کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافیاکانی پارتی بە رۆژ و پیاوکوژەکانی پاراستن بە شەو

Saturday, 23/01/2021, 16:58


پێش ماوەیەک لە کوردستانپۆست بە ناوینیشانی (حكومەتەکەی مەسرور لە دواى 12 شەو، هەولێر رادەستی مافیاکان دەکات)، تێیدا هاتبوو، کەوا شەوان دوای کاتژمێر 12 شەو حکومەت بەکردار بوونی نامینێ و کۆمەڵێک گروپی مافیا  (بەرپرسی سەربازی و ئەمنی ناسراوی پارتی) حوکمی شار دەگرنەدەست.  لێرەدا منیش دەمەوێتکەوا دیاردە و حاڵەتێکی تریش بخەمە سەر ئەو باسە و ئەمیارەوە بۆ خوێنەرە بەڕێزەکانی کوردستانپۆست باس بکەم، دیسان وەکو هەواڵێکی تریش بڵاوکرایەوە کەوا:
* لە هەولێر ئیستا شەوانە ڕیگری لە دەکرێت و پارە لە خەڵک دەسینریت، ئەمیش بە ئاگاداری پارتیی و پاراستن، کە خۆیان بەو کارە هەڵدەستن، کوری بەرپرسەکان یان شەقاوەکانی پارتی بە رۆژ کرێکار و خەڵکی هەژار بۆ خانو دروستکردن وەکو شیش و چیمەنتۆ دادەنین، ئەم باندە مافیایەی سەر بە پارتیی بە شەوان دەچن دەیدزن.
* کوریکی بەرپرسی فەرماندەی هەولیر بەناوی (ڕیدار قەهار سابیر عەلکە) شەوی شەممە  رێکەوتی 2 / 1 /2021  مانگ بەسەیارەکی ئۆمیگا داوای پارە لە مینی پاسیک دەکات، ئەویش پێی نادات و دەڕوات بەدوای دەکەوت خۆی پیدا دەکیشیت لە ئەنجامدا  هەردوڵا بریندار دەبن، بە دوایاندا سەیارەکی لەگزیزیش خۆیان پیدا دەکیشیت ئەم کوڕە ساڵێک پیش ئیستا سەیارەیەکی مۆدێلی ۲۰۱۹ کە لە قوشتەپە دەدزێ لەسەر سنوری سوریا  دەگیرێت لەگەڵ دوو حیماییەی باوکی دواتر پاش دوومانگ بەربوون لەبەندیخانە چەندین جار مۆلیده ی ماڵانی دزیوە چۆتە سەرمالی ئافرەتان دوای کاری سیکسی لێکردون، ئیستاش لە محەتەی هەولێر گیراو،ە ڕیگریەکانی لە شەقامی ۱۲۰ و کەسنەزان ودارتوو شاری زەیتون جادەی مخمور چەندین سکالای دژی تۆمار کراوە. ئیستا دەیانەویت بە سولحی عەشایەری بەری بدەن.

 

بابەتی هاوشێوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە