کوردە بۆ بەدبەختیەکەی کوردە
Thursday, 10/12/2020, 12:45
سەرۆکی عێراق :(کوردە!)
تاقە ئیقلیمی فیدڕالی لە عێڕاق هی:(کوردە!)
سەرۆکی هەرێم:(کوردە!)
زۆرترین نەوتی خاوی ژێر زەوی لای :(کوردە!)
زۆرترین یەدەگی گازی لە ژێر خاکی:(کوردە!)
ئەکتیڤترین خاڵە گومرگیەکانی بازرگانی دەرەکی بازگەی مەرزەکانی بە دەست:(کوردە!)
وەزیری دەرەوە:(کوردە!)
کارتی ئایندەی گەشت و گوزاری سروشتی عێڕاق سروشتە سەرکەشەکەی ماڵی:(کوردە!)
فیداکارترین هێزی بەرگری عێراق لە دوای ئازادی پێشمەرگەی:(کوردە!)
دژە تیرۆر و دژە داعشی ڕاستەقینە:(کوردە!)
مێژووی ئازادی و پلانی ڕووخانی عێراقی بەعسی دوێنێ بەدەستی ئەمریکیەکان سەروەری و کۆمەکی و ئەرشیفی :(کوردە!)
زۆربەی پێگە ی سوپاسالاریەکانی سوپای عێراقی لای :(کوردە!)
ماڵی ئامنی بازڕگانانی عێراقی و خانەوادەکانیان و چەتری پاراستنی برا عەرەبەکانمان خاکی کوردستان و:(کوردە!)
سواڵکەرترین و بێ مووچەترین فەرمانبەر و مامۆستاو خانەنشینی عێراقی:(کوردە!)
پڕ هێرش و هەمیشە بە ئاژاوەو بۆمبابارانکردنی سنورەکانی عێراق سنورەکانی:(کوردە!)
زۆربەی جێگرەکانی پۆستە سیادی و گرنگەکانی عێراقی هی :(کوردە!)
بێ بازاڕترین بازاڕی کاری بازرگانی عێراقی بازاڕەکانی :(کوردە!)
زۆرترین بندیواری مووچە لای :(کوردە!)
زۆرترین فەرمانبەری وەهمی حزبی لای حزبەکانی :(کوردە!)
زۆرترین مووچە خۆر:(کوردە!)
زۆرترین خانە نشینی سەربازی ئە فسەرە تقاعدە خو شک و برا گەنجە کانی دوای راپە رینن کە هی :(کوردە!)
زۆرترین مەزرەعە و ڤێلا لە عێراق خاوەنەکانیان:(کوردە!)
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی پەیوەندی تەلەفۆن و مۆبایل و گەیاندن و ئينتەرنێت خاوەنەکانیان:(کوردە!!!)
لە عێراقی فیدڕال زۆربەی برێندو ماڕکەی کاڵا جیهانیەکانی خۆراک و جل و بەرگ و ماشێن و..زانكۆی ئەهلی و نەخۆشخانە و .....هتد بە دەستی بازڕگانەکانی پشت عارەبانەکانی دوێنێ و تاجرە مۆدێرنەکانی ئەمرۆی کوردستانە کە هی :(کوردە!)
هەموو ئاژاوەکان لە کۆتایدابۆ تاکی(کوردەەەەەەەەەەەە!)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست