کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لە بنەماڵەی قوربانیانەوە بۆ رای گشتی

Friday, 15/01/2021, 20:28


*ئێمە نە تەعەدا لەکەس دکەین و نە تەعەداش لە کەس قەبووڵ دەکەین * مەسعود بارزانی سەروکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان
با بە هەڵوێستمان بۆ گشت لا لەسەر نادەدپەروەریەکانی ناوچەی زەرد و بە روونی پارتی دێموكراتی كوردستان (بارزانی) دەر هەق بە رۆلەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بخینە بەر دەست.  

- هاونیشتمانیان لە کوردستانی گەورەو دەرەوی وڵات

- حزب و رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستان

- كۆڕ و كۆمەڵە مرۆڤدۆستەكان

لەپاش ئەوەی كە چەندین جار لە چەند ساڵی رابردو ئێمە بنەماڵەی قوربانیان درۆ پروپاگەندەی باڵی ڕۆژهەڵاتی، پارتی دێموكراتی كوردستان، سکاڵامان لە سەر بەرپرسانی ئەو لقەی پارتی کردوە نەک بێ وڵام بوین بەداخەوە هاوكات لەگەڵ بێڕێزی و هەڕەشەی توند بوینەتەوە ، بێ هیچ هۆكار و دوور لە بنەماكانی خانەخوێیی و میوان، ناجوامێرانە و ناكوردانە زیاد لە پەنجا کەس، کە ئێمە ئاگادارین لەلایەنی ئم پارتەوە ترۆر کراون و ئەندامێكی زۆری خۆیان راپێچی بەندیخانەكانی ناو خۆی کردوە، و چەندین کەسیش لە بەندیخانەكانی ئاسایشی پارتی دێموكراتی كوردستاندایە. دەسدرێژی کردنە سەر و سەرتاشین و برۆ تاشینی ئەتک کردنیان یەکی کە لە ئەم کردەوانەیە کە لە بەندی خانەی ئەبو غەریب لەگەڵ خەڵک کراوە . و هەڵوەشانەوەی شیرازەی بنەماڵەکان بە ناوی خەبات و شۆڕش کە ژن مێردار بە چەند منداڵەوە هەڵدەفریوێنن لە ئەم هەموو نەیامەتیەی بەرۆکی هاو وڵاتیانمانی لە ڕۆژهەڵات گرتوە، ئەمەشی پێ زیاد بووە. و هەڵفریواندنی مندڵانی ١٠ ساڵ تا ١٨ ساڵ کە هەموو لە مەکتەب و زانکۆ کە دایانبراندوەوە ئێستا بێ بەشن لە هیچ شێوە پەروەردەیی. کە ئەتک دەکرین و هەرشەی ئەتک کردن لە سەر هەموویانە .
کە شاهید هەڕشەو چاو سوور کردنەوە چەقو کێشی ئەم تاقمە لە ناو ڕۆژهەڵاتیشین. 
ئەم كردارەی پارتی دێموكراتی كوردستان زامی كۆنی لەدەستدانی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی كوردستان كاك "سولەیمان موعینی" و كرداری "قیادەی موەقەت" (سەركردایەتی كاتی) پارتی دێموكراتی كوردستان دەرهەق بە كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان و كۆمەڵكوژیەكەی ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە گەڕەكی عەنكاوەی شاری هەولێر و دەیان كرداری لەو چەشنەی بیر خستینەوە و ئەو پەیامەی پێداین كە كورد وتەنی "خوویەك فێربووی بە شیری، تەركی ناكەی بەپیری" واتە ئێمەی بە هەڵەدا چووین كە لە فكر و كرداری پارتی دێموكراتی كوردستاندا گۆڕانكاری روویداوە، 
ئێمە ئەو چەند ساڵە لەسەر بنەمای هەست بە بەرپرسیاری كردن و هەستكردن بەو دۆخە مەترسیدارەی كە كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت، دانمان بە جەرگی خۆمان دانا و تەنها بە چەند دێڕێك باسمان لە ئەم شیوە کردارانە دەر حەق بە هاووڵاتیان و مندالەکانمان دەکرێت لە زۆنی زەردە.
ئەم هەواڵەمان بەمەبەستی وشیاركردنەوەی بەرپرسانی باڵای پارتی دێموكراتی كوردستان بوو كە ئاگادار بن کە ئێمە دوای ئەوەی کە پێمان ڕاگەیاندن چیتر خۆیان شەرمەزاری گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و مێژوو نەكەن و بە دۆخەكە لەمابەینماندا ئاسایی بكەنەوە. بە دەنگی زیاد لە سیسەد سکاڵا نەچوون تۆزێک بە پێدا چونەوە شوێن ئەم کردەوانە و شێوەی کار کردن لەگەڵ ئم لقەی ڕۆژهەڵاتیان بە بەرپرسیارەتی سەرکردایەتی پارتی دجوڵیت بکەنەوە، مخابن سەركردایەتی پارتی دێموكراتی كوردستان نەك هەر هەڵوێستیان لەمەڕ كرداری ناجوامێرانەی حیزبەكەیان كە دەقاودەق كۆپی دەزگای تیرۆریستیەكان و میتی توركیەیە نەگرت، بەڵكو شاهیدی ئەوەش بووین كە لە چەند ساڵی رابردوودا لە سەر رەخنەگرتن بە ئەم شیوە کردارە بنەماڵەی ئەو کەسانە هەرشەو و تەنانەت هێرش کراوەتە سەریان و هەرشەی کوشتنیان لێ کراوە . 
لەم راگەیەندراوەدا كە بۆ رای گشتی بڵاوی دەكاتەوە، رایدەگەیەنین كە بە دڵنیاییەوە كرداری پارتی دێموكراتی كوردستان بێ وڵام ناهێڵینەوەو چیتر دۆخەكە رەچاو ناكەین و بەردەوام دەبین لە لەقاودانی كرداری نامرۆڤانە و ناكوردانەی پارتی دێموكراتی كوردستان. 
هەر لەو راگەیاندراوەدا داوا لە سەرجەم حیزب و رێكخراوەكانی چوارپارچەی كوردستان و هاو وڵاتیانمان دەكاین كە لەو پەیوەندییەدا بێ هەڵوێست نەبن و بە هەڵوێست وەرگرتن پێش بە كرداری زیاتر لە ترۆر و شکنجە و دەسدرێژی کردنە سەر ئەو لاوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نابەرپرسیارانەی لقی ڕۆژهەڵاتی پارتی دێموكراتی كوردستان بگرن و بم شێوە کردارانە، ئەركی ئەخلاقی هەر تاکی کۆمەڵگا و بەرپرسێکی ئەم نێشتامانەیە بەجێ بێنێت.
لە كۆتاییدا رایبگەێنین بنەماڵەی قوربانیان بیانی يۆژی هەینی (جومعە) لە دوو شاری ڕۆژهەڵات دەس بە خۆ پێشاندان دەکەین و تا ووڵام وەر نەگرینەوە بەردەوام دەبین لە ئێدانەکردنی ئەم کردارانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە