ئه‌نجومه‌نی به ڕێوه‌بردنی شاروشارۆچکه‌و گه‌ڕه ک و گونده‌کان دابمه‌زرێنن.
Thursday, 10/12/2020, 23:17
له گه‌ل په‌ڕه‌سه‌ندنی بڵێسه‌ی بێ سروه‌تی شۆرشی گه‌نجان وجهماوهی برسی کرواو سته‌م لێ کراوی کورده‌ستان به ده‌سه‌ت ده‌سه‌ڵاتی میلشیای تاوانکار، جاش ، تاڵان چی وه بنه‌ماڵه چی ، هه ندێ که س ومیدیای چه‌واشه که رو گومان‌و ترسی نا به جێ بڵاو ئه‌که‌نه‌وه، که ئه‌م ئه‌زموونی میلشیاییه له باشووری کوردوستان بڕۆخێ هچ جێگره‌وه‌یه‌ک نیه وه ئهبیێته بێ سه‌رو به‌ری. هه ڵبهته بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره گوومان ترسانه له لایه‌ن هه م‌و وئه و ده‌سه‌ڵات دارانه وه که له سه‌روبه‌ندی ڕوخان وله ناوچونان دروست ئه‌کرێ هه ر له‌شای ئێرانه‌وه تا مباره‌ک له میسر بۆئه وه‌ی جه ماوهری شۆڕش گێڕسارد بکرێته‌وه ،به‌ڵام بێ ئاکام بوون ،که‌سه‌ره‌نجام ئه وان روخان و شۆرشه کان سه‌رکه‌وتن .هه ڵبهته شۆڕش گێڕان ،جگه له کاری شۆڕش گێڕانه که بریتیه له لێ دان وپه‌ک خستنی په‌یکه‌ری ده‌سه‌ڵاتی دژه گه‌ل تابه ته‌واوی ئه‌ڕوخێ، به‌رپرسیا ریه تی پاراستنی شۆڕشییشیان له سه‌ره، تا تووشی شکست وئانجامی پێچه‌وانه‌ی ئامانجی شۆرش نه‌بێت.
له مێژووی کۆن و تازه نمونه‌ی هه م شکستی شۆرشه‌کان وه یا سه‌رکه‌وتنی شۆرشه‌کان به‌ڵام به ئه نجامی پێچه‌وانه‌ی ئامانجی شۆڕش زۆۆرن ، بۆیه بۆ هه رکهم له‌م دوو ره‌وشه ئه‌بێ که‌ڵک له شۆرشه‌کانی کۆن و تازه وه‌ربگیری له رووی میکانیزمی وه هه رئه‌م پرۆسه‌ی دروست بوونی هه یکهلی شۆڕش کاری شۆرش گێڕانه وه پرۆسه‌ی شۆرش تا سه‌رکه‌وتن. وه هه رئه‌م پرۆسه‌ی دروست بوونی هه یکهلی شۆڕش/له رووی ڕێک خستنه‌وه، کاری شۆرش گێڕانه وه پرۆسه‌ی شۆرشه، که شۆرشێک له شۆرشێکی تر جیا ئه‌کاته‌وه ،وه وا ئه‌کات شۆڕشێ سه‌ربکه‌وێ وه شۆرشێ سه‌رنه‌که‌وێ، یاخود که سه رکهوت ئه‌م ئه‌نجامه‌ی نابێ که ئامانج وهیواو بوو.
ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌نده به شۆرشی گه‌نجانی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردوستانی باشوور،له گه‌ل هه وڵی سه‌رکووت وه شه‌هید بوونی ڕۆژانه‌ی میرد مناڵان ، وا ئێستا شۆرش پێیی نایه هه فتهی دووه‌م وه رۆژ به ڕۆژبه تین تروه فراوان تر ئه بێ، له به‌رامبه‌را ده‌سه‌ڵاتی میلشیا رۆژ به ڕۆژ ماندوو تر،لاوازتر وه سوک وڕسوا تر ئه بێ .
وه به پێچه‌وانه‌ی هه مووشۆرشهکانی ترهه تا ئهگهرلهسهر ئاستی جیهانیش نا ،به‌لام له سه‌ر ئاستی کوردوستان ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه یی هه یه که جه‌ماوه‌ری شۆرش گێڕ به تایبه‌ت گه‌نجان ،تا ئێستا نه وه‌ک که‌س وه نه وه‌ک ڕێکخراو رهبهرایهگتی نیه وه ته واو شۆرشێکی خۆرسکه دژی سته‌م و تالانی و جاشایهنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و تیڕۆڕیسته .
بۆ ئه‌وه‌ی کاری شۆڕش گێڕی کارا بێ پرۆسه‌کانی شۆرش خێرا‌و ئامانج دار بێ وه هه یکه لی شۆرش زیندوو چالاک بێت ،پێویسته شۆرش گێڕان هه رچی زووتر ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواروه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه م خاوه‌نداریه‌تی شۆرش بکرێ وه هه م بۆشایی ده‌سه‌ڵات دروست نه‌بێ ئه‌میش به خۆ ڕیک خستن وه دامه زراندی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردن له خزمه‌تی وه‌ڵات وهاوڵاتیانی کوردوستانی باشوور:
1- خۆڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌کانی گه‌نجان و فشا رو ناڕازیه پیشه ییه کان له هه موو شار‌و شارۆچکه‌کان وه دروست کردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی له نێوان هه موو شاره‌کان بۆ ڕێکخستنی کار‌و چاڵاکی هاوبه‌ش له هه موو کوردستان له زاخۆوه تا خانەقین
2- دیاریکردنی ووته بێژی ئه‌نجومونه کان کههه ڵئه سێ به دیاری کردنی وه ئاراستە کردنی جه‌ماوه‌ر له سهرجۆرو چۆنیه‌تی چاڵاکیه‌کان.
3- دامه زراندنی ئه‌نجومه نه کان له هه م‌و شار‌و شارۆچکه کان بۆبه رێوه بردن وئاراسته کردنی مان گرتن ،خۆپشاندان وه هه تا ڕاپه‌رینی گشتی وه ک ئامانجی سه‌ره‌کی وکۆتایی. بۆئه‌م مه به سته ش ئه بێ هه وڵبدرێ به شێوه‌یه‌کی فراوان که‌ڵک وه‌ربگیردرێ له تۆڕەکانی پەیوه‌ندی تا زۆرترین خه‌ڵک ئاماده‌ی به‌شداری هه ر چاڵاکیه‌ک بن ،وه له کاتی ڕاگرتنی نێت ، وه ک ئه ڵته رنهتیڤ /جێگره‌وه ئه بێ ڕێگه‌و ئامرازەکانی تری پەیوه‌ندی به کار بهێنرێت .4- ده‌مه زراندنی هۆبه‌کانی کارگیری له لایه‌ن ئه نجومهنهکان له کاتی خۆپیشاندان و ڕاپهرینا
4- ده‌مه زراندنی هۆبه‌کانی کارگیری له لایه‌ن ئه نجومهنهکان له کاتی خۆپیشاندان و ڕاپهرینا
ا.هۆبه‌ی ئاسایش بۆپاراستنی شوینه گشتیه‌کان له وانه سه‌رچاوه‌کانی ئاو و وزه له کاری تیرۆریستی وه پاراستنی به رژه‌وه‌ندی کۆنسولگه‌ری وه‌لاتانی بیانی له هه ریم.
ب. هۆبه‌ی ته‌ندروستی بۆ به ڕێوه‌بردنی ره‌وشی ته ندروستی .
د. دیاری کردنی ووته بیێژی راپه‌رین له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌کانه وه ، وه به کارهینانی که‌ناڵیکی ره‌سه‌نی ڕاگه‌یاندن بۆ بڵاوکردنه وه‌ی په‌یامه‌کانی ووته بێژ.
وه له کاتی گه شهی ڕاپهرینا وه بۆ کۆنترۆل کردنی ره‌وش پێویست ئه کات به:
ا.دامه‌زراندی هۆبه ی یاسایی بۆگرتن دادگایی کردنی هیماکانی گه‌نده‌ڵی و تاوانی میلشیا وە ڕێگری‌کردن له‌هه ڵاتنیان به پشتیوانی هۆبه‌ی ئاسایش و جه‌ماوه‌ر واته داخستنی سنوره هه وایی وه ووشکای یه‌کان.
ب. دیاری کردنی به رپرس بۆ به ڕێوه‌بردنی پارێزگا و شا رو شا رهوانیهکان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕاپه‌رین و شۆرشه وه ؛ وه ڕاگه‌یاندنی له لایه‌ن ووته بیێژی ڕاپه‌رینه وه .
5- دوای کۆنترۆل کردنی هه موو ده‌سه لاته‌کانی میلشیا وه خۆبه ده‌سته وه دانیان له‌لایه‌ن ووته بیێژی ڕاپه‌رینه وه حکومه‌تی کاتی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ ڕائه گهیهنرێ ، وه پێکهاته‌که‌ی بریتی ئه‌بێ له ئەندامانی چاڵاکی ئه نجومه نهکانی ڕاپه‌رین له شا رو شارۆچکه کان ،وه له ماوه‌ی ئه‌م ٦ مانگه‌دا ئاماده‌کاری ئه‌کرێ بۆ هه ڵبژاردن له ریگه‌ی تۆمار کردنی پارتی سیاسیه وه به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد بۆ هه رپارتێک پرۆژه‌یه‌کی سیاسی ئایدێۆلۆجی هه بێ .
6-.له ماوه‌ی حکومه‌تی کاتی‌دا هۆبه‌ی یاسا وه ئابوری هه لئه سێ به گەڕاندنەوەی هه م‌و موڵکی گشتی که له ۱۹۹۱ وە له لایه‌ن میلشیاوه داگیر کراون وه گه رانه‌وه‌ی هه موو سامانیکی تاڵان کراو ، وه ههرلهماوهی ئه‌م ٦مانگهدا هه موو سامانی پارته میلشیاکان ده ستی به سه را ئه گیرێ و به یاسا خاوەنداریهتیان ئه دری به شاره‌وانیه‌کان له وانه کۆمپانیاو دامه زراوه میدیایه‌کانی میلشیا. وه هه روهها هه رله ماوه‌ی ٦ مانگی حکومه‌تی کاتی کارئه کرێ بۆ دانانی دەستورێکی هه میشه یی، ئاماده ئه‌کرێ بۆ ده‌نگدان له سه ری له یه‌که م هه ڵبژاردنی ئازادا که هه موو نه‌خشه ریگاکانی یاسایی، سیاسی وه ئابوری تیا ڕوون ئه‌بێته‌وه .
۷- داوا له حکومه‌تی ناوه‌ند بکرێ به ده‌رکردنی هه موو نوینه‌رانی میلشیای تاوانکارله دام ودهزاگا کانی حکومه‌تی ناوه‌ند له به ناو سه‌رۆک کۆماره‌وه تاوهزیر،ئه‌ندام په‌رله مان ، سه فیروهه کارمه‌ندێ ،وه جێگیره‌وه‌یان به نوینه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌لک تا ئه و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له کوردوستان په‌یوندیه‌کانی له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێڕاق دیاری ئه‌کات له سه ربنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه مێژوویه‌کانی گه‌لی کوردوستان له عێڕاق.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست