرانی و ئاری هەرسین وعەلی عەونی بەلێدوانەکانیان هێندەی تر مەسعودیان سوکو ڕسواکرد و فویان بەو پیاوە داماوەدا دەکرد ، تا ئێران هات و لە فیلمێکی نۆ دەقیقەیدا وەک سڵق ڕووتی کردەوە .
ئەمەنا بەڵکو"حەسەن نەسروڵا" سوکایەتی بە مەسعود کرد و کڕوزانە ی مەسعودی پێوتین کە لەقاسمی سلێمانی پاراوەتەوە ،ئەودەمیش کۆمەڵێک خەڵک لەجێگەی مەسعود وەڵامیان دایەوە ، مەسعود خۆی هیچی نەووت .
ئەم فیلمەی ئێران بەرهەمی هێناوە ڕاستیەکی سەیری بەهەموو سیاسیە بازرگانەکان ووت : کە چەنێک بکەن بێگانەپەرستی سەرئەنجام وەک سوکترین کەس نمایشتان دەکەن .
کۆماری خوێن و سێدارەی ئێران ڕاست دەکات کەسایەتی مەسعود کەسایەتیەکی ترسنۆکو ڕاڕایە .
ئەیوب بارزانی: لەکتێبی "پوکانەوەی سەرکەووتن"دا باسی ترسنۆکی مەسعودمان بۆدەکات کە لەتاران ساواک پرسیاری لێدەکەن چۆن لەترسا هەرچی نهێنی هەیە باسی دەکات ، کەلەوسەردەمەدا مەسعود گەنجێک بووە کەچی ترسنۆکی ئەو هەمیشە وەک سێبەر لەگەڵیدا هەنگاو دەنێت ، من هیچ گومانم نییە کە ئەم فیلمە ڕاستی تێدایە ، چونکە بەدرێژای ئەم ٣٠ساڵە لەحوکمرانی کورد لەو هەرێمەدا سەدان ترسنۆکی وامان لەسەرانی کورد دیوە لەسەروو هەموویانەوە مەسعود و تاڵەبانی کە دوو میکرۆبی ناو کایەی سیاسەتن و بوونەتە بەڵا بەسەرگەلەکەمانەوە .
من لەجێگەی مەسعود تەریق دەبمەوەو هەست بەشيرمەزاری دەکەم کە ئەو کەسە سوکانە بێن پاکانەم بۆ بکەن و بەشێرە بەفرینەم بشوبهێنن . ئاوا ووڵاتت درووست دەکرد ؟
بەم سوپا قەشمەرەوە ڕیفراندۆمت کرد کە دوو چيتەی داعش تفیان لەدەمتا ووشک کرد و سەرت کرد بەکۆشی هەموو نەیارێکدا ؟
مەسعود بارزانی کەی لەوە تێدەگەیت کە گوێ لە و کەسەپوچانەی دەورو بەرت مەگرە کە دەتکەنە باتمان و سوپرمان ، کە دەشقەومێت مامەڵەیەکی توند لەگەڵ گەل دەکەن ، لەگەڵ دەوروبەرو دوژمنیشدا موونەرم بێئرادە ترسنۆک تا لوتکەی هەرەس .
گەر تورک و عەرەب فیلمتان لەسەر دەرکەن ئەوە هێندەی تر دەبنە کلاونی ناو سیاسەت ، تاڵەبانی کە شەوڕۆژ سوکایەتی بەئەندامانی حیزبەکەی دەکردو بەگژ گەلەکەیدا دەچوەوە ، تەنها نوری مالیکی دەنگی هەڵبڕی بەسەریا جەڵدەی مێشک لێیدا ، لە بیرەوەری سندوقەڕەشەکەی جندەم کە هاوڕێ و هاوکارمان کاک "تەها هەڵەدنی " ئەنجامی دابوو باسی جەنەڕاڵە تورکەکانی سەری ڕەشی بۆ کردین کە چۆن سوکایەتیتان پێدەکەن و ناوێرن یەک قسەبکەن .
فلیمی " تەوەکول" لەماوەی نۆ دەقیقەدا تۆی لەهەموو بەهایەک ڕووتکردەوە ، من دڵخۆش نیم بەوە وەک کوردێک ، گەرچی بڕوام وایە وەک هاوکارانم لەکوردستانپۆست دەڵێن :"شۆڕشگێڕ ئەو کەسەیە کە لە گەر دەگولەی تەقاند نۆگولەی بەخائینەکانەوە دەنێ " بەڕاستی ئێوە هیچ و سوکن لەئاستی داگیرکەراندا ، گەر یەکتۆش شەهامەتت تێدایە ، فەرموو وەڵام بدەرەوە و بڵێ من خێزانەکەم بەفڕۆکە نەناردوە ، نەک ١٠٠٠ پیاوەکەی بنەماڵە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە