کورتەی هەواڵەکان (3)
Saturday, 12/12/2020, 13:15
- له‌ئه‌نجامى خۆپیشاندان و راپه‌ڕینى خه‌ڵكى قین له‌دڵى ناوچه جیاجیاكانى كوردستان، به‌شى زۆرى باره‌گا و بنكه‌ى حیزبه‌كان بوون به‌ساقه سه‌رى عازیزانتان، بۆ ئه‌وه‌ش دوێنێ هه‌ریه‌ك له مولا عه‌لى باپیر و سه‌لاحه‌دین به‌هادین كۆبونه‌ته‌وه و بیریان له‌وه كردۆته‌وه كه چۆن باره‌گاكانیان چاك بكه‌نه‌وه،عه‌لى باپیر پێشنیازى كردووه كه مقه‌ڕكانیان ببه‌ن بۆ داره‌سووتاوه‌كه تا له‌فى بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین به‌هادین وه‌هاى به‌باشى زانیوه كه به‌قسه‌ى باو باپیرانى بكات و له شوێنى سووتاوییه‌كان ماست یان مه‌عجونى دانى لێ بدرێت.
- هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرى پارێزگاى سلێمانى گوتویه‌تى كه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى رێگه به‌هیچ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك نادرێت.جا بۆ ئه‌وه‌ى رێپێوان و خۆپیشاندانه‌كان ببن به‌شه‌رعى و رێگه پێدراو بن، ئامۆژنى خه‌سووم ئه‌ڵێت من وه‌هاى به‌باش ئه‌زانم كه له به‌رده‌مى سه‌را یان سه‌ره‌تاى شه‌قامى مه‌وله‌وى قردێله رێژبكه‌ن و ده‌عوه‌تى هه‌ڤاڵ بكه‌ن بێت به‌خۆى ومقه‌سته‌كه‌یه‌وه ئیفتیتاحى ئه‌و موزاهه‌ره‌یه بكاته‌وه، ئیتر شته‌كه خۆرسكى ئه‌بێت و هیچ كێشه‌مان نامێنێت.
- ئه‌م خۆپیشاندانه شوێنى نمایشكردن و عه‌رزى عه‌زه‌ڵاته، كۆمه‌ڵێك بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى رۆژ خۆیان گیڤ بكه‌نه و لاف و گه‌ڤاف به‌سه‌ر خه‌ڵكا لێ به‌ن وجێگه‌ى خۆیان خۆش بكه‌ن بۆ په‌رله‌مانى داهاتوو، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دێنه ناو خۆپیشاندانه‌وه و له‌وێ به پاسه‌وان یان براده‌ره‌كانیان ئه‌ڵێن ره‌سمێكمان بگره با ئاگامان له‌خۆمان نه‌بێت ، یان لایفێكمان بۆبكه‌ره‌وه، هه‌شیانه ده كیلۆ مه‌تر له خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكه‌وه دووره كه‌چى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ى دێت ڤیدیۆیه‌كى بڵاو ئه‌كاته‌وه كه گوایه به‌شدارى خۆپیشاندانى كردوه به‌وێنه‌ى شاسوار عبدالواحد. كار وابڕوات هه‌موومان خوو ئه‌ده‌ینه ئه‌و فێڵه‌و ئه‌یكه‌ین به‌نه‌ریت، چونكه موسته‌قبه‌ل ئیشمان پێى ئه‌بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست