كێ خاوه‌نى قه‌زیه‌ى كوردى باشووره له‌ئێستادا؟
Sunday, 17/01/2021, 16:29
گه‌لى كورد له‌باشورى كوردستان له ساڵى 1961 ده‌ستى به خه‌بات و تێكۆشان كردوه له‌پێناوى به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانیدا كه ده‌كاته 60 ساڵى ته‌واو . نزیكه‌ى 29ساڵیشه كوردانى باشور خاوه‌نى حوكمڕانى خۆیانن له ژێر سێبه‌رى یه‌كێتى وپارتیدا . كورد له ماوه‌ى ئه‌و 60 ساڵه‌دا توشى ده‌ربه‌ده‌رى و ماڵ وێرنى وئه‌نفال و كێمیابران و كۆڕه‌وى یه‌ك ملیۆنى بوه‌و ده‌ریایه‌ك خوێنى ڕشتوه . زۆر هه‌لى مێژویی زێڕێن وبهنرخمان بۆ هاتونه پێشه‌وه وه‌كو ڕاپه‌ڕینى ساڵى 1991 و ڕوخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام له ساڵى 2003 دروستبونى داعش و به‌و هۆیه‌وه هه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كان كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه‌وه .
له هه‌موى گرنگتر ئه‌و پشتیوانیه گه‌وره‌یه‌ى هاوپه‌یمانان له كوردیان كرد‌و ئه‌و هه‌موو هاوكاریه مادى و مه‌عنه‌وى و چه‌ك و تفاقى جه‌نگییه‌ى دایان به كورد . به‌ڵام ئێمه‌ى كورد نه‌مان توانى سود له هیچ وه‌رگرین و دواڕۆژى خۆمان مسوه‌گه‌ر بكه‌بن دواى 29 ساڵ حوكمڕانى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار واته هه‌ردوو بنه‌ماڵه خه‌ریكى شه‌ڕو ئاژاوه‌و تاڵانى سامانى نیشتمانى بون . خه‌رێكى رشِتنى خوێنى هاوڵاتیان بون به‌ناوى كوردایه‌تییه‌وه له‌پێناوى مانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا .
ئه‌مانه هه‌میشه خه‌ریكى سازش بون له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به‌غداو ژێر به ژێر دژى یه‌كترى كاریان كردوه‌و میلله‌تى كوردیان سوك كردوه. من نامه‌وێت بچمه باسى ورده‌كارى هه‌موو ڕابوردو و 29 ساڵى حوكمڕانى چونكه ئه‌وه زۆرى ده‌وێت و زۆرینه‌ى خه‌ڵكیش له‌ناوجه‌رگه‌ى ڕوداوه‌كاندا بون‌و ئاگادارى هه‌موو وردهكاریهكانن . ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م ئه‌وه‌یه:
كێ خۆى به خاوه‌نى قه‌زیه‌ى كورد ده‌زانێت له باشورى كوردستان . كێ به‌رپرسیاره له به‌رامبه‌ر داواكانى خه‌ڵك . ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك . ئاینده‌ى باشورى كوردستان . دواجار ئه‌ركى جه‌ماوه‌ر چییه له‌م قۆناغه‌دا كه بیكه‌ن ؟. ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌خه‌ڵه‌تێنین له ئێستادا كه‌س له خه‌مى ئه‌م هه‌رێمه‌دا نییه . واته ئه‌م هه‌رێمه كه‌س خاوه‌نى نییه . كه‌سیش له خه‌مى هاولاتیدا نییه . له هه‌موى خرابتر ئه‌وه‌یه هاوڵاتیانیش له خه‌مى خۆیاندا نین . یه‌كێتى و پارتى وه‌كو كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌ى به‌رهه‌م هێن مامه‌له‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن . واته ئه‌وه‌ى بیرى لێ ده‌كه‌نه‌وه ده‌سكه‌وتى خۆیانه . له ئێستادا خه‌ڵك له هه‌موو كاتێك بێ ئومێدتره له ئاینده‌ى خۆیی و مناڵه‌كانى . خه‌ڵك بێ نان و ئاو موچه‌یه . ته‌عریب له ناوچه كورد نشینه‌كان ده‌ستى پێكردۆته‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هات و هاواره‌ى خه‌ڵك یه‌كێتى و پارتى به ئاشكرا‌و به‌ڕۆژى ڕوناك داهاتى گومرگ و ناوخۆ‌و نه‌وت بۆخۆیان به‌تاڵان ده‌به‌ن . هه‌رچى زه‌وى حكومه‌ت هه‌یه بۆخۆیانیان بردوه و موچه‌ش به خه‌ڵك ناده‌ن .
هه‌رێمى كوردستان بۆته دوو به‌شه‌وه‌و په‌ڕله‌مان بۆته شوێنى كاراتى و چهقۆكێشى و به ئاشكرا په‌لامارى چێشتخانه‌و پزیشك و پۆلیسى هاتوچۆ ده‌درێت و كه‌س نییه پرسینه‌وه بكات . كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى هه‌ى له‌وه‌ى ئازابێت و به‌شى خۆى ببات . له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جه‌وله‌ى مه‌كوكى ده‌ست پێده‌كرێت بۆ خه‌ڵه‌تاندن و ده‌ست بڕینى یه‌كترى له لایه‌ك و ده‌ست بڕینى جه‌ماوه‌ر له لایه‌كى تر . كاتێكیش هه‌ڵبژاردن ته‌وا ده‌بێت و به به فرت و فێڵ ده‌نگى زۆر ده‌هێنن ، وه‌كو جاران ئه‌وان ده‌بنه‌وه به‌سوار و خه‌ڵكیش پیاده‌و ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به تاڵان .
كاتێك نێچیر بارزانى به‌ناوى سه‌ربه‌خۆیی ئابورى كوردستانه‌وه نه‌وتى تاڵان فرۆش كرد ، ده‌یگوت لێره به‌دواوه هه‌موو كه‌س به‌شى خۆى به جیا له‌نه‌وتدا ده‌بێت . ئێستا میلله‌ت نزیكه‌ى 30 ملیار دۆلار قه‌رزداره . قوباد تاڵه‌بانى ده‌یگوت ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وم 5 هه‌زار كارگه ده‌كه‌مه‌وه و به ده‌یان هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێنم . ئێستا كه كاتى هه‌ڵبژاردنه خه‌ریكن فۆڕم دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌ناوى دامه‌زراندنه‌وه . ئه‌مه له كاتێكدایه ههمووساڵى 2020 ته‌نها 5 موچه دراوه . سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه نهحیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و نهخهڵكیش هیچ وانه‌یه‌كیان له ڕابوردوى ئه‌م حیزبانه وه‌ر نه‌گرتوه . ئاخر تاكه‌ى له درۆوساختهچییهتى ئه‌مانه شارهزانابن ؟.
سه‌رده‌مانێك پارتى كلاِوى كردبوه سه‌رى یه‌كگرتوى ئیسلامى و به‌شدارى حكومه‌تیان كرد له‌پێناوى چه‌ند پۆستێكدا ، دوایی خۆیان بینیه‌وه چیان به‌سه‌ر هات . ئێستا كڵاویان كردۆته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و به‌ناوى چاكسازیه‌وه به‌شدارى حكومه‌تن . ئه‌وه‌تا گۆڕانخوازان خه‌ریكى خۆپیشاندانن دژى سه‌رانى حیزبه‌كه‌یان . به‌یانیش هه‌ڵبژاردن بكرێت ئه‌وه‌ى ئه‌م حیزبانه باوكیان كوشتوه نانیان بڕیوه موچه‌یان نه‌داوه‌تێ له پێش هه‌موانه ده‌چێت بۆ ده‌نگدان و شه‌ڕ ده‌كات ئه‌ویان ده‌ڵێت خوێنم سه‌وزه‌و ئه‌ویان ده‌ڵێت زه‌رد . به‌ڕاست ده‌بێ میلله‌تێكى تر‌ى وه‌كو ئێمه له جیهاندا هه‌بێت ؟.
له ئێستادا كه هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مانى عێراق نزیك بۆته‌وه هه‌موو حیزبه‌كان خه‌رێكى خۆ ئاماده‌كردنن بۆ هه‌ڵبژاردن . به‌ڵام كه‌س له خه‌مى قه‌زیه‌ى كورد و ئاینده‌ى میلله‌تدا نییه . گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌نگى باش بهێنێت و به‌ناوى كورده‌وه بچێته به‌غدا بۆ ده‌سكه‌وتى خۆى . ئه‌گه‌ر بڵێم تا ئێستا هه‌رێم نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى له به‌غدا نه‌بوه درۆ نییه .
بۆیه ئه‌گه‌ر كار هه‌ر وه‌كو ڕابوردوو بڕوات ئه‌مجاره‌ش كورد بێ خاوه‌ن ده‌مێنێته‌وه له به‌غدا . ئه‌گه‌ر چاو بهڕابوردوى دوو بنه‌ماڵه‌دا بخشێنینه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ى تا ئه‌مانه حوكمڕان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن نه‌ك كورد به مافه‌كانى ده‌گات ، ئه‌وه‌شى هه‌مانه له ده‌ستى ده‌ده‌ین . ئه‌مانه نوێنه‌رى كوردنین به‌ڵكو دوو لایه‌نى دزوتالانچى و مافیا‌و نیشتمان فرۆش و دژ به میلله‌تن .بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى واته دوو بنه‌ماڵه پێویسته ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواروه بكرێت :
1-هه‌موو حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان واته نه‌وه‌ى نوێ ، یه‌كگرتوى ئیسلامى ، كۆمه‌ڵى ئیسلامى ، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و حیزبى شیوعى ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و خۆیان به نوێنه‌رى میلله‌ت ده‌زانن پێویسته له‌سه‌ر به‌رنامه‌یك ڕیككهون و به یه‌كگرتویی بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه . هیچ یه‌كێك له‌م حیزبانه به ته‌نیا هیچیان پێ ناكرێت ئه‌گه‌ر كورسییه‌كانیشیان ببێته دوو هێنده چونكه خاوه‌نى هێزى چه‌كدار نین . ئه‌م حیزبانه چه‌ندین ساڵه به‌شدارن له په‌ڕله‌مان و نه‌یان توانیوه هیچ بكه‌ن چونكه په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌مینه‌و زۆرینه كار ده‌كات . حه‌ق وایه تێ بگه‌ن و چیتر خۆیان نه‌خه‌ڵه‌تێنن و ڕێگایكى تر تاقیبكه‌نه‌وه .
2-كاتى ئه‌وه هاتوه كه‌سانى ڕۆشنبیر و نوسه‌رو خاوه‌ن كه‌سایه‌تى و مامۆستایانى زانكۆ هه‌موو دڵسۆزانى ئه‌م میلله‌ته بكه‌ونه خۆیان و بێنه سه‌رخه‌ت و هه‌وڵ بده‌ن زه‌مینه خۆش بكه‌ن بۆ پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى نیشتمانى به‌هێز بۆئه‌وه‌ى ئه‌م به‌ره‌یه ببێته جێگره‌وه‌ى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار و نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى جه‌ماوه‌ر و چى تر ڕێگا نه‌ده‌ن پارتى و یه‌كێتى بازرگانى به داهاتوى ئه‌م هه‌رێمه‌و دانیشتوانیه‌وه بكات .
3- ئه‌گه‌ر حیزبه ئۆپۆزسیۆنهانى ئێستا ئاماده نه‌بون له‌سه‌ر پیكهێنانى به‌ره‌یه‌كى ئاوا ڕێك بكه‌ون ، حه‌ق وایه كه‌سه دڵسۆزه‌كانى ناو ئه‌و حیزبانه به‌تاك ببنه پشتیوانى ئه‌و به‌ره‌یه . خۆشبه‌ختانه نیشانه‌ى ئه‌وه به دیار كه‌وتوه‌و ئێستا كه‌سانێك هه‌ن كه به ئاشكرا پشتیوانى له پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى بنكه فراوان ده‌كه‌ن دژى بۆچونى حیزبه‌كانى خۆیان .
4- جه‌ماوه‌رێكى ناڕازى یه‌كجار زۆر هه‌یه كه زۆر زیاتره له جه‌ماوه‌رى پارتى و یه‌كێتى . خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دوایه ئه‌و ڕاستییه‌ى سه‌لماند و چه‌ندین كه‌س شه‌هید و بریندار بون . به‌ڵام ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌رفراوانه ناڕازیه پیویستى به ڕێخستن هه‌یه . پێویستى به‌ڕابه‌ر هه‌یه . لێره‌دا مه‌به‌ستم له ڕابه‌رى تاكه كه‌سى نییه چونكه هه‌مومان ده‌ستمان به‌و ئاگره سوتاوه . مه‌به‌ستى من له ڕابه‌ر به‌ره‌یه‌كى فراوانه كه هه‌موو حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و خه‌ڵكه ڕۆشنبیره‌كان و جه‌ماوه‌ره زۆره‌كه‌ى تێدا كۆببیته‌وه و هه‌موان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ڕیك بكه‌ون و به‌ره‌یه‌كى تۆكمه‌ى به‌هێز دروست بكه‌ن .
ده‌تونرێت ئه‌و به‌ره‌یه ناوى بنرێت به‌ره‌ى گه‌ل له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ى گه‌نده‌ل یه‌كێتى و پارتى و هاو ئاوازه‌كانیان ده‌گرێته‌وه . ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه بتوانێت ژماره‌یه‌كى كورسى باش له په‌رله‌مانى به‌غدا بهێنێت ، یه‌كێتى و پارتى چیتر ناتوانن كوێخاى كوردبن له به‌غدا . ئێستا سه‌یركه‌ن ئه‌و 15 ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ى له به‌غدا فراكسیۆنى هێوایان پێك هێناوه ترسى زۆریان بۆ پارتى و یه‌كێتى دروست كردوه . ئه‌وه‌تا هه‌ردووو لایان له ترسان پیرۆزباییان ڵێ ده‌كه‌ن .
ئه‌وه مامه حهمهییه بۆیان . چونهكه كه پارتى چۆته به‌غدا لاى عه‌ره‌به‌كان وتویانه ئێمه زۆرینه‌ین و نوێنه‌رى كوردین ، ئه‌وان پَیان وتون چیتر ئێوه به ته‌نها نوێنه‌رى كورد نین و ئه‌وه‌تا خه‌ڵكى تریش هه‌یه نوینه‌رى كوردن . ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كى زۆر باش و موژده به‌خشه . ئێستا وه‌كو ئه‌وه وایه ته‌نها ئه‌م 15 ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه نوێنه‌رى خه‌ڵكى كوردبن . ئه‌مانه داواده‌كه‌ن كورد لهگهلأَ به‌غدا ڕێك بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى خه‌ڵك بدرێت . به‌ڵام پارتى ڕێك ناكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له دزینى پاره‌ى نه‌وت .
به‌ڵام ئیستا زۆر زوه له مه‌به‌ستى پێك هێنانى ئه‌م فراكسیۆنه تێ بگه‌ین . ئایا ئه‌م هات و هاواره‌یان له‌پێناوى به‌رژوه‌ندى كورده یان خۆیانه ؟. ئایا ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه پێگه‌ى خۆیان له‌ناوجه‌ماوه‌ردا به هێز بكه‌ن ، یان به‌رژوه‌ندى گشتى ؟. ئایا ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه جارێكى تریش ببنه‌وه به ئه‌ندامى په‌ڕله‌مان یان مه‌به‌ستیان به‌رژوه‌ندى كورده ؟؟ . له داهاتودا وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت . به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌مه بكرێته پێوه‌ر ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن به‌ره‌یه‌كى به‌هێز دروست بكه‌ن و ببنه بهدێلى پارتى و یه‌كێتى .
بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌كى نیشتمانى فراوان پێك بهێنرێت و به جیا بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه بێشك جێگا به یه‌كێتى پارتى له‌ق ده‌كات . ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه پێك بهێنرێت و ده‌ست بكه‌ن به ڕونكردنهوه بۆ خه‌ڵك و هوشیاریان بكه‌نه‌وه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ست دێت . بۆ نمونه بڵێن كارمه‌ندانى بارى شارستانى و ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و ئیقامه‌و به‌نداوه‌كان و پۆلیسى دارستان و پاراستنى سنووره‌كان ئاگاداربن هه‌موومانگێك موچهكهتان دێت و ئه‌م حكومه‌ته پێتان نادات . مامۆستایانى به‌شى كوردى له كه‌ركوك ئه‌وه‌تا هه‌موو مانگێك ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر به‌غدان موچه وه‌ر ده‌گرن به‌ڵام بۆ ئێوه نییه .
ئه‌ى هێزى پێشمه‌رگه كه ئیشیان پێتانه بۆ شهر بانگتان ده‌كه‌ن و به شههیدكردنتان ده‌ده‌ن و دوایی له كه‌س و كارتان ناپرسنه‌وه . له برى ئه‌وه موچه‌ى ئێوه ده‌ده‌ن به10 هه‌زار چه‌كدارى كوردى سورى و ئێرانى بۆ ئه‌وه‌ى به گژ كوردیاندا بكه‌نه‌وه . ڕونكردنهوه بۆ خوێندكارانى زانكۆكان بده‌ن و پێیان بڵێن پاره نییه بۆ دامه‌زراندنى ئێوه ، به‌ڵام به ده‌یان هه‌زار موچه خۆرى بندیوارى حیزبى هه‌یه .
دواجار داوا بكه‌ن و هانى خه‌ڵك بده‌ن هه‌موو كه‌سێك به‌شدارى ههلأَبژاردن بكات . تا ئیًستاش هه‌ندێك كه‌س له دژى یه‌كێتى و پارتى به‌شدارى ده‌نگدان ناكات و واده‌زانێت ئه‌گه‌ر ده‌نگى نه‌دا ئه‌وه كارێكى باشى كردوه . به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ى نه‌چێت بۆ ده‌نگدان وه‌كو ئه‌وه وایه دوو ده‌نگى به لایه‌نى ده‌سه‌ڵات دابێ . بۆیه زۆر گرنگه ئه‌مه بۆ جه‌ماوه‌ر ڕو ن بكرێـته‌وه .
تاكه ڕێگا بۆ ڕزگار بون له‌م بارودۆخه نا هه‌مواره‌ى ئێستا میلله‌ت تێی كه‌وتوه پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى فراوانى نیشتمانى له هه‌موو حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و كه‌سه دڵسۆزه‌كانى ناو ئه‌م حیزبانه‌و كه‌سانى نوسه‌ر و ڕۆشنبیر و دڵسۆز‌و مامۆستایانى زانكۆ‌و كه‌سایه‌تى ناسراو و جه‌ماوه‌رى فراوانى ناڕازى له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى مافیایی یه‌كێتى و پارتی
ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكى له‌م شێوه‌یه نه‌درێت هیچ گومانى تێدا نابێت هه‌ر یه‌كێتى و پارتى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنن چونكه سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره له به‌رژوه‌ندى حیزبه گه‌وره‌كاندایه . كه‌واته دواى هه‌ڵبژاردنیش ده‌سه‌ڵات هه‌ر لاى پارتى و یه‌كێتى ده‌بێت و ئه‌و كاتیش ده‌ڵێن ئێمه به‌ده‌نگى خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتمان وه‌رگرتوه‌و ئه‌وانیش به كه‌یفى خۆیان موچه ده‌ده‌ن و كه‌سیش حه‌قى گله‌یی كردنى نابێت . هیوادارم هه‌مومان به‌جدى كار بكه‌ین بۆ له‌دایك بونى به‌ره‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سیسته‌مى سیاسى چه‌قبه‌ستوى 29 ساڵه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵته‌كێنین. ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت ، هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست