كورته‌ى هه‌واڵه‌كان(6)
Saturday, 19/12/2020, 20:00
- ژنى ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى مانگرتوو ته‌له‌فۆنى بۆ مێرده‌كه‌ى كردووه پێى وتوه، ئه‌رێ پیاوه‌كه ئه‌و ژنانه‌ش شه‌و له‌گه‌ڵتان ئه‌مێننه‌وه و مان ئه‌گرن؟ پیاوه‌ى ترسنۆكیش وتویه‌تى نازانم، ژنه‌ش توڕه بووه لێى دووباره‌كردۆته‌وه و وتویه‌تى راستیه‌كه‌م پێ بڵێ با نه‌یكه‌م به‌فه‌رته‌نه؟ ئه‌ویش وتویه‌تى قه‌راره بمێننه‌وه، ژنه‌ش وتویه‌تى هه‌موو كورد ئیمشه‌و له‌برسا و له‌سه‌رما بمرن به‌ساڵ دینار وه‌رنه‌گرن ئیمشه‌و دێیته‌وه و له‌وێ نامێنیته‌وه.جا خۆشیه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌رگایان خڕ له‌سه‌ر داخراوه.
- له‌وڵاتان وه‌زیرى رۆشنبیرى كه‌سێكى بیلمه‌ت و لێهاتوو خاوه‌ن چه‌ندین بڕوانامه و لێكۆڵینه‌وه‌و كتێب و نامیلكه‌یه،یاخود خانمێكى ئه‌وه‌نه جوان و ناسك و نازداره پیاو حه‌ز ئه‌كات هیچ نه‌كات هه‌ر ته‌ماشاى بكات و ماشه‌ڵا له‌گه‌ردن باڵاى بكات،كه‌چى بۆنه‌گبه‌تى ئێمه‌ى كورد خوا ئه‌وه‌ى پێ نه‌به‌خشین، له‌برى ئه‌وه سمێڵ زلێكى ناشیرن و ره‌زاقورسو تلیاك كێشى پێداین،كه مرۆڤ به‌بینینى رقى له‌كتێب و رۆژنامه و رۆشنبیریش ئه‌بێته‌وه،جا وه‌ره ئه‌م سه‌رو فه‌ساڵه وه‌زیرى رۆشنبیرى و كه‌ڵچه‌رت بێت ئه‌بێت وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ چ ده‌عبا و ده‌عجانێك بن؟
- له‌تازه‌ترین سوكایه‌تى وبێ رێزى به خه‌ڵكى راپه‌ڕیوى كوردستان،ـ مه‌سعود بارزرانى پێشوازى كردووه له‌كه‌سوكارى ئه‌وپاسه‌وانه‌ى ناوچه‌ى پێنجوێن كه له‌مقه‌ڕه‌كه‌یان له‌كاتى خۆپیشانداه‌كاندا كوژرا،ئاگایانى سیاسى ئه‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵوێست و كاره‌ى مه‌سعود بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌پارتییه سۆرانیه‌كان بڵێت هه‌تا نه‌مرن و به‌گولله گیانتان ده‌رنه‌چێت پارتى نین و لاى ئێمه هیچ رێزتان نى یه، هاوكات ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى مه‌تر وسى په‌یامێكه بۆ خه‌ڵكى كه پێیان بڵێت له‌خۆپیشانداندا هه‌موو كورد بكوژرێت لاى ئێمه به ئه‌ندازه‌ى مه‌سینه هه‌ڵگرێك كاریگه‌رى نى یه بۆى به‌په‌رۆش نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست