کورتەی هەواڵەکان (5)
Wednesday, 16/12/2020, 19:59
- سه‌رانى ده‌سه‌ڵات و كه‌سانى فایلدار و خۆفرۆشى وه‌ك مستەفا چاوڕه‌ش گاڵته به خۆپیشانده‌ران ئه‌كات و به‌مناڵه ورتكه و هه‌رزه‌كار ناویان ده‌بات، سه‌یره‌كه‌ى لەوەدایە، کە ئه‌وه‌ى له‌ترسى ئه‌و مناڵه ورتكانه شه‌و تابه‌یانى له‌ترسان خه‌ویان لێ ناكه‌وێت و به‌شه‌و له‌ترسى هێرش و په‌لامار ئه‌چن بۆ سیته‌ك و مێرگه‌پان، مستەفا چاوڕەش خۆى و جه‌ماعه‌تى حیزبهكهیەتی. هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه له مستەفا و حیزبەکەی دەپرسین باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه مناڵه ورتكه بن، چ پێویست ئه‌كات بتۆقن وئه‌و هه‌موو هامه‌ر و دۆشكه و ناقیله و ده‌یان هه‌زار و سه‌گ و گورگ، لەگەڵ هه‌موو هێزه‌كانى حه‌فتا و به‌رگرى وفریاكه‌وتن و ئاسایش و دژه تیرۆر بڵاو بكه‌نه‌وه؟
- ئهفهسهرێكى بنكه‌ى پۆلیسى شاره‌زوور كه ناوى (هیوا ئه‌حمه‌د)ه له‌ژێره‌وه پارتى یه و له‌سه‌ره‌وه یه‌كێتى، وەکو زانراوە کە پۆلیسه‌كانى ئاماده‌نین ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ستاوه كۆمه‌ڵێك كه‌سى وه‌ك جاش به‌كرێ گرتووه، كه هه‌موویان پارتین خزمى خۆین تا له‌كاتى بوونى مه‌ترسى و هێرش و خۆپیشاندان ته‌قه‌یان لێ بكه‌ن. بە جۆرێک ئیستا وای لێ هاتووە، ئەگەر كار وابڕوات له‌ترسى خۆپیشانده‌ران فه‌وجى جاش و جه‌یشى شه‌عبى و جاش قۆنتهراتیش باو دێته‌وه
- له‌سه‌ر برینداربوون یان خوێن له لووت بژانى بێگانەیەک لە فەلەستین وەکو نمونە، ته‌واوى سهلهفهى وئیخوان و چى و چى، ئه‌یكه‌ن به‌هه‌را و خوتبه‌دان وبه‌زم ورهزمێك نه‌بێته‌وه، هانى خه‌ڵكى ئه‌ده‌ن كه مه‌وقیفیان له‌دژى جوله‌كه توند بكه‌ن، شمه‌ك و كاڵایان لێ نه‌كرن، گه‌ربۆیان بكرێت و بوێرن بانگه‌وازى جیهادیش ئه‌كه‌ن، كه‌چى ئەم مەلایانە كه پشتگیریی ناهەق و خوێنڕشتنن و دژى زوڵم وستهمن و نوێنه‌رى پێشه‌واى ئیسلامن، له‌سه‌ر قووت و مووچه‌ى خۆشیان نایه‌نه جواب و نا‌وێرن زار هه‌ڵبێنن. بۆیە دەڵێین ئه‌وه‌ى نوێژ له‌پشتى ئه‌وانه‌وه بكات و گوێ له خوتبه و قسەکانیان بگرێت له‌وان تاوانبارتر و ترسنۆكتره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست