کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆنى راپه‌رین دێت

Tuesday, 08/12/2020, 19:39


ئێوه‌ بیست ونۆ ساڵه‌ ژیان و ئاینده‌ و خه‌ون و خۆزگه‌ى شه‌ش ملیۆن خه‌ڵكتان سووتاندوه‌، ئێستاش پێتان ناخۆشه‌ كه‌ باره‌گا و ته‌ویله‌ى حیزبه‌كانتان به‌ر رق و نه‌فره‌تى جه‌ماوه‌ر ئه‌كه‌وێت؟.ئه‌وه‌ى كه‌ كرا له‌خۆپیشاندان و ناره‌زایى و سووتاندنى باره‌گاكان، هیچ نى یه‌، شتێكى ساده‌ و ئاساییه‌ و هه‌ڵچونێكى كاتى میلله‌ته‌و، زه‌نگێكى ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ بۆتان.كۆتایى یه‌كه‌ى جه‌رگ بڕو به‌سۆ ترده‌بێت بۆتان.
زۆرمان وت خه‌ڵك گوزه‌رانى خراپه‌،زۆر هاوارمان كرد كه‌ میلله‌ت گیرفانى به‌تاڵه‌ و زوڵمى لێده‌كرێت ، مووچه‌ى پێنادرێت،گه‌لێك تكامان كرد كه‌ به‌ملیۆنان خه‌ڵك هه‌یه‌ نانى شه‌وى نى یه‌ بیخوات. زۆرقیژاندمان كه‌ كه‌م ئه‌ندامان له‌وپه‌ڕى نه‌هامه‌تیدان، گه‌لێك جار پێمان وتن ئێمه‌ بۆمووچه‌یه‌كى دووسه‌د هه‌زارى ئه‌چین به‌ئاسماندا،كه‌چى خوێڕیله‌و بێ نرخێكى وه‌ك شێخ جه‌عفه‌ر ئۆتۆمبیلى 22 ده‌فته‌رى بۆ به‌ره‌ڵا و سۆزانیه‌كان ئه‌كڕێت. سه‌رۆكى به‌ناو هه‌رێم كاتژمێرى چه‌ند ملیۆن دۆلارى به‌دیارى ده‌به‌خشێته‌ كوڕه‌كه‌ى. مه‌سرور و باوكى به‌هه‌زاران دۆنمه‌ زه‌وى  ئه‌ده‌ن به‌ كۆنه‌ به‌عسى و جاش و خۆفرۆشان، چه‌ندین جار وتمان مناڵى شه‌هید بێ ناز و به‌رگ دڕاو بێ لانه‌یه‌  به‌ڵام نه‌تان ویست بیبیستن.
كاسه‌كه‌ بڕبوه‌ لێى ده‌رژێت، میلله‌ت سه‌بر و ئارامى به‌ره‌و كۆتا هات،كه‌چى ئێوه‌ هه‌ر له‌سه‌ر سه‌ركه‌شى خۆتان سوورن و ،پێتان وایه‌ به‌ هێزى چه‌ك و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ چه‌كداره‌ى كه‌ حاڵیان زۆر خراپه‌ وـ ئه‌وانیش چه‌ندین ساڵه‌ گیرۆده‌ى قه‌یران و بێ مووچه‌ى بوون،ئه‌وانیش له‌ دۆخه‌كه‌ بێزاربون،كێوێك قه‌رز و بارگرانى كه‌وتۆته‌ سه‌رشانیان، ئه‌وانیش بێزار و بێ تاقه‌تن، ناخوازن رووبه‌رووى خه‌ڵكى راپه‌ڕیوو قین له‌دڵ بوه‌ستنه‌وه‌، ئه‌وه‌تا له‌ سه‌ید سادق ئه‌ونموونه‌مان بینى كه‌ پاسه‌وانانى باره‌گاكان هیچ په‌رچه‌كردارێكیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌زانن هه‌ر هه‌ڵه‌و روبه‌ربونه‌وه‌یه‌ك به‌ مه‌رگى خۆیان كۆتایى دێت.
    گه‌مه‌كه‌ ته‌واو بوو، ئیدى بۆنى ئاگر و بارووت دێ، بۆنى راپه‌ڕین و شاڵاوى راماڵین دێت،بۆنى نغرۆبوون و له‌ناوچوونى ده‌سه‌ڵاتى سته‌م كاردێت ، ئه‌گه‌ر دوێنێ به‌ته‌نها سلێمانى بوو، ئه‌وا ئیمرَۆ سه‌یدسادق و ته‌قته‌ق و رانیه‌ و قه‌ڵادزێ و پیره‌مه‌گرون و بازیان و چه‌مچه‌ماڵو ده‌ربه‌ندیخانى گرتۆته‌وه‌، دڵنیابن سبه‌ینێش پریشك بۆ هه‌موو كوردستان ده‌هاوێت ،ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ خۆپیشانده‌ران په‌لامارى باره‌گاى حزبه‌كانیان داو سووتاندیان، ئه‌وه‌ كرده‌وه‌یه‌كى بچوك و سه‌ره‌تایه‌ك و زه‌نگێكى ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌، تا بێنه‌وه‌ هۆش خۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌سوور بن له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ وبرسی كردنى خه‌ڵك ئه‌وا باجه‌كه‌ى زۆر قورس ده‌بێت، دڵنیابن ئه‌مجاره‌ پریشكى ئه‌و ئاگره‌ و شه‌پۆلى ئه‌و توڕه‌یی و ناڕه‌زایى یه‌ ئه‌گاته‌ سه‌رى ره‌ش وده‌باشان و گرده‌كه‌ى گۆڕان .له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و راده‌په‌ڕن كوڕانى هه‌ژار و گه‌نجانى بێكار و برسین، برسیه‌كانیش كه‌ته‌واو تینیان بۆهات و برسێتى ته‌نگى پێهه‌ڵچنین ،هیچ نه‌مایه‌وه‌ ئه‌وده‌مه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرسه‌كان ده‌خۆن. تكام له‌پاسه‌وان و كۆیله‌ى ناو باره‌گاكان هه‌یه‌ كه‌ خۆیان بێ عه‌قڵ نه‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر شاڵاوى میلله‌ت و ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌ست نه‌كه‌نه‌وه‌ ته‌قه‌ نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى  راپه‌ڕین وناڕه‌زاییى ئه‌م جاره‌ به‌رفراوانه‌و چه‌شنى لافاو و بوركانه‌، ئه‌وه‌ى بێته‌ سه‌ر رێی یان راى ده‌ماڵن، جا بۆیه‌ چه‌كداران و پاسه‌وانانى باره‌گاو ماڵى به‌رپرس و ڤێلاكان  تكاتان لێ ده‌كه‌م بۆخاترى موچه‌یه‌كى چه‌ند سه‌د هه‌زارى سه‌رى خۆیان دامه‌نێن ، مناڵه‌كانیان هه‌تیو مه‌كه‌ن. مۆرى ره‌شى خیانه‌ت  له‌ته‌ویلتان مه‌ده‌ن، گه‌ر نایه‌نه‌ ریزى خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، ئه‌وه‌ دژیان مه‌وه‌ستن و شه‌ق و تێڵاو تفه‌نگ به‌كار مه‌هێنن ، چونكه‌ سه‌ره‌نجام چى بكه‌ن ئه‌وه‌ به‌رامبه‌رتان ده‌كرێته‌وه‌. ئومێد خه‌یارى سه‌رۆكى لیستى پارتى ئه‌ڵێت بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌كادیرانمان باجى قورسى ده‌بێت. ئه‌دى باشه‌ بێ رێزیكردنى چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كى ئێوه‌ به‌ خه‌ڵك ،به‌مامۆستا، به‌فه‌رمانبه‌ران به‌ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان، به‌خه‌ڵك ره‌ش و رووت باجى چى ده‌بێت؟ بێگومان باجه‌كه‌ى ئێمه‌ى میلله‌ت زۆر زۆر قورس و گران تاڵ ده‌بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە