ئاشت کردنه‌وه‌ی شێخه‌کانی که‌نداو (سعودی وقه‌ته‌ر) له دژی کێیه؟
Wednesday, 06/01/2021, 8:44
پاش مل ملانێ، رکابه‌ری یه کتر وه هه‌تا دوژمنایه تی کردنی یه‌کتری نێوان سعودیه و قه‌ته‌ر سه‌ره‌نجام له ٥.۱.۲۰۲۱ شازاده‌ی سعودیه و ئه‌میری قه‌ته‌ر به ناوه‌ندگیری ئه‌مریاکا وه کویت ئاشتیان راگه‌یاند تا به یه‌که‌وه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی که‌ندا بکه‌ن.
به کورتی ئه وه‌ی له‌م ئاشتیه زیانی پێ ئه‌گات تورکیا‌و ایراننن ، چونکه له بنه‌مادا ئه‌م ئاشتیه بۆ به هێزکردنی به‌ره‌ی دژی فراوان خوازی تورکیا‌و ایران وه هاوبه‌رژه‌وه‌ند هاوسۆزهکانیانه له وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی که بریتین له اخوانی هاوسۆزی تورکیا وه شیعه‌ی هاوسۆزی ایران.
له دوای ئه‌م ئاشتیه ، ڕه‌وشی کورد له ڕۆژئاوا ،باکووروه ڕۆژهه ڵات ده‌رگایه‌کی تازه‌یان بۆئهکریتهوه که ببنه به‌شێک له هاوپه‌یمای ناوچه‌یی وه هه تاجیهانی ، به‌ڵام بۆ کوردی باشوور مژده‌ی خۆشی پێ نابێ. چونکه پاش ئه م ئاشتیه ،وه‌ڵاتانی کهنداووه ڕۆژئاوا گه‌ره‌کیانه عێراق به‌رامبه‌ر ایران به هێزبکه‌ن،وه بۆ ئه‌وه‌ی عێڕاقیش به هێز بێت وه ده‌وڵه‌تی عێڕاق:
۱.پشت گیری جه‌ماوه‌ری هه بێ
۲. پاساوی هه بێ هێز وه نیمچه دیکتاتۆریه‌ک بۆ سهرکوبی میلشیا هاوسۆزاکانی ایران به کار بێنێت ، ئه‌شێ سوپای عێراق به بیانووی ده‌ست به‌سه‌را گرتنی نه‌وتی قاچاخ وه ده‌ست گیرکردنی گروپه سونیه هاوسۆزه‌کانی به‌عس وگروپه اسلامیه سوننیه‌کان له هه ولێربگهڕیته وه کوردوستان ،که به مه , پشت گیری عه ره‌بی شیعه وه سوننه به ده‌ست دێنێ که دژی کوردوستان بجوڵێته‌وه وه هه تا به‌شێکییش له کورد پشتگیری هه رهه وڵێ ئه‌که‌ن ,که ده‌سه‌ڵات دارنی هه رێم سزا بدرێن و کۆتتییان پێ بهێنرێت ، هه روه‌ک چۆن ئێستا هه ندێ له په‌رله‌مان تارانی کورد باسی ئه‌مه ئه‌که‌ن که به هێز ده‌ست به سه‌ر نه‌وتی کوردوستانا بگیریت که له ڕیگه‌ی گرێبه ستی ٥۰ ساڵهدراوه به تورک .
له ئێستادا هه ریمی کوردوستان له لاوازترین رهوشایه له سه‌ر ئاستی ناوخۆ وه ده‌روه ، وه ڕۆژ به ڕۆژ له ڕمان نزیک تر ئه بێته‌وه نه‌ک هه ڵسانه‌وه، بۆیه ئه‌مانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیان له ناوچه‌که و عێڕاق هه یه ئاماده‌ن که لاوازی هه ڕێم وه ڕه‌وشی دژواری هه رێم بکه‌نه قوربای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، به تایبه‌تیش که ده‌سه‌ڵات دارنی هه رێم هه موو پاسا و زه‌مینه‌یه‌کیان ئاماده کردوه که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند به پشت گیری هێزه ناوچه‌یی و جیهانیهکان ده‌ست بخانهته ناو هه‌رێمی کوردوستان.، وه ئه‌مه‌ش بکه‌نه پاساو بۆ لێدانی میلشیا شیعه‌کانی تر که به‌مه ئه رکهکه ئاسان ئه‌بێ ئه گه‌ر پێش لێ دانی میلشیا شیعه‌کان ده‌سه‌ڵات دارانی هه ڕێم سزا درابن وه کۆتتیایان پێ هاتبێ ،چونکه‌وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ دا، به لێدانی ده‌سه‌ڵات دارانی هه رێم ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند پشت گیری عه‌ره‌بی سوننه‌و .شییعهی هه یه ، وه هه روهها به شێک له کوردیش.
هه ڵبهته ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باس کرا مه‌رج نیه کتومت وابێ وه وا رووبدات ، به‌ڵام به دڵنیایی له هه رمامله و پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی هه ریم نه‌ک هه ربهشدارنیه ،به‌ڵکو ئه‌شێ بکرێته قوربانیه‌کی هه رزان وئاماده بۆبهرژوهندی لایه‌نه‌کانی تڕ،جاچ له سهرئاسی ناوچه‌یی یا جیهانی بێ وه‌ک زۆر جار بینراوه،ئه‌میش ئه‌گه که‌لکی کردنه قوربانیشی پێوهمابێ ، که ڕۆژانی نه چه‌ندان دوورئه مه زیاتر ئاشکرائهبێ،وه به هیوای ئه‌وه‌ی هه رچیهک رووبدات کورد پاریزراو بیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست