فرۆشتنى هه‌رێمى كوردستان به‌توركيا له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى
Friday, 11/12/2020, 1:29
لهديدارى كه‌سايه‌تييه‌كى نزيك له هاكان فيدان سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ( ميت ) كه سه‌ردانێكى نهێنى بۆ عيراق كردبوو ، به‌پێى راپۆرتێك كه رۆژنامه‌ى (ده‌يلى صه‌باح) ى توركى نزيك له رژێمى توركيا بڵاوى كرده‌وه ، له‌وه‌ڵامى پرسيارێك سه‌باره‌ت به مه‌ترسى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاساييشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا ، ئه‌م سه‌رچاوه‌يه وتوويه‌تى :
سياسه‌تى حهكيمانهى ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان وايكردووه ئه‌م قهوارهيهى هه‌رێم به مردوويى له‌دايك ببێ ، ئه‌ويش له‌رێگه‌ى كۆنتڕۆڵكردنى ئابوورى باكوورى عيراق و چاندنى كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام و چه‌كدارى هه‌واڵگرى توركيا له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى ئيدارهكه ، جگه لهكۆنتڕۆڵكردنى سه‌رجه‌م سهركردايهتيهكانى ناوچه‌كه به سه‌رۆكى حكومه‌تى باكوورى عيراق و سه‌رۆكى حزبه‌كه‌ى بارزانى و بهستنيان به چه‌ند رێكه‌وتنێكى درێژخايه‌ن بۆ داكۆكيكردنى توركيا لێيان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ريان ، چ له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڕه‌شه‌ى حزبه‌كانى ناوخۆ ياخود له‌لايه‌ن ميللهتهكهيانهوه ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڕه‌شه‌ى دهرهكيشهوه . ئه‌مه جگه له بێده‌نگبوونى توركيا له گه‌نده‌ڵى دارايى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ، به‌تايبه‌تيش كاتێك نێچيرڤان بارزانى 800 مليۆن دۆلارى نارده توركيا به‌مه‌به‌ستى سپييكردنهوهى ، كه ئه‌ويش له‌ناو قتووى ئاوى ته‌ماته‌دا شاردرابوو له‌رێگه‌ى كارگه‌ى بهقتووكردنى ئاوى ته‌ماته‌ى حه‌رير . ئه‌مه جگه له ئاگادار بوونمان له‌هه‌ندێ په‌يوه‌ندى ئابرووبهرانهيان كه توركيا تا ئێستا چاوپۆشى لێكردووه .
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى دركاندووه ، كه‌وا يه‌كێك له‌و رێكه‌وتنانه‌ى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانيدا ئيمزا كراوه ، دوو بژارده‌ى خراوه‌ته پێش بۆ ناردنى هێزى حزبه‌كه‌ى بۆ لێدانى تيرۆريستانى باكوورى سوريا ، ياخود له‌ئه‌ستۆگرتنى مه‌سروفاتى سه‌رجه‌م پرۆسه سه‌ربازييه‌كه‌ى توركيا و هێزه هاوپه‌يمانه‌كانى له‌دژى حزبه‌كانى باكوورى سوريا ، به‌ڵام ئه‌و له‌ترسى كاردانه‌وه‌ى ميللهتهكهى به‌رامبه‌ر ناردنى هێزه‌كانى خۆيان بۆ به‌شدارى له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانمان ، رازى بوو كه پاره‌ى سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه بگرێته ئه‌ستۆى خۆى و ، ئه‌گه‌ر نهشيتوانى ئه‌و پاره‌يه بدات ، ئه‌وه له‌داهاتى نه‌وته‌كه‌ى ده‌گێڕدرێته‌وه ئه‌وه‌ى له بانكى هالك بانك دايانناوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌يه‌ش به‌شى نه‌كرد ئه‌وا به سوودێكى بانكى وه‌كو قه‌رز لهسهريان بمێنێ كه ئێستا به ملياران دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێن .
دواتريش رێكه‌وتنێكى نهوتيمان له‌گه‌ڵياندا مۆركرد كه رێگه ده‌دات به‌توركيا بۆ ماوه‌يه‌كى درێژخايه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر گشت ناوچه نهوتيهكانياندا بگرين له‌به‌رامبه‌ر بڕيك پاره كه ده‌خرێته سه‌ر حيسابى سه‌ركرده دهسهڵاتدارهكانيان . ئه‌گه‌ر ده‌ركردنى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له پرۆسه‌ى گێرانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ ژێرده‌ستى هێزه‌كانى عيراقى به‌هاوكارى و ره‌زامه‌ندى ئه‌مريكا نه‌بوايه ، ئێستا به‌بێ هيچ به‌رامبه‌رێك نه‌وتى كهركويش به‌گشتى له‌ژێرده‌ستى توركيادا بوو .
سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنه‌كانى پێشووتريشياندا سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه : كاتێك مه‌سعود بارزانى لهشهڕهكانى دژى حزبى تاڵه‌بانى كه‌وته ژێره‌وه‌و چى نه‌مابوو له‌رووى عه‌سكه‌رييه‌وه شكست بهێنێ ، رێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئيمهدا ئيمزاكردووه ، به‌پێى رێكىهوتنهكه رێگه‌ى به‌توركيا داوه بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ناوچه‌كانى ژێر نفووزى خۆي‌دا دامه‌زرێنين وهه‌ر كاتێكيش ويستمان بۆ پرۆسه سهربازييهكانماندا بچينه ناو خاكى ئه‌وانه‌وه رێگه‌مان لێنه‌گرن .
ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى كه پارهيهكى زۆرمان خستۆته سه‌ريان و رێگه‌يان ناده‌ين پرۆژه‌ى ستراتيژى گه‌وره لهناوچهكانياندا به ئهنجامبگهيهنن بۆ به‌هێزكردنى ئابوورييه‌كه‌يان وه‌كو ( به‌نداوى بێخمه ) ، جگه له‌وه‌ش نابێت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له‌حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غداش نزيك ببنه‌وه ، له‌به‌رامبه‌ريشدا هه‌ندێ پاره‌شمان بۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ بيناكردنى فرۆكه‌خانه‌ى ئه‌سته‌نبۆل وهيتر .
به‌كورتى ده‌توانم بڵيم كه‌وا ئێمه نه‌مانهێشتووه ئه‌م قه‌واره‌ى باكوورى عيراق گه‌شه بكات و ئابوورييهكى به‌هێزى هه‌بێ تا بتوانن ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆيان دروستبكه‌ن ، هه‌ر كاتێك بيريان له‌وه‌ش كردووه زۆر به ئاسانى ئهتوانين له‌ژێر پێيهكانماندا پانيان بكه‌ينه‌وه . بۆيه بوونى ئه‌م قه‌واره‌يه له‌باكوورى عيراق هيچ مهترسييهكى له‌سه‌ر ئاساييشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا نيه و نابێ .
ئه‌م راپۆرته رۆژنامهوانييه كه لهميديايهكى توركيدا بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌قيقه‌ت وماهييهتى ئه‌م بنه‌ماڵه خائين وخاكفرۆشهمان بۆ ده‌رئه‌خات ، كه له‌پێناو مانهوهياندا ته‌نانه‌ت شه‌ڕه‌ف وكهڕامهتى خۆشيان ئهفرۆشنه بێگانه و، هه‌مان سياسه‌تى گه‌وره خائينى كورد مسته‌فا بارزانى دووباره ئه‌بێته‌وه كاتێك موقهدهراتى كوردى خسته به‌رده‌ست شاى ئێران و دواتر ئاشبه‌تاڵى راگه‌ياند له‌سه‌ر فه‌رمانى شا ، ئێستاش هه‌مان شت چاوه‌ڕێى كورد ئه‌كات ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست