کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپەرین کات و شوێن دانانی بۆچیە؟

Friday, 11/12/2020, 21:06


واز لە چەمکی خۆپیشاندان بینن، خۆتان پیشانی چی ئەدەن؟ ئەمە راپەرین و هەستانەوەی مرۆڤە بەشەرەفەکانی کوردە  لە  زوڵمی ٣٠سال کە هەناسەیان لەمرۆڤی کورد بری، 
ملیۆنیک کورد ئاوارەی غەریبی و کرێچیتی دنیا بون، مالەکانیان بەتالان فرۆشت بۆ ئەوەی  لەژوریکی کرێدا لەمەنفا بەکەرامەت بژین، لەسەردەمی رژێمی سەدام  هەموو جیهان ٥ هەزار کورد ئاوارەی نەبوو.
 توندوتیژی بریتی نیە لەبەرد هاویشتن بۆ مەلبەندو لقەکان، بەڵکو  توندوتیژی ئەوەیە کە٣٠سالە ئەم دوو لایەنەو سێبەرەکانیان مۆنۆپۆڵی  هەموو بازار و ژیان و هونەر و ژیرئەرز و ئاسمانی ئەم هەرێمەیان کردوە، ئەوە توندو تیژیە. توندوتیژی ئەوەیە ٣٠ساڵە کەرامەتی تاک بەتاکی ئەو کۆمەلگایەیان تێک شکاندوە، لەمرۆڤێکی خاوەن شکۆوە کردیانە کۆیلەیەکی ستایشکەر.
توندو تیژی ئەوەیە کە بەبەرچاوی ئیمەوە هەر رۆژی ئافرەتیک بەنرخی فرۆشتنی لەشی بەمەسولیک سپۆنسەر دەکریت و دەکریتە هونەر باز.
توندو تیژی ئەوەیە کە هەرچی بەناو هونەرکار و قەلەم بەدەست بوو بە نایاسایی خانە نیشانتان کردو خەسانتانن، توندو تیژی ئەوەیە کەسوپای تورکیاو ئیتلاعاتی ئیران  هاتونەتە ناو خاکمانەوە.
توندو تیژی ئەوەیە  کەکەسێکی مەسول بەدەرمانی ئیکسپایەر نیوەی کوردی  وەک خۆی ئیفلیج کوێر کردوە،
تکایە ئەوەی سبەی پێتانی وت بەهیمنی ئەوە بزانن نۆکەری ئەو دەسەلاتەن و نیردراون بۆ بێ هیز کردن وسارد کردنەوەی ئیرادەی خەلک بەفیتی ئیتلاعات.
خۆپیشاندان لەزمانی کوردیدا بێمانا ترین وشەیە کەخۆی خزاندۆتە ناو فەرهەنگی سیاسی زمانی کوردیەوە. لەویش بێمانا تر خۆپیشاندانی هێمنانەیە ئاخر تۆ ٣٠ساڵە دەستت گرتوە بەسەر ئەرز و ئاسمان و نان وقوتو کەرامەتی نەتەوەیەکدا  دەتەوێت بێم و بەهێمنانە خۆمت نیشان دەم؟  کۆیلەکانیش نیشانەم لێ بگرنەوە؟
تۆ دەتەوێت من بەهێمنانە بنوسم لەکاتیکدا کورەکانی عەلی حەسەن مەجیدو کەس و کاری سەدام لەسەر خاک ونیشتیمانی من های لایڤ بژین و  ئێمەش کرێچی هەموو دنیا بین؟
توندوتیژی ئەوەیە کە فرۆکەوانەکەی هەلەبجەی کیمیا باران کرد بەریزەوە بەرەو هەندەران بەرێ کرا،توندو تیژی ئەوەیە کەمیللەتیکت قەرزار کردبێت بە ٢٨ملیارد دۆلار وکەکەس نەزانی ئایا تۆ نەوتت فرۆشتوە یا کریوتە؟. 
توندوتیژتر لەهەموی ئەوەیە دەنگ بە زۆر و بە تۆپزی زیاد بکەیت بۆ بەردەوامی دان بەدانیشتن لەسەر کورسی دەسەلات، لەویش توند تر ئەوەیە کەپێت وابێت بیجگە لەو دو بنەماڵە بەڕێزە ئیتر کورد هیچ بەشەریکی دیکەی تێدا نیە ئەقلی بە بەریوەبردن و دەسەلات بشکێت.
توندو تیژی ئەوەیە کە بلیتفرۆشێک جابی قیتار لەئەوروپا بهینیت و بیکەیتە بەریوەبەری  نوسینگەی سەرۆکی هەریم. جاشیکی بەسیجی چەک هەلگری کۆماری نائیسلامی بهینیت وبیکەیتە بەرپرسی نوسینگەی ستراتیجی.
ئەمانە توندو تیژین نەک بەرد هاویشتن بۆ لق و مەلبەندەکان، لەمانەش توندو ناخۆشتر  قابلەمە شۆرێکی چیشتخانەیەکی ئەوروپا مەسولی  شارەکەی پیرەمیرد و ئەمین زەکی و مستەفا پاشای یامولکی و  جەمال بابان وعەلادینی سوجادی و بێکەس و گۆران و سالم و نالی ومستەفا بەگی ساحیبقران و شەریف پاشای خەندان بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە