من سەرۆکێکی بێ باکم
Tuesday, 26/01/2021, 2:02
من سەرۆکێکی بێ باکم
بۆ میللەتێ ئازارم !
کەسێ نەبێ پێم بڵێ ؟
برۆ لەسەر چاوانم ؛
ئەدزم ئەکوژم ئەبڕم، تا ماوم.
خاوەنی 1000 پیاوم،
جامانە سوور و مێشك پووکاوم!
هیچ نازان جگە لە ئەزبەنی''
هەتا ماون کۆیلە و کلك گرێدراوم.
ئەدزم ئەکوژم ئەبڕم ، تا ماوم.
تاکە دوژمنمان کوردە....
تاکە هیوامان تورکە....
فارس و تورك و عەرەب و عەجەم!؟
فریاد ڕەس و جاش مۆقەتم،
ئەدزم ئەکوژم ئەبڕم ،تا ماوم.
هەر کاتێ داوام لێ بکەن''
خاکی کوردستان لەت بکەم''
خەڵکەکەی سەراپا بکەم عەوام /
ئەو کات بێ شك ئەکەم گیرفاندۆم.
ئەدزم ئەکوژم ئەبڕم ، تا ماوم
منم دوژمنی سۆرانی، منم دوژمنی ئێزیدی ،
منم ئەکەم ئێرەیی بەهەورامی و گەرمیانی ،
هەر خۆمم دۆستی دوژمنانی کوردی گیانی بەگیانی ؛؛
هەتا هەناسەم بڕ بکا، شەرت بێ لەخیانەت نەوەستم.
ئەدزم ئەکوژم ئەبڕم ، تا ماوم.
نەریت و عورف و عاداتی خۆمانە
موو نەرم و دڵ گەورە لەئاست بێگانە
سەخی و سفرەمان هەردەم فراوانە
وەسیەتی باوکی ڕوحیمانە
ئاشبەتاڵ وخیانەت پیشەمانە
ئەدزم ئەکوژم ئەبڕم ، تا ماوم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست