کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دووڕوه‌كانى ناو گۆڕان

Saturday, 02/01/2021, 14:23


ئه‌و كاته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانى تێدا له‌ دایك بوو زۆر له‌م كاته‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان ده‌چێت.چۆن ئه‌و كات باسى ناعه‌داله‌تى پارتى و یه‌كێتى ده‌كرا له‌ تاڵان ته‌خشان و په‌خشانى سامانى وڵات و دامه‌زراندنى كه‌سانى حیزبى و جیاوازى له‌ ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارى پێش نێوان زونى سه‌وزو زه‌رد , له‌ ئێستاشدا كاروباره‌كان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ى پێشو ده‌ڕون به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌ كى خرابتر و فروانتر.بۆیه‌ ناڕه‌زایی خه‌ڵك گه‌یشته‌ ئاستى ئه‌وه‌ى له‌ سنورى یه‌كێتى خۆپیشاندان ده‌ستى پێكرده‌وه‌.
له‌ دایك بونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌و كاته‌دا،روداوێكى مێژویی زۆر گرنگ بوو.بوو به‌ جێگه‌ى هیواو ئومێدى خه‌ڵك.له‌ ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا به‌ سه‌دان هه‌زاران هاوڵاتى له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ كۆبونه‌وه‌و پشتیوانیان لێكرد.بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو به‌ جێگه‌ى مه‌ترسى بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌وتنه‌ گرتن و ڕاو نان و لێدانى گۆڕان خوازان.بونى كاك نه‌وشیروان له‌و كاتدا له‌ پشتى بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌و ناڕه‌زایه‌ زۆره‌ى جه‌ماوه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵات دوو فاكته‌رى سه‌ره‌كى زۆر گرنگ بون بۆ ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاوا به‌زویی گه‌شه‌ بكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ خاوه‌نى به‌رنامه‌ى خۆى نه‌بوه‌.نه‌خشه‌و پلانى پێش وه‌ختى بۆ دانه‌ڕێژرابو.بیرى له‌ دامه‌زراندنى ڕێكخستنێكى به‌هێزى حیزبى خاوه‌ن دیسپلین نه‌كردۆته‌وه‌.مه‌بده‌ئى پاداشت و لێپرسینه‌وه‌ نه‌بوه‌.سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانى ئه‌و كاته‌ هه‌موو ئامانجه‌كانى خۆیان له‌ كۆكردنه‌وه‌ى ژماریه‌كى زۆرى خه‌ڵكدا بینیوه‌ و كۆمه‌ڵێك دروشمى زۆر قه‌به‌وگه‌وره‌یان به‌رز ده‌كرده‌وه‌،بێ ئه‌وه‌ى دیراسه‌ى باشیان كردبێت ئایا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتیان گرته‌ ده‌ست ده‌توانن ئه‌م دروشمانه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.پۆڵێنى ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كامانه‌ن كه‌ بۆسه‌رخستنى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌شدارن و كامانه‌ش بۆ به‌ده‌ست هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بون به‌ گۆڕان.
كه‌واته‌ ئه‌وه‌نده‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى دروست بوو،ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رنامه‌ نه‌بوه‌و دواى ڕوداوه‌كان كه‌وتون.له‌و كاته‌دا هه‌موو شانازیه‌كانى گۆڕان ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا بونه‌ خاوه‌نى پشتیوانییه‌كى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌ر،بێ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكرێت،ئایا ئه‌وه‌ به‌ ته‌نها به‌سه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان،یا هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ پێناوى سه‌رخستنى بزوتنه‌وه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا له‌ ده‌ورى گۆڕان كۆبونه‌وه‌؟.
یان ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌یه‌ته‌دى تاسه‌ر له‌گه‌لأَ گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بن؟؟.كه‌سانێكى زۆر كه‌ له‌و كاتدا به‌ لێشاو ده‌هاتنه‌ ناو بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى ده‌سكه‌وتى تایبه‌تى خۆیان بوو نه‌ك گوڕینى سیسته‌مى حوكمڕانى.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وى گۆڕانیش خاوه‌نى به‌رنامه‌ نه‌بوه‌و هیچ ده‌زگایه‌كى به‌ دوادا چونى نه‌بوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌و په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و دام وده‌زگاى حكومه‌تدا جێگه‌یان بكرێته‌وه‌،هه‌ڵسه‌نگاندنى باشیان بۆ بكات،هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان توشى هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ بوو.دیاریكردنى كه‌سه‌ كان بۆ پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى میزاجى شه‌خسى ئه‌م ئه‌و بوو،نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى تاقیكردنه‌وه‌و ناسینیان بێت و كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو هه‌ڵبژێرێت.
دواجار دیمان خه‌ڵك ده‌بوو به‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و به‌ ئاره‌زوى خۆى ده‌ستى له‌كار ده‌كێشایه‌وه‌و وموچه‌شى وه‌ر ده‌گرت.خه‌ڵك ده‌كرا به‌ وه‌زیر و ده‌بوو به‌ پارتى.كه‌سانێك ده‌بون به‌ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و كه‌ خوله‌كه‌یان ته‌واو ده‌بوو وازیان له‌گۆڕان ده‌هێنا.یان ده‌یان ویست بۆ خولێكى ترى په‌ڕله‌مانیش خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر رازى نه‌بونایه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى واز هێنانى له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كرد.یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك داواكانى جێ به‌جى َ نه‌كرایه‌ په‌یوه‌ندى به‌ یه‌كێتى یان پارتییه‌وه‌ ده‌كرد.
له‌ ئه‌نجامدا دیارده‌ى ته‌كه‌تول و ته‌كه‌تول كارى و پسكه‌ پسكى ئه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ ملشكاندن و دروستكردنى بوختان بۆ یه‌كترى له‌ پێناوى به‌رژه‌وه‌ند تایه‌بتیدا بو به‌كه‌لتور له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا.كاتێك قسه‌ له‌سه‌ر پێدانى پۆستێكى حیزبى یان حكومى ده‌كرا بۆ كه‌سێك،هه‌ر جه‌ماعه‌ته‌و هه‌ر ته‌كه‌توله‌ به‌ جیا پشتیوانیان لێده‌كرد و مه‌بده‌ئى دانانى كه‌سى شیاو له‌ شوێنى شیاو جێ به‌جێ نه‌ده‌كرا.خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌ناو گۆڕاندا تواناى باشیشى هه‌بوه‌،زۆریش موسته‌حه‌ق بوه‌.زۆر بۆ گۆڕان ماندوو بوه‌و پاره‌ى خۆشى بۆ گۆڕان خه‌رج كردوه‌ به‌ڵام پۆستى پێنه‌دراوه‌ و له‌و لاشه‌وه‌ كه‌سانێك هه‌بون دوو جار پۆستیان وه‌رگرتوه‌ به‌ پشتیوانى ته‌كه‌تول چییه‌كان.
دواجار دیارده‌ى دووڕویی و ماستاوچییه‌تى له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا گه‌شه‌ى كرد و بووبه‌ كه‌لتورى ناوبزوتنه‌وه‌كه‌ له‌پێناوى ده‌س كه‌وتو به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سه‌كان خۆیاندا.ئێستا كه‌ بارودۆخى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌وپه‌ڕى خراپیدایه‌ جه‌ماوه‌رى نه‌ماوه‌و به‌شداره‌ له‌ حكومه‌تێكدا كه‌ وه‌زیرى دارایی هه‌یه‌و له‌ماوه‌ى یه‌ك سه‌ڵدا 5 موچه‌یان به‌ لێبرٍینه‌وه‌ داوه‌ بونه‌ مه‌خسه‌ره‌ى ئاخر زه‌مان و نازانن چى بكه‌ن و چۆن له‌م قۆراوه‌ خۆیان ڕزگار بكه‌ن.خه‌ڵك هه‌بوه‌ له‌ناو بزوتنه‌وى گۆڕان ویستویه‌تى واز بێنێت.داوایان لێكردوه‌ واز نه‌یه‌نێنێت و له‌ حكومه‌ت پۆستى گه‌وره‌ى پی َده‌ده‌ن.
به‌شێك له‌وانه‌ى جۆرێك له‌ به‌رپرسیاریه‌تیان له‌ناو گۆڕاندا هه‌یه‌،چاوه‌ڕوانى یه‌كلاییبونه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند پۆسته‌ن كه‌ بڕیاره‌ وه‌رى بگرن.تا ئێستاش مه‌علوم نییه‌ پارتى پێیان بدات.چونكه‌ پارتى ده‌ڵێت ئێوه‌ نیوه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌تان سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن و دژى ئێمه‌شن.ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌ دڵنیام به‌شێكى زۆرى ئه‌وانه‌ى ماویشن واز دێنن چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌ نیازى وه‌رگرتنى پۆستن به‌ریان ناكه‌وێت.
هه‌ندێ خه‌ڵكى ناوگۆڕانیش هه‌یه‌ لێره‌و له‌وێ خۆیان به‌ خراپى باسى گۆڕان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن باسى گۆڕانى چى ده‌كه‌ن خۆ گۆڕان هه‌ر نه‌ماوه‌.كه‌ لێشى ده‌پرسى ئه‌ى له‌ ناوگۆڕاندا ماوى ده‌ڵێت به‌ڵێ.كه‌واته‌ لێره‌وه‌ تێ ده‌گه‌ى كه‌ ئه‌مه‌ پیاوێكى دوو ڕوه‌و بۆ ئه‌وه‌ له‌ناو گۆڕاندا ماوه‌ كه‌ پۆست وه‌رگرێت.
كاتێكیش كه‌سێك نوسێنێك له‌سه‌ر گۆڕان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ یه‌كسه‌ر هه‌مان شه‌خسى سه‌ره‌وه‌ دێته‌ سه‌رخه‌ت و ده‌بێته‌پارێزه‌رى گۆڕان و به‌ شان و باڵیدا هه‌لأَ ده‌داو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى نوسینه‌كه‌ى بڵاو كردۆته‌وه‌و ده‌َلێت : ئێمه‌ى گۆڕان خواز سورین له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى ئامانج و به‌رنامه‌كانى گۆڕان.
باشه‌ پیرۆزبێت به‌ڵام مه‌به‌ستت كام ئامانج و كام به‌رنامانه‌یه‌،وه‌رگرتنى پۆست بۆخۆت یان خزمه‌تى خه‌ڵك؟.له‌م ڕۆژانه‌دا بابه‌تێكم له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاو كرده‌وه‌ له‌ژێر ناوى ( گۆڕانى دوێنى و گۆڕانى ئه‌مڕۆ ) دیاره‌ من به‌ حه‌قى خۆمى ده‌زانم باسى گۆڕان بكه‌م چونكه‌ 10 ساڵى ته‌مه‌نى خۆم پێداو زۆر ڵسۆزانه‌ كارم تێدا كرد.
به‌ڵام دواجار كه‌سانى خۆپه‌رست و چاوچنۆك له‌ پێناوى به‌رژه‌ه‌ندى خۆیاندا بزوتنه‌وه‌كیان به‌م ڕۆژه‌ ئێستا گه‌یاندو ئه‌وه‌تا به‌ره‌و نه‌مانى كۆتایش ده‌چێت.زۆر كه‌س كۆمێنتیان له‌سه‌ر نوسینه‌كه‌م نوسیبو.ته‌نها دوو كۆمێنتیان بۆ شكاندنى كه‌سایه‌تى من بون و هه‌موو كه‌سیش ئازاده‌ له‌ ڕاده‌ربڕێن،به‌ڵام خۆزگه‌ى فێرببن نه‌گاته‌ ئاستى له‌كه‌دار كردنى كه‌سایه‌تى یه‌كترى.
به‌لاى منه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌ گه‌نجێكى له‌ دایكبوى سه‌رده‌مى ڕاپه‌ڕین،یان كه‌سێك ئاگاى له‌سیاسه‌ت نه‌بێت.یان كه‌سێك خاوه‌نى نوسینه‌كه‌ نه‌ناسێت و به‌دڵى نه‌بێت.یان ئه‌و گه‌نجه‌ گۆڕان خوازه‌ى ژیانى سیاسى له‌ دروستبونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ ده‌ست پێكردبێ و سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانى كردبێت و دوو وێنه‌ى له‌گه‌لأَ دوو به‌رپرس گرتبێت و به‌و هۆیه‌وه‌ بوبێته‌ ده‌روێش.
من هیچ ڕه‌خنه‌و گله‌ییم له‌و كه‌سانه‌ نییه‌ و خوا ته‌مه‌نیان درێژ بكات و دواڕۆژ خۆیان له‌ ڕاستییه‌كان ده‌گه‌ن و به‌ خۆشیاندا ده‌چنه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى شاره‌زاى مه‌رامى سیاسیه‌ فێڵ بازه‌كان ده‌بن.زوربه‌مان به‌و قۆناغانه‌دا گوزه‌رمان كردوه‌.
به‌ڵام ئاسایی نییه‌ بۆ كه‌سێكى دووڕوى ماستاوچى و خۆپه‌رست كه‌ له‌ناو گۆڕاندا خۆى به‌ به‌رپرس بزانێت و كۆمێنت نه‌ك له‌سه‌ر من به‌ڵكو له‌ سه‌ر كه‌سى تریش بنوسێت.تۆ هه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ى دوێنى لاى ئه‌م و ئه‌و ده‌ڵێى باسى گۆڕانى چى ده‌كه‌ن خۆ هه‌ر گۆڕان نه‌ماوه‌.ئه‌ى كۆمێنت نوسیه‌نه‌كانت و به‌رگریكردن له‌ گۆڕان ماناى چى؟.یان ئه‌م دووڕویی و ماستاو كردنه‌ت بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار به‌ده‌ستانى گۆڕان به‌ كه‌سێكى دڵسۆزت بزانن و پۆستت پێ بده‌ن.ئێستا به‌لاى ناخێرتان هه‌موو ئامانج و به‌رنامه‌كانى گۆڕانتان له‌وه‌دا كورت كردۆته‌وه‌ پۆست وه‌رگرن له‌ ڕێگاى ماستاو كردنه‌وه‌ بۆ سه‌روى خۆتان و تۆمه‌ت بۆخه‌ڵك دروست بكه‌ن.
له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خه‌ڵك ئومێدێكى زۆرى له‌سه‌ر گۆڕان هه‌ڵچنی بو،به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا گۆڕان بوو به‌ خرابترینى حیزبه‌كانى هه‌رێمى كزردستان , بۆته‌ شه‌رێكى دووحیزبى تاڵانچى و دواجار خۆشى كرده‌ مه‌خسه‌ره‌و گاڵته‌جارى جه‌ماوه‌ر له‌ پێناوى خه‌ڵكانى دوو ڕوو هه‌لبه‌رست و ماستاو چى و به‌رژوه‌ند په‌رست.گۆڕان نه‌ك هیچ خزمه‌تێكى به‌م میلله‌ته‌ نه‌كرد،به‌ڵكو ده‌ستى خه‌ڵكى برَى،فێڵى له‌ جه‌ماوه‌ر كرد،سیاسه‌ت و حكومه‌ت و په‌ڕله‌انى سوك كرد.
زیاتێكى گه‌وره‌ى به‌ ئۆپۆزسیۆن گه‌یاند.به‌ سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر گۆڕان سوكایه‌تیان پێكرا،زیندانى كران،له‌ كاره‌كانیان ده‌ركران،یان گوێزرانه‌وه‌ بۆ شوێنى دوور.كه‌سێكى وه‌كو پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لى تاهیر به‌رزنجى له‌سه‌ر گۆڕان ده‌خرایه‌ پشتى ئوتومبیڵى ئاسایشه‌وه‌و له‌ ناوچه‌ى قۆڵه‌ره‌یسى فڕى ده‌درا.كه‌سێكى وه‌كو ئاسۆس هه‌ردى خه‌ڵتانى خوێن ده‌كرا.ئه‌مانه‌ نمونه‌ى خه‌روارێكى گه‌وره‌ن.به‌ڵام سه‌یركه‌ن ئێستا له‌ حكومه‌ت پۆست به‌ كێ دراوه‌؟.
من زۆر بێ منه‌تم له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌دواداچون بۆ ڕابوردوى من بكه‌ن و هه‌رچى شتى شاره‌وه‌ى ژێر به‌ڕه‌یه‌ له‌سه‌ر من ئاشكراى بكه‌ن.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من هیچ ترسێكم له‌ ڕابوردوى خۆم نییه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ بێ منه‌تم له‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هه‌رچى هه‌یانه‌ له‌ به‌رام به‌رم ئاشكراى بكه‌ن.لێره‌ش به‌ولاوه‌ من وه‌ڵامم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت.
له‌ وكاته‌دا كه‌ زنجیره‌ نوسینێكم له‌ 13 به‌شدا له‌ ژێر ناوى ( بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رنامه‌بوو یان كاردانه‌وه‌ ) بڵاو كرده‌وه‌ به‌رپرسێكى ناو گوڕان كه‌ پێم وایه‌ ئێستا خۆشى گۆڕان نه‌ماوه‌،كۆمێنتى له‌سه‌رم نوسیبو به‌ مه‌به‌ستى تۆمه‌تباركردن وله‌كه‌داركردنى كه‌سایه‌تیم گوایه‌ بۆیان گێراوه‌ته‌وه‌ كاتێك منیان وه‌كو نوێنه‌رى گۆڕان ناردوه‌ بۆتاران،به‌ قسه‌ى ئه‌و بێت ده‌بێ من داوام كردبێت ده‌بی َدوو خانوم بۆ به‌كرێ بگرن،یه‌كێك بۆخۆم ویه‌كێك بۆ باره‌گاى نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ بۆ یه‌ له‌ تاران نه‌ماومه‌ته‌وه‌.
بۆیه‌ به‌ باشم زانى له‌ نوسینى داهاتومدا باسى ئه‌وحیكایه‌ته‌نان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی وه‌كوخۆى بۆ باس بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ڕاستییه‌كان بگه‌ن.خۆشبه‌ختانه‌ هیچ خاڵێكى نه‌هێنى له‌و گێرانه‌وه‌یدا نییه‌ و ئه‌گه‌ر بمزانیایه‌ شتى نه‌هێنى تێدایه‌ سه‌دان تۆمه‌تى تریشیان بۆ هه‌ڵ به‌ستمایه‌ ئاماده‌ نه‌ده‌بوم باسى ئه‌وه‌ بكه‌م.
ڕاسته‌ من وازم له‌ گۆڕان هێناوه‌.له‌سه‌ر گۆڕانیش شتم نوشیوه‌.به‌ڵام من تۆمه‌ت و بوختانم بۆ كه‌س دوست نه‌كردوه‌و ته‌نها باسى ڕوداوه‌كانى ڕابوردوم كردوه‌ و ئه‌وه‌ش وه‌كو كورته‌ مێژویه‌كى گۆڕان وایه‌.به‌ڵام ناكرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا خه‌ڵك به‌ خۆڕایی بوختانم بداته‌ پاڵ.زۆر جار بێده‌نگى باشه‌.به‌ڵام هه‌ندێك جاریش بێده‌نگى له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانى دوو ڕوو ماستاو چى خراپه‌و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى نه‌ده‌یته‌وه‌،له‌ لایه‌ك به‌ كه‌مت ده‌زانێت و له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ خه‌ڵك واده‌زانێت ئه‌و كه‌سه‌ ڕاست ده‌كات بۆیه‌ ناوێرن وه‌ڵامى بده‌نه‌وه‌.
ئێستا لاى خه‌ڵكى كوردستان ناوى حیزب به‌ ناوێكى قێزه‌ون ده‌زانن چونكه‌ له‌ ئیستا حیزب له‌ كوردستان وه‌كو كۆمپانیا وایه‌و ئه‌و حیزبانه‌شى دروست ده‌بن،بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ خه‌بات بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانى كورد،به‌ڵكو بۆیه‌ دروست ده‌كرێن بۆ دژایه‌تى و له‌ناو وبردنى یه‌كترى و ده‌ست به‌سه‌راگرتنى سامانى نیشتمانى.كه‌واته‌ دوو ڕویی و ماستاو چییه‌تى بۆته‌ كه‌لتورى ناو هه‌موو حیزبه‌كان له‌ پێناوى ده‌سكه‌وتى تایبه‌تێدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە