خەڵک چۆن چاو ترسێن کراوە؟
Sunday, 06/12/2020, 19:59
لە چاو پێکەوتنەکەی کاک محمدی حاجی محمودەوە بۆت دەر ئەکەوێت کە خەڵکی ئێمە چون بیر دەکاتەوە سیاسیەکانی ئێمەم چۆن شرۆڤە بۆ ڕوداوەکان دەکەن. بەهەر حاڵ ئەوە جێدەهێڵم بۆ خوێنەر . شتێکی تر کەدەمەوێت زۆر جەختی لەسەر بکەمەوە چاوترساندنی کۆمەڵگەی کوردیە لە ژێرسایەی ئەم دەسەڵاتە پۆپۆلیستیە عەسکەریە کوردیەدا کە ڕۆژانێک خۆیان قوربانی ئەم جۆرە هەڵس و کەوتەی حاکمی وڵات بون ، لێرەوە دەچمە زۆنی زەرد کە پەیام نێری یەکێک لەکەناڵەکان دەگەڕێت بەناو هاونیشتمانیاندا کەس ناوێرێت ڕای خۆی دەر بڕێت ئەمە نیشانەی ئەوەیە دەسەڵاتە عەسکەریەکەی زۆنی زەرد پەراوێزی بۆ هیچ ئازادیەک نەهێشتۆتەوەکەچی دەروێشەکانیشی خۆیان بەپارتی عەیار بیستو چواری دیمو کراتی پێناسەی ئەکەن وەک ئاژەڵی نعامەیان لێهاتوەسەریان کردوە بە ژێر زەویداو پێیان وایە کەس ئەو لاشە زلەیان نابینێت نوکتەیەکی تر کە دەسەڵاتی زۆنی سەوزە ئەمانیش خەریکی یاریەکی زۆر ناشرینن تێهەڵدانی خەڵک دەکەن خەڵک دەزگیر دەکەن هەر خۆیشیان بەریان دەدەن ئەم یاری کردنەی چەتە کانی زۆنی سەوز بەجۆرێکە ناوییان ناوە سیاسەت کردن ماوەیەک پێش ئیستا لەگەڵ کادیرێکیان کەوتمە نیقاش کەئەم یاریە ناشرینە سیاسەتە یان دورە لە هەمو سیاسەتو دیسپلین و پرنسیپێکی سیاسی؟منپێم وابو ئەمە تەنها سیاسەتێکی چەواشە کاریەو خاڵیە لەهەمو مانایەکی دیمو کراتی گەر دیمو کراتی ئاوها بێت ئەوا بەدڵنیایی پرۆژەیەکی فاشیلەو دونیای مۆدڕێن و دیمو کراتی لێوان لێوە لە فێڵ و خەڵەتاندن گەمژەکردن بۆیە گەر بگەڕێینەوە بۆ چەمکی دیموکراتی زۆردورە لەو پرنسیپ وهەڵسوکەوتەوە، لێرەدا دەر دەکەوێت کەئەم هێزە مافیاو شەلاتی و نەوت دزو تاڵان چیانە باوەڕیان بەدیمو کراتی و نە ئیمانیان بە بنەما ئەخلاقیە کانی دیمو کراتی هەیە دیمو کراتی لەلای ئەمان شانۆ گەریەکی زۆر بێمانایەو تابلۆ یەکی زۆر ناشرین و موزەیفە ،لێرە تەنها سێ شت ڕەواجی هیە پارە دزی بەد ڕەوشتی لەشکرێک بەدڕەوشتیان هێناوە ڕاگەیاندن وپارەکراوەیە لەبەر دەمیاندا کۆمەڵێک بەدڕەوشتیش میدیا کانیان تەنی وە ڕۆژانە بە پێی بەرنامەیەکی داڕێژراو کار لەسەر بێ ڕەوشت کردنی کۆمەڵگەی کوردی دەکەن خوێندن و زانکۆ یان ئیفلاس پێ کرد بەهەمو شێوەیەک پەتای بێڕەوشتی و تلیاکیان بڵاو کردەوە هەرچی هونەر مەندو خەڵکی جوانە یان زەلیلیان کردوە یاخود ڕاوییان ناوە دەر بەدەریان کردوە بەکرعەلی گوتەنی سەردەمی دۆلارو قحبە دەستی پێکردوە لێرەو لەم نیشتمانە دەیوس بۆتە فەرمان ڕەوا ، خەڵکی خاوەن بڕوا نامەو خەڵکی شایستە بۆتە قاچاغ یاساغ کراون پیاوی وەکو پیر باڵ و شێرزاد حەسەن و عیرفان مستەفا و دەیان ناوی تر نوسەرو ڕوناکبیرو خاوەن قەڵەم بێ ئیش و بێ هیچ بەرهەمێکی مەعریفی لەکونجی تەنهایدا ئیهمال کراون مۆدڵ و لەش فرۆش شاشەی تیڤیەکان و دەسەڵاتیان گرتوەتە دەست بونەتە بڕیار بەدەست بۆیە میلەتیش ئاوا بێغیرەت بوەو لە پایتەختی ژێر دەستی دیموکراتیدا کەس ناوێرێت ڕستەیەک بڵێ لەبەر ئەوەی مەفیا کانی پ د ک و ی ن ک شەو دەچن دەریاندەهێنن دەیانکوژن یان ترۆری شخسیان دەکەن و دواتریش پڕو پاگەندەی تیرۆریان دەدەنە پاڵ ئەمە ڕەوشتی هێزە سیایەکانی باشوری کوردستانە ناوییان ناوە فەرمان ڕەوای و حکومەت و دەوڵەت داری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست