کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورتەی هەواڵەکان (8)

Friday, 25/12/2020, 1:10


-هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى سلێمان هه‌ڵشۆیى ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ روو، كه‌ هیچ جیاوازییه‌ك له ‌نێوان سلێمان هه‌ڵشۆیى و شاسوار عه‌ول واحیددا نىیه‌، هە‌ردووكیان ساخته‌چى و قوڵ  بڕن، پاره‌ى ئه‌و خه‌ڵكەیان خواردووە‌، تاكه‌ شتێك له‌ یه‌كیان جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ شاسوار واحیدی کەبابچی  چه‌ندین كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆن و میدیاى سێپه‌ر و سایت و ماستاوچى هه‌یه‌، رووى سپى ده‌كه‌نه‌وه‌، سلێمان هه‌ڵشۆیش نه‌یتوانیوه‌ و فریا نەکەوتووە  وەکو شاسوار بکات و سوود لە راگه‌یاندن و کەناڵی تەلەفیزیۆنی وەربگرێت دوایی ئەوەش حیزبیش دروست بکات.
بۆزانیارى هەموو لایەک شاسوار ده‌ هێنده‌ى هه‌ڵشۆیى پاره‌ى خه‌ڵكى خواردوه‌ تا ئیستا یه‌ك كه‌س نه‌یوتوه‌ كه‌رت به‌ چه‌ند؟ حكومه‌تیش هیچ هه‌قى نىیه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌، چونکە لە ژێرەوە خۆیان لێی دەخۆن و پشتگیرییان کردووە.

-ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار له‌تازه‌ترین وته‌یدا فه‌رمووى: پێشنیاز ده‌كه‌م كه‌ له‌مه‌رقه‌دى شێخ حه‌مه‌ى شێخ عه‌ول كه‌ریم مه‌راسیمى ساڵانه‌ى بۆ رێك بخرێت ، ماوه‌ى پانزه‌ بۆ بیست رۆژیش بخایه‌نێت. هاوكات هه‌ر ئێمرۆش باڤێڵ تاڵه‌بانى سه‌ردانى شێخ نه‌هرۆى گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى كردووه‌. پێده‌چێت یه‌كێتى له‌سۆسیال دیموكرات و عه‌لمانیه‌ته‌وه‌ به‌گى دانابێت و روی كردبێته‌ ته‌صه‌وف و شێخ زاده‌ و به‌خت و فاڵ گرتنه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى یه‌كێتى شرۆڤه‌كارێك ئه‌وه‌ى خسته‌ رووكه‌ له‌ئێستادا یه‌كێتى پیاوى تیانه‌ماوه‌، بووه‌به‌فره‌ كوێخا ،كه‌س كاغه‌زى كه‌س ناخوێنێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ كه‌ شێخ نه‌هرۆى كوڕى شێخ عه‌ولكه‌ریمى كۆنه‌ موسته‌شارو پیاوى به‌عس ببێت به‌ده‌مڕاست و مه‌رجه‌عى باڵاى یه‌كێتى.
- پاش چه‌ندین رۆژ مانه‌وه‌ى شاندى كوردى به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، بۆ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ و پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى 2021، كه‌ جه‌نابى فه‌رمووبووى تاكو رێك نه‌كه‌وین، به‌زۆر پشكى هه‌رێم وه‌رنه‌گرین ناگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌وه‌بوو ئێواره‌ى دوێنى شانده‌كه‌ به‌گیرفان و هه‌گبه‌ى به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژانامه‌نووسى به‌ست كه‌ لێوان لێو بوو له‌درۆ وچه‌واشه‌كارى و فریودانى خه‌ڵك، ئه‌ندامێكى شانده‌كه‌ كه‌ نه‌یوسیت ناوى ئاشكرا بكرێت پێى راگه‌یاندین،كه‌ سه‌رجه‌م ستافى ئه‌و شانده‌ به‌ده‌سه‌ت به‌تاڵى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێك كه‌وتوون كه‌ هه‌موویان پێكه‌وه‌  له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى سلێمانى وێنه‌یه‌كى به‌كۆمه‌ڵى سێڵڤى بگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە