کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورتەی هەواڵەکان (4)

Monday, 14/12/2020, 16:15


- جاران مه‌سعود بارزانى پێشوازى له‌ كه‌سانى كوته‌ك به‌ده‌ست، شه‌ق وه‌شێن و پیاو كوژ ئه‌كرد ، وا ئیمڕۆ بارى لاربووه‌ پێشوازى  له‌ پیاو‌ى شەقخواردووی وەکو ئەوەی ‌سه‌ید سادق کرد، کە هەموو بینیمان چۆن گەنجە ناڕازییەکان دایانە به‌رشه‌ق و تێهه‌ڵدان.
قسه‌كه‌رێك به‌ناوى لیژنه‌ى ناوچه‌ى سه‌یدسادقه‌وه‌ وتى هه‌قه‌ لاله‌ حه‌مه‌  چى پاره‌ و پاداشت  خه‌ڵاتێك، كه ‌له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى و پارتىیه‌وه‌ پێى ده‌درێت نیوه‌ى بدات به‌و كه‌سه‌ى كه‌ شه‌قه‌كانى تێهه‌ڵداوە، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ به درێژایی تەمەنی چاوى به‌و کابرا عەشایرییە سەرۆکی پارتیی مه‌تر و سى نه‌ده‌كه‌وت. شیاوى باسه‌ هه‌ركادیر و پێشمه‌رگه‌یه‌كى پارتى گه‌ر حه‌زى له ‌دیدارو بینینى مەسعودە با سه‌رێك له‌ سه‌یدسادق بات، یان پاشەڵی بخاتە بەردەست گەنجە توڕەبووەکان، کە تێی هەڵبدەن و روو بکاتە بارەگای خیانەتی بارزانی و پاداشتی خۆی وەربگرێت.
- یەکێک لە پیرەکان کە لە دوورەوە دەیڕوانییە گەنجەکان وتی به‌نده‌ وه‌كو كابرایه‌كى خێرخوا و ئه‌هلى سوڵح رووى ده‌مم ئه‌كه‌مه‌ حكومه‌ت و ئه‌ڵێم مه‌عز بۆ خوا پیاوى چاك بن، هه‌رچى زووه‌ داخوازى و پێداویستى خه‌ڵكى له‌ مووچه‌و و خزمه‌تگوزارى هه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئاوڕێكى زۆر زۆر جددیش له‌و گه‌نجه‌ بێ ئیش و كارانه‌ بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ تا سه‌ر ئێسقان  خه‌ته‌رن و بێ ئامانن، زۆربه‌یان شه‌و تابه‌یانى خه‌ریكى یارى پۆپچى و سان ئاندرێسن كه‌ جۆره‌ها  تاكتیكى شه‌ڕ و كوشتارى واى تیایه‌، قورعان به‌حه‌قت به‌س ده‌ستیان به‌چه‌ك بگا ئیتر مه‌گه‌ر خوا ره‌حمتان پێبكات.
 
- لە سەردانێکماندا بۆ ‌شارى هه‌ولێره‌وه‌ ئەو زانیارییەمان دەست کەوت كه‌ ده‌سه‌ڵاتى پارتى زۆر له‌ گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندان ئه‌ترسێت و به‌رده‌وام له‌كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا چه‌كدار و پاراستن و زێره‌ڤانى بڵاو كردۆته‌وه‌، رێگه‌ به‌هیچ جۆره‌ كۆبونه‌وه‌ وگردبوونه‌وه‌یه‌ك نادات،له‌تازه‌ترین هه‌واڵیشدا موختار و ئه‌نجومه‌نى  ئه‌و شاره‌  به‌ زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى راگه‌یاندوه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ و سه‌ره‌گرتن له‌به‌رده‌م سه‌مونخانه‌و نانه‌واخانه‌كانیشدا رێگه‌ پێدراو نى یه‌و ،هیچ كه‌سێك بۆى نى یه‌ راسته‌وخۆ بچێت نان و سه‌مون بكڕێت، ئه‌بێت ئاگادارى ئێمه‌ بكاته‌وه‌ و خۆمان به‌ دیلیڤه‌رى بۆى ئه‌به‌ینه‌ ماڵه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە