ووردە باس
Thursday, 07/01/2021, 17:21
پاش ئەوەی بەختەوەری سەرۆکی بە ناوحکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکرد بۆ پێک هێنانی هێزی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی مەرزەکان
نەبادا خوانەکردە ووڵاتانی دراوسێ و ناحەزانی ئابوری سەربەخۆ و گەشەی ئابوری هەرێم زەفەر بە خاڵە سنووریەکانی گومرگ بەرن و داهاتی ئەو گومرگانەی کە بۆ کەس و کاری شەهید و ئەنفال کراوەکان سەرف ئەکرێ
بەتاڵان بەرن و ئەیسەلمێنێ کە ئەم دەسەڵاتە خەم خۆرەی میللەت لە خەویشا هەر بیر لە خەڵک و داهاتەکەی ئەکاتەوە و رێگە بەهیچ لا و حیزب و تاقمێک نایا کە دەست بەرن بۆ قووتی خەڵک، ئەم بڕیارە شۆڕشگێڕییەی حکومەت مەگەر هەر بڕیاری مێژوویی و جوگرافییەکەی پاشەکەوت کردنی 27/ملیارد دۆلارەکە بەرامبەری بوەستێ کە کە دەسەڵات و لەڕێی حکومەتەوە خستوییەتیە چەن قاسەیەکی سپییەوە بۆ ڕۆژی ڕەش و قیرسیای کرد لە قەرزار بوون لەبەر خاتری ئایندە و نەوەکانی داهاتوومان ، ئەم حکومەتەی بە ناو هەرێم! ێەوەنە ووردبین و مێشک کراوەیە کە بۆ ڕاوی"مووچە" هاتوە ڕاوچییەکی "ئاسک"ی داناوە چونکە ئەزانێ مووچەکە وا لەدەمی شێرا و ئەوەی ڕاوە ئاسکی کردبێ فێری ڕاوە شێریش ئەبێ ، لە گەرمیان نا لە بەغا..قەیچێکە
-- ...دوای ئەوەی تێهەڵانی پارلەمانتارانی پارلەمەمانە کارتۆنییەکەی هەرێم
..روو لە زیا بوون ئەکا و بۆتە دیاردەیەکی ئاسایی و بە ناو فراکسيۆنی دەسەڵات ئەندامەکانی خۆی فێری کاراتیە و شەق و بۆکس وەشانن ئەکات تا بیسەلمێنێ گەر دەسەڵات بەچەک و تفاقی هاوپەیمانان نەتوانێ بچێتە هۆڵی پارلەمانەوە بۆ ئاقڵ کردنی ئەوانەی زات ئەکەن دەم بکەنەوە
بە هێز و بازووی خۆماڵی و قوتابیانی ریبازی کەرەج ئەو ئەرکە نیشتمانی و یاساییە بەجێ ئەگەیەنێ واتا بەرهەمەکە وەک ریفڕاندۆمەکە خۆماڵییە
...لە جێی خۆیەتی ئەوانەی بەر شاڵاوی شەقوەشێنەکانی دەسەڵات لە ناو دەزگا کارتۆنییەکەی پارلەمان ئەکەون سەندیکایەکی تایبەت بۆ خۆیان پێک بهێنن تا لە کاتی پێوتستا بەرگری لە خۆیان و مافەکانیان و سود لە ئەزموونی ئەوانە وەرگرن کە زەمانی موعارەزەبونیان یەکەم کەس بوون بەر شاڵاوی شەقوەشاننی فراکسێونەکەی دەسەڵات بوون و ئەمڕۆ خۆیان پاشکۆی هەمان دەسەڵاتن، واریدیشە لە وکارتۆنەی ناوی لێنراوە پارلەمان ژوورێک هەبێ بە ناوی ژووری فەلاقە و فراکسيۆنی دەسەڵات لەوێ دەوام بکەن و ئەوانەش کە ئەمری تێهەڵانیان دەرئەچێ ببنە ئەندامی" سەندیکای قوربانیانی ژووری فەلاقە".!!دیموکراسیش ئەوەیە کە هەردوو لا پێکەوە و هەر لە هەمان هۆڵ دەنگ بە کاندیدەکانی ژووری فەلاقە بدرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست