کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەپێی دەقی قورئان ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە شوێنی دۆزەخە!

Sunday, 24/01/2021, 20:04


تەقینەوەکانی٢١ی یەکی٢٠١٢ لە مەیدانی تەیرانی بەغداد، کە دوائامار ئەڵێ ژمارەی قورنایەکانی گەیشتە ٦٥ کەس، قوربانیەکان سەراپایان کەسانی هەرە هەژارترین و کرێکاری هەرە چەوساوەترین بوون، ئەمەش قێزەونترین و دڕندانەترین کاری ئیسلامە سیاسیەکانی ئەم سەردەمەن، کە بە دەسیسەی دوژمنانی دەرەوە و ناخۆ بەتایبەت گەنجانی خێرلەخۆ نەدی و بێئاگا دەکەنە قوربانی هەوەسە گڵاوەکانیان، هەر بۆ نوونە ئەگەر ئەو گەنجەی کە خۆی لە دوا تەقینەوەکانی بەغدادی ٢١ی جەنەیوەریی ٢٠٢١ ئاگادار بوایە کە بە پێی دەقی قورئانئ ئەڵێ: هەرکەس باوەڕدارێک بکوژێت، ئەوا جێگای دۆزەخە، ئایەی نیسای٩٣، هەرگیز ئەو کارە دڕندانە قێزەونەی ئەنجام نەدەدا، ئەوەی کە زۆر گرنگە بە پێویستی دەزانم کە هەموو ئیسلامیەک ئەمە بزانێت کەئەمەی باسی دەکەم، حەدیسی ڕاست یان لاواز نیە ، بەڵکوو دەقی قورئانیە کە ئەوانەی خۆیان دەتەقێننەوە و بێگووناه دەکوژن و دەچنە دۆزەخ، نەک بە تەمای ٧٢ سەرمۆر بن، گوومانیش نیە کە کۆمەڵ کوژی بە دڵنیانی بێگووناهی پێوە دەبێت.

https://www.google.com

ئەوانەی ٢١ی١ی٢٠٢١ کە خۆیان تەقاندوە، بە چینە هەرە هەژارەکەی شاری بەغداد هیچی کەمتر و زیاتر نیە، لەگەڵ ئەم گەنجە سۆماڵیەی کەلە برسا خۆی گەیاندۆتە سوید و سوید پەنای داوەو ژیانێکی شاهانەی بۆ دابین کردووە، کەچی دەیەوێت وەک یاری شێر و خەت سیستێم بکاتە سیستێمێکی ئاینی ئیسلامی، بێئاگایە کە سوید و ئەوروپا دەریایەک خوێنیانداوە، تەنها لە خوێنی بیرمەدان بەخشیوە تابەم ڕۆژە گەیشتوون، کاکی سۆماڵی بێئاگایە کە هەر بەردەگا و کوون و قوژبنی ئەم ئەوروپایە جادووگەرێکی تێدابووەو جنۆکەی لە گیانی داناو زناکان و بێنەواکان دەرکردوە.

https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/2790648817705325

ئەگەر گوێ لەم گەنجە بگریت یەکسەر مرۆڤ تێدەگات، کە ئەم گەنەجە بێئاگایە، نیوەی کەلەیان پڕکردووە لە "سیفۆڕ" جۆرێکە لە دامەنەمیتی بەهێز، نیوەکەیتریشی سیخناخە لە ئەفسانە ، بەکورتی قومبەلەیەکی گەڕۆکە کەی ویستیان دەیتەقێننەوە، بۆیە ئەم گەنجە سۆماڵیەوە و ئەوانەش کەلە بەغداد خۆیان تەقاندەوە، هەڵخەڵەتێندراون لەلایەن مرۆڤە دڕنندە و جانەوەرەکانی وەک مەلا کرێکارو هاوشێوەکانیان، بۆیە تاوانباری سەرکی ئەم جڕوجانەوەرانەن، لەسەروو هەمووشیانەوە دەسەلاتداران  تاوانبارترینن، چوونکە سەدان عەقڵ معەوەقی وەک د عەبدولواحید، مەلا عەبدول لەتیف ومەلا مەزهەر، مەلا سید عومەر ئەحمەد پێنجوێنی، مەلا عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتی جیهانی ئیسلامی کە بە ئاشکراو بیپەردە پشگیری لە جانەوەرە دڕنندەی تورک ئەردۆغان دەکەن، ئەگەر تاوێک گوێ لەم جڕوجانەوارانە بگرین، بی بیرکردنەوە تێدەگەین کە بە ئاشکرا جیپێی دوژمنینان دبینن چوونکە بە ئاشکرا کۆماڵگەکەمان پارچە پارچە دەکەن، هەرجەند سەراپاشیان لەدرۆو ساختەچێتی زیاتر هیچی دیکەیان لێناچنینەوە، هەروەها وەک تورکیكی فاشی دژایەتی کەلەپوری نەتەوەیەتیمان دەکەن، بە ئاشکراش پشگیری ئەو کەسانە دەکەن کە خۆیان بە هەژاران و نەدارانا دەتەقێننەوە، بۆیە تاوانباری سەرەکی دەسەلاتە، لە سەرووی هەمووشیانەوە، مەدیا بەکرێگیراوەکان، هەر هیچ نەبێت بۆ تێڤیەکان بڵاوی ناکەنەوە کە قورئان ئەڵێ:  ومن يقتل مؤمنا متعمدا فجزاؤه جهنم خالدا فيها وغضب الله عليه ولعنه وأعد له عذابا عظيما.

کاتی ئەوە نییە کە قورئان دەستکردی مرۆڤە یاخوود خێر، هەروەها کتێبەکەی "هیلاری کلینتۆش بەناوی" بیرۆکە سەختەکان" کە خۆی دانی پیادا دەنێت، کە سەراپای ئەو خوێنڕیژیەی ئیسلامی سیایە دەستکردی خۆیانن.

كلينتون في "الخيارات الصعبة": كلام كثير وأسرار قليلة

بەڵکوو ئەوەی کە گرنگە خودی کارە قێزەونە خۆکوژەیەکەیە، کە دەقی قورئان ئەڵێ جێگیان جەهەنەمە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە