کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورته‌ى هه‌واڵه‌كان(7)

Tuesday, 22/12/2020, 3:22


-  سیاسه‌تمه‌دارى ناودارى گه‌له‌كه‌مان ( ئارى هه‌رسین) له‌شرۆڤه‌ هه‌واڵێكدا وتى: یه‌كێتى و پارتى وه‌كو ژن و مێردى یه‌كترى وان. به‌بێ یه‌كترى هه‌ڵناكه‌ن. ئه‌وه‌ى كه‌ جێگه‌ى پرسیار و مشتو مڕه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه ‌تا ئێستا نازانین كامیان ژنه‌ كه‌یه‌و  كامیان مێرده‌كه‌‌! هه‌روابێته‌وه‌ تەنیا گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیریان نىیه‌، له‌كایه‌ى سیاسیدا ئه‌وژن  ومێرده‌ تا ئێستا ده‌یان جار شه‌ ڕو ئاژاوه‌یان بووه‌ و له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین جار خیانه‌تیان له ‌یه‌كترى كردووه‌ ، به‌ماره‌ به‌جاش چوونه‌ته‌وه‌ لاى یه‌كتر، به‌و پێیه‌ بێت به‌شى زۆرى سه‌ركرده‌ و بنكرده‌ى ئه‌و دوو حیزبه‌ بە ناشه‌رعى و زۆڵن، بۆیه‌ ئاوا له‌و میلله‌ته‌ ئه‌كه‌ن.
 
- میلله‌تى بێ سه‌برو ته‌حه‌مولى وه‌ك كوردم له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ نه‌بینیوه‌، حكومه‌تى هه‌رێم سى (30) دانه‌ ساڵه‌ حوكمیان ئه‌كات كه ‌چى هه‌موو هاوریان لێ هه‌ستاوه‌، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌زانین ئه‌و حكومه‌ته‌ ساوایه‌ و تازه‌ گغه‌ و بڤه‌ ئه‌كات، نایه‌ڵن تۆزێك باڵق بێت گێچه‌ڵى پێ ئه‌كه‌ن  و موزاهه‌ره‌ و كارى ناشایسته‌ى له ‌دژ ئه‌كه‌ن، له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ ته‌حه‌موله‌ ئه‌ڵێى  له‌سه‌ر ئاگره‌!
- ئاخر بڵى كوڕى باوكم، حكومه‌ت له‌پێناوى خۆشگوزه‌رانى تۆدا گرێبه‌ستى نه‌وتى له‌گه‌ڵ توركیادا كردوه‌، تا بتوانێت به‌چوار مانگ جارێك چاره‌كه‌  مووچه‌یه‌ك  بدات
- باوانه‌كه‌م وه‌ك وتمان  سه‌بر و ته‌حه‌مول بۆ مرۆڤ باشه‌، ئه‌و گرێبه‌سته‌یە، شه‌ش ساڵى رۆیشتووه‌، ته‌نها چل و چوار ساڵى ماوه‌، تۆیه‌ك حه‌فتا و چوار ساڵ ته‌حه‌موولى خیانه‌ت و ناپاكى و ده‌سه‌ڵاتى پارتى بكه‌یت ئه‌وه‌ لێت مه‌علوم بێت ئه‌توانیت ته‌حه‌مولى ئه‌و چل و چوار ساڵه‌ش بكه‌یت.
 
- سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌زا و ئابوریناس و كۆمه‌ڵایه‌تى و دۆستى ئاو و ئاوه‌رۆ جه‌نابى كاكه‌ حه‌مه‌ى حاجى مه‌حموو، كه‌ هه‌میشه‌ راوێژكار و چاو ساغى حكومه‌ت حزبه‌كان بووە، چه‌ندین جار به‌سه‌رنج و تێبینیه‌كانى حكومه‌تى له ‌قه‌یران و نه‌هامه‌تى رزگار كردووه‌، له‌تازه‌ترین بیركردنه‌وه‌ و بۆچونیدا ئه‌فه‌رموێت:
- هه‌قه‌ ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا شه‌ڕى ئاو بكه‌ین. جا نازانم شه‌ڕه‌كه‌ به‌ده‌مانچه‌ى ئاوىیه‌ یان به‌ جام و سه‌تڵ؟! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م پێشنیازه‌ى كاكه‌ حه‌مه‌ له‌لایه‌ن تابورى پێنجه‌م و كۆمه‌ڵێك كه‌سى نه‌فسنزم و خۆفرۆشه‌وه‌ دزه‌ى كردووه‌  گه‌یاندویانه‌ته‌ ده‌مى عه‌ره‌به‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، ئه‌وانیش له ‌ئێستاوه‌ كه‌تونه‌ته‌ خۆیان و خه‌ریكى گلدانه‌وه ‌و ئه‌مباركردنى ئاون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە