پێویستییه‌كانی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین چین؟
Friday, 11/12/2020, 6:55
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌موو خۆپیشاندانێك گرنگی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام ره‌چاو كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ئامانجی خۆپیشاندان ده‌پێكێت :
1ـ ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان ڕێبه‌ری هه‌بێت، به‌تایبه‌تی ڕێبه‌ری كاریزمایی دێرین و به ئه‌زموون، یان دروستبوونی كاریزمای نوێ، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت، ئه‌و كاریزمایه ، به‌تایبه‌تی كاریزمای نوێ له كوردستاندا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
خه‌ڵك تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یان هه‌یه‌و نازانن ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت (تاكه نه‌ك كۆمه‌ڵ) واته تاكی ڕێبه‌ر كۆمه‌ڵگا و عه‌شامات ئاڕاسته ده‌كات.
2ـ ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ر و كاریزما نه‌بوو، ئه‌وا حیزبی سیاسی ئه‌م بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه، له رابردوودا خه‌ڵكی كوردستان ئومێدی به (گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌بوو)، له‌مڕۆدا (دیسه‌مبه‌ری 2020) گۆڕان له حكومه‌تدایه و هیواو ئاواتی نیوملیۆن ده‌نگده‌ری كوشت، حیزبی سیاسی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت پێشڕه‌وی خه‌ڵك بێت بۆ جوڵاندنی شه‌قام به‌داخه‌وه :
أـ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مڕۆدا ئۆپۆزسیۆن به چا خواردنه‌وه‌ی باره‌گا تێگه‌یشتووه، جارێكیان (عه‌دنان عوسمان) وته‌بێژی گۆڕان له چاوپێكه‌ونێكیدا وتی ( ئه‌وه‌ی ئاسانه بۆ گۆڕان ئه‌وه‌یه ببێت به ئۆپۆزسیۆن ، ئێمه بۆیه له حكومه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بكه‌ین)
ئه‌م به‌ڕێزه‌و زۆرێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیشی ئۆپۆزسیۆن به‌قسه‌ی رووت و فه‌رمان ده‌ركردن تێگه‌یشتوون، ئه‌م قسانه‌ی گۆڕان ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، چونكه ئیشی ئۆپۆزسیۆن قورستره‌و ریسكی تیایه به ژیانی تایبه‌تی خۆیانه‌وه، به‌ڵام له حكومه‌تدا بن پۆست له‌سه‌ر پۆست وه‌ریده‌گرن و گیرفانی چه‌ند كه‌سێك گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه‌و هیچیش ناگۆڕن، كه‌واته عه‌قڵی ئۆپۆزسیۆنی دوێنیان و ره‌نگه له داهاتووشدا ئۆپۆزسیۆن بن، به‌وه تێگه‌یشتوون خه‌ڵك ده‌نگیان بۆ بدات و به قسه‌ی بێ ناوه‌ڕۆكیش خه‌ڵك بهێننه سه‌ر جاده، به‌ڵام رۆژگار‌و ئه‌زموون ده‌ریخست تا ئه‌مانه بیرمه‌ندی گۆڕان بن هه‌رگیز نابنه‌وه به‌و حیزبه‌ی رابردوو كه نه‌وشیروان مسته‌فا رێبه‌رایه‌تی ده‌كرد، به‌كورتی رۆژگاری زێڕینیان به‌سه‌رچوو.
ب ـ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی : ئه‌م دوو حیزبه جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ریان هه‌یه، به‌ڵام كار له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن به كردار جاده بجوڵێنن، به‌ڵكو زیاتر كار له‌سه‌ر راكێشانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن به پاڵپشتی ئاینی ئیسلام، واته به‌رنامه‌ی ئه‌م دوو حیزبه زۆركردنی ئه‌ندامه‌كانێتی له ڕێی ڕێكخستن و چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی ئاینی ئیسلامه‌وه وه‌ك خێركردن و هاوكاری هه‌تیوان و وانه وتنه‌وه‌وهاوسه‌رگیری نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیان و .. هتد
ئیشی ئه‌م دوو حیزبه بۆ داهاتوویان گرنگه، به‌ڵام له‌مڕۆدا خه‌ڵك به‌گشتی ئه‌مانه‌ی ناوێت، به‌ڵكو جوڵه‌و كرداری ده‌وێت، بۆیه له خۆپیشاندانه‌كانی دیسه‌مبه‌ری 2020 باره‌گای ئیسلامییه‌كان و یه‌كێتی و پارتی به یه‌كه‌وه سوتێنران، ئه‌ندامانی ئه‌م دوو حیزبه ئیسلامییه ده‌ڵێن ( ئێمه له حكومه‌ت نین، ناحه‌قیه خه‌ڵك ئێمه‌و یه‌كێتی و پارتی وه‌ك یه‌ك ته‌ماشابكات و باره‌گامان بسوتێنن)
به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان ئۆپۆزسیۆنی رووتی ناوێ، ئۆپۆزسیۆنی قسه‌ی ناوێ، ئۆپۆزسیۆنی ناو باره‌گای ناوێ، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنێكی ده‌وێ جوڵه‌و هه‌ڵمه‌تی هه‌بێت، یان هیچ نه‌بێت ئۆپۆزسیۆنێكی ده‌وێ له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا له‌گه‌ڵیان بن و له‌سه‌ر شه‌قام و به‌ته‌نیا به جێیان نه‌هێڵن.
ج ـ هه‌رچی (حیزبی نه‌وه‌ی نه‌وێ)شه ئه‌زمونێكی ئه‌وتۆی حیزبایه‌تییان نییه، هاوكاتیش به‌هۆی تاریكی داهاتی سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌وه خه‌ڵك هه‌روه‌ها به ئاسانی لێی نزیك نابنه‌وه، هه‌ڵه‌ی حیزبه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌وه‌یه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به‌تایبه‌تی دارایی له ده‌ستی خۆیدا كۆبۆته‌وه، ئه‌م حیزبه موئه‌سه‌ساتی نییه، ئه‌گه‌ر شاسوار گیرا، ئه‌گه‌ر كوژرا، نازانرێ ئاینده‌ی ئه‌م حیزبه چی لێدێت؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌مڕۆدا (نه‌وه‌ی نوێ) له هه‌موو حیزبه‌كانی تر چالاكتر و راستگۆتره بۆ جوڵاندنی شه‌قام.
3ـ راگه‌یاندن : خۆپیشانده‌ران له ئێستا‌و رابردوودا راگه‌یاندنیان نه‌بووه، واته رادیۆیه‌ك ، په‌یجێك .. هتد كه خۆپیشانده‌ر له‌كات و شوێن ئاڕاسته بكات، ره‌نگه خه‌ڵك بڵێ ئه‌ی (ئێن ئاڕ تی )؟ ئه‌م كه‌ناڵه به‌هێزترین كه‌ناڵی كوردییه، به‌ڵام ئه‌م كه‌ناڵه رووداو نه‌قڵ ده‌كات، نه‌ك رووداو دروستبكات و خه‌ڵك ئاڕاسته بكات.
نه‌بوونی راگه‌یاندن لاوازی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانه، ساڵی 1991 له راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی رادیۆی گه‌لی كوردستانی یه‌كێتییه‌وه، جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه ئیعازیان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له‌مڕۆدا ئه‌و هه‌موو په‌یج و ئه‌كاونت و ئیستیگرام و شته هه‌یه كه‌چی ئیعاز و ڕێبه‌ر نییه‌و غایبه.
4ـ بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌بێت لانیكه‌م 25 تا 50 ڕێبه‌رو كادیری ناوه‌ندی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گیرا ئه‌و چی بكا؟ ئه‌و گیرا یان كوژرا ئه‌ویتری چی بكات؟ له‌كاتی حه‌ساسی خۆپیشاندانه‌كاندا ئه‌م جۆره به‌رنامانه نین، هه‌ر بۆیه له‌یه‌كه‌م رۆژ و دووه‌م رۆژدا رێبه‌ره‌كان ده‌گیرێن و خۆپیشاندانه‌كان خاو ده‌بنه‌وه.
خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه له هه‌موو خۆپیشاندانێكدا ده‌سه‌ڵات ئه‌ندامانی خۆی به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه ده‌خزێنێته ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بۆ جاسوسی و وێنه‌گرتن و ده‌ستنیشان كردنی بزوێنه‌ری خۆپیشاندانه‌كان و دواتر دوایان ده‌كه‌ون و ده‌گیرێن، بۆیه ئه‌ركی خۆپیشانده‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕێگه‌ی هاتووچۆو مانه‌وه‌ی خۆی بگۆڕێت.
5ـ ئاسانترین سه‌ركوتكردن بریتییه له خۆپیشاندانی خۆڕسك و نه‌بوونی ساحێب، شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵانی (1978 – 1979) بۆیه سه‌ركه‌وت چونكه ساحێب و ڕێبه‌ری هه‌بوو، هه‌رهه‌مان گه‌لانی ئێران له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به تایبه‌تی 2009 گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی تیا ئه‌نجامدرا، كه زۆر له‌وه‌ی ساڵی 1979 به‌هێز تر‌و كاریگه‌رتر بوو، به‌ڵام چونكه خۆڕسك بوو، ساحێبی نه‌بوو، به‌ڵكو عه‌شامات بوو، بۆیه سه‌رنه‌كه‌وت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست