ئێوه خه‌ریكی چین پێشمه‌رگه
Friday, 11/12/2020, 6:46
پێمهنێ به‌و گوڵانه‌ی باخچه‌كه‌دا لاڵ بیت
گووله مهنه به‌و كولێرهیهی ده‌ستی ئه‌و مناڵه‌وه
ده‌یباته‌وه بۆ دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ی
ئه‌و كوڕیژگانه راومهنێ دڵیان پڕه له عیشقی ئازادی
ئه‌و كوڕیژگانه مه‌كوژه ده‌یانه‌وێ گوڵی باخچه‌كه ئاوبده‌ن
ده‌یانه‌وێ تۆ جانتای تازه بۆ مناڵه‌كه‌ت و
بۆیه‌ی سوری لێو بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكڕی
ده‌یانه‌وێ گیرفانی تۆ خاڵی نه‌بێت قیروسیا له خۆیان
ده‌یانه‌وێ یادی رۆژانی پڕ ئومێدی ئێوه بكه‌نه‌وه
رۆژانێ مه‌رزیه ده‌یگوت " سڵاوی گه‌رمی پڕ ئومێدی مهد پێشكه‌ش"
رۆژانێ مه‌لا عه‌لی له زیندانه‌وه روناكی ده‌نارد بۆ شاره‌كان
تۆ خه‌ریكی چیت برا
له‌م كۆڵانانه به دوای چیهوهی
بۆ ده‌ته‌وێ به گوله پاسی نادادی و سته‌م بكه‌ی
بۆ ده‌ته‌وێ ئه‌و كوڕه له عه‌ره‌بانه‌كه‌ی به‌رده‌یته‌وه
بۆ لوله‌ی تفه‌نگ ده‌كه‌یته ئه‌و كوڕه‌ی هێشتا نامه‌كه‌ی نه‌ناردوه بۆ یار
تۆ خه‌ریكی چیت كاكی من
سه‌یركه تهققهكانی تۆ هه‌موو چۆله‌كه‌كانی تار كرد
ته‌قه‌كانی تۆ نه‌یهێشت ئه‌و پیره مێرده بڕوا بۆ مزگه‌وت
ته‌قه‌كانی تۆ دیكمی ترسان
دایكم كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی پێشمه‌رگه و
كوڕێكیشی له پێشمه‌رگایه‌تی نه‌گه‌ڕایه‌وه
نه‌خۆی ، نهتفهنگهكهی ، نه‌ئه‌و حهیهرانهی بۆ دایكمی تۆمار كردبوو
دایكمت ترسان براده‌ر
ئه‌و ژنه‌ی ئه‌وه‌تی هه‌یه نزا بۆ ئازادی ده‌كات
ئه‌و ژنه‌ی ته‌مه‌نی وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی باشتر بێت له‌مڕۆ
ئه‌و ژنه‌ی به ئازاره‌وه ده‌ڵێت "كوێر بم بۆ مه‌رگی ئه‌و هه‌موو كوڕه جوانه"
ده‌ڵێت "چۆن ده‌بێت پێشمه‌رگه ده‌ستی بچێته خوێنی ئه‌و مناڵانه "
تۆ خه‌ریكی چیت براله
ئه‌ها كچه هه‌ره بچوكه‌كه‌م كه حه‌وت ساڵێتی ده‌ڵێ
وای ئه‌مانه چه‌ند ناشرینن
كه ده‌ڕۆیته‌وه كچه بچوكه‌كه‌ی خۆت ناڵێ باوه ته‌قه‌ت له كێ كرد
ناڵێ باوه ئه‌و كوڕانه بۆ خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن
ناڵێ باوه بۆ ئه‌وان داوی موچه‌ی تۆ ده‌كه‌ن و تۆش بۆ ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ی
ناڵێ باوه كه‌ی ئه‌و چه‌كه واز لێدێنی
ناڵێ باوه
تۆ خه‌ریكی چیت عه‌زیزم
بێڵه ئه‌م شیعره ته‌واو بكه‌م
بێڵه با هه‌ندێ گوێ له شه‌هرامی نازری بگرم
بێڵه دوو دێڕی تر له‌و كتێبه بخوێنمه‌وه
بێله با جانتاكه‌م كه‌مه شان و نیشتمان بۆ هه‌تا هه‌تا له بیر كه‌م
بێڵه بڕۆم
بڕۆم و گوێ له‌و سرودانه نه‌گرم كه بۆ تۆ وتران
حه‌كایه‌تی تۆ نه‌خوێنمه‌وه
ئیتر به دیار كێلی شههیدهكانهوه نه‌ڵێم " ئه‌لفاتیحا "
بێڵه بڕۆم و له ده‌نگی ته‌قه‌كانی تۆ دور كه‌ومه‌وه
ئه‌و ته‌قانه‌ی بۆنی سته‌م بۆنی نادادیان لێدێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست