کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێک لە چالاکییەکانی میت لە ناو راگەیاندن و کەناڵەکانی سەر بە پارتیی (بەشی یەکەم)

Saturday, 05/12/2020, 6:12


راپۆرتەهەواڵێکی گرنگ و بەڵگەدار

(میت و رووداو و ناوەندی دەزگای شەڕی تایبەت، لەباشوردا، چۆن کاردەکەن؟!..)
پێشەکی کورت:
ئەم راپۆرتە هەواڵە لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە، سێ بەشە..ئەمەی خوارەوە بەشی یەکەممە..بۆیە گرنگە خەڵکی کوردستان، روناکبیران، میدیاکارانی سەربەخۆ، ئاگادار بن، کە چۆن دەزگای جاسوسی میت، میدیاکانی پارتی و هەندێ میدیای دیکە هەڵدەسوڕێنێت و تۆڕی جاسوسی دروست دەکەن و ژووری نهینی بەڕێوە دەبەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەناو گروپ و بەناو لایەنە سیاسیەکان دروست دەکەن..
ئەم راپۆتە، بریتییە لە سێ بەش، هەوڵ دەدەین بە وردەکارییەوە زانیاری گرنگ بدەین بەدەستەوە.
----------
لەسەر خواستی (میت) دەزگای توێژینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆرسام) لە باشوری کوردستان، ناوەندی شەڕی تایبەتی دامەزراند.)
(ئۆرسام) کە خۆی وەك دەزگایەکی هزریی و لێکۆڵێنەوەر و توێژەر دەناسێنێت کە لەسەر خواستی (میت)ی تورك لە باشوری کوردستان نەسرییەی میدیاکانی پارتی خستۆتە ئەستۆی خۆی بەتایبەتی کەناڵی رووداو، بۆ ئەوەی دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان کاربکەن. دەزگای ناوبراو کە ئۆفیسی سەرەکییان لە ئەنقەرەیە، بەهاوکاری و بە هەماهەنگی پاراستنی پارتی ئۆفیسێکیان لە باشوری کوردستان ئاوا کردووە، بە هەمەئاهەنگی میدیاکانی پارتی کاری هاوبەشیان دەست پێکردووە، کە ئەو زانیاریانەی هەردوولا لەبارەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بەدەستی دەخەن، لەوێوە رادەستی ئۆفیسی میتی تورکی دەکەن.

- دەزگای (ئۆرسام) میدیاکانی پارتییان کردووە بە ناوەندی شەڕی تایبەت :

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەست کەوتوون بە مەبەستی ئۆپەراسیۆنە پێویست و پیلان بۆ دارێژراوەکان، شێوازی پێشخستنی شەڕی دەروونی لە باشوری کوردستان، دەزگای ناوبراو لە رێی ئاسانکارییەکانی میت و بە هاوکاری پاراستنی پارتی توانیویانە دەزگای راگەیاندنی کەناڵی رووداو بخەنە ناو ئەم پرۆژەیەی خۆیانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٢ بە ئامادەبوونی بەرپرسی راگەیاندنی رووداو (عومران کەکۆ) کە ناسراوە بە (ئاکۆ مەحمود) و ئیسماعیل نوعمان تەلجی و رێبوار کەریم وەلی و مامەند رۆژ کە بەرپرسی بەشی ستراتیژییەتی کەناڵی رووداوە، لە ئەنقەرە بەیەکەوە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە، لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ دەزگای (ئۆرسام) گەیشتوونەتە چەند رێککەوتنێك، واژۆیان لەسەر ئەوەکردووە کە دەزگای (ئۆرسام) هەموو جۆرە هاوکارییەکی دارایی دەزگاکانی پارتی بکات.
لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٩.
لە ئەنقەرە لە کۆبونەوەیەکی تری نێوان گۆگتوغ سۆنماز و مامەند رۆژ کە بەسەرپرشتی (میت)ی توركان ئەنجامدراوە، بۆ ئەنجامدانی پیلانەکانیان، بڕیاریانداوە، هەردوو کەسی ناوبراو بە بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی (ئۆرسام) و بەشی ستراتیژییەتەکانی کەناڵی رووداو، لەناو ئەو پرۆپیلانە دابنرێن. مامەند رۆژ پێشوتر لەناو پەکەکە دا بووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ خیانەت دەکات و لەناو پەکەکە هەڵدێت، لە هەولێر دەگیرسێتەوە، پاشان دەکرێت بە بەرپرسی بەشی ستراتیژیەت و لێکۆڵینەوە لە کەناڵی رووداو، بەم شێوەیە ناوبراو لە باشوری کوردستان لەرێگای دەزگاکانی پارتییەوە دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بەرپرسیارێتی وەردەگرێت و دەکەوێتە کار، دەبێت بە بەشێك لە شەڕی تایبەتی دەزگای (ئۆرسام) و میت.
هەرلە ئاکامی کۆبونەوە مانگییەکانی دەزگای (ئۆرسام) و دەزگاکانی پارتی جەخەت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەشێوەیەکی سیستەماتیك خەڵکی باشور لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان سارد بکرێنەوە، پروپاگەندەی نابەجێ بکەن و لەم بارەیەشەوە بەرنامەی هەمەچەشنە و تایبەت پێشکەش بکەن.

- دەزگای (ئۆرسام) لەژێر دەمامکی میتی تورکدا:

دەزگای (ئۆرسام) بۆ توێژینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوین مانگی جانوێری ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، هەرچەندە لە رۆژهەڵاتی ناوین خۆیان بە دەزگایەکی بێلایەن ناوزەند دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا لە پشتی پەردەوە لە بواری ژیۆپۆلیتیك و ژیۆسیاسی و هەواڵگری و سەربازییەوە لە ناوچەکە زانیاری بۆ میت و سوپای تورك کۆدەکەنەوە، لە هەرچوارپارچەی کوردستانیش ئامانجیان ئەوەیە کە لەبارەی پەکەکە و پژاك و پەیەدە و تەڤگەری ئازادیی لێکۆڵینەوەی وورد بکەن و ئەو زانیارییانەیشی بەدەستی دەخەن دەیگەیەننە ئۆفیسی میتی تورك، هەرچەندە دەزگای (ئۆرسام) بودچەی خۆی بۆ رۆژهەڵاتی ناوین تەرخانیش کردبێت، بەڵام سەرچاوەکانیشیان گوماناوین و بودچەی تایبەتییان بۆ باشوری کوردستان تەرخانکردووە کە لە باشور لەبارەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانەوە زانیاری بەدەست بخەن، هەوڵ دەدەن لەرێگای تەرخانکردنی بودچەی تایبەتی بۆ راگەیاندنەکانی پارتی شەڕی تایبەت پێشوەخت و زانیاری زیاتر بەدەست بهێنن.

- رۆڵی سەرەکییان لە باشوری کوردستان:

دەزگای (ئۆرسام) هەرچەندە خۆی وەك دەزگایەکی توێژێنەوە و لێکۆڵینەوە ناوزەند دەکات، بەڵام لە باشوری کوردستان سەر بە هەموو دەرگایەكدا دەکەن، تاکو دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکەن بە ئامانج بۆ دەوڵەتی تورك، بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە لەبارەی ئەو پارت و رێکخراوانەی لە کوردستانەوە نزیکن زانیاری بەدەست بخەن و لەبارەی شێوازی کارکردن و شوێنە تایبەتییەکانی گەریلاوە زانیاری هەواڵگری بەدەست بخەن، بە واتایەك دەیانەوێت زانیاری لە بارەی پارت و رێکخرا و هەموو کەسایەتییە نووسەر و رۆژنامەوان و چالاکوانەکان زانیاری کۆبکەنەوە، لەرێگای دەزگای راگەیاندنەکانی پارتیییەوە بیانکەن بە ئامانج و زیاتر بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیا و هەڵسوکەوتیان بزانن. زۆربەی ئەو کەسانەی کە بانگ دەکرێن بۆ کەناڵەکان، کۆمەڵیک پرسیاری موخابەراتییان لێدەکرێت،هەروەها لەسەر خواستی میت دەزگای ناوبراو ئەو کەناڵانە هەوڵدەدەن لە رێگای شۆسیال میدیاوە پروپاگەندەی نەشیاو دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان ئەنجام بدەن. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەست کەوتوون دەزگای (ئۆرسام) وەکو دەزگایەکی سیخوڕی هەوڵدەدات گەنجی گونجاو پەیدابکەن و دوای پەروەردەکردن و بە سیخوڕکردنیان بیاننێرن بۆ ناو ریزەکانی پەکەکە و لەو رێگایەوە دەیانەوێت گورز لەناو جەرگەی پەکەکە بوەشێنن.

- ئەندام و بەرپرسیارانی (ئۆرسام) لە باشوری کوردستان:

هەرچەندە (فەیزوللە تونائایگون) وەك خاوەنی ئەم دەزگایە دەناسرێنرێت، کە گوایە کەسێکی شارەزایە لەبواری کاروباری عێراق و لەهەمانکاتیشدا (بینگای دومان) وەك بەرپرسی کاروبارەکانی عێراق ناوزەند دەکرێت، بەڵام لە پشتی پەردەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ (ئەحمەد ئویسال) بە پاڵپشتی و هاوکاری پاراستن و میدکانی پارتییەوە، بەرپرسی یەکەمی ئۆفیسی شەڕی تایبەتە لە باشوری کوردستان، ئەو بەرپرسیارانەی دیکەش کە گوایە لە دەزگای (ئۆرسام) کاردەکەن، راستییەکەی ئەوەیە دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان کاروخەبات دەکەن لەوانە :
1- ئیسماعیل نوعمان تەلجی، هەرچەندە وەکو بەرپرسی دووەمی دەزگای (ئۆرسام) ببینرێتیش کە گوایە بەرپرسی کاروبارەکانی دەزگایە لە وەڵاتانی کەنداو بەڵام لەژێر ئەم دەمامکەوە لە باشوری کوردستان لە رێگای راگەیاندنەکانی پارتییەوە بەتایبەتی کەناڵی رووداو لەبارەی رەشکردنەوە و ناشرینکردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانەوە وەکو رێکخەری پیلانە پرۆژەکان، لە قەڵەم دەدرێت.
2- گۆکتوغ سۆنماز، وەك بەرپرسی (دۆسیەی کاروباری ئاسایشی) دەزگای (ئۆرسام) دەناسرێت، بەڵام بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکان مانگانە لەگەڵ کارمەندی راگەیاندنەکانی پارتی کۆبونەوە ئەنجام دەدات، هەرئەو زاتەش رێکخراو و پارت و کەسایەتییە گرنگەکان و رۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی و سیاسییەکانیان بۆ دەست نیشان دەکات و لەرێگای میدیاکانی پارتییەوە دەیانکاتە هەدەفی سەرەکی خۆیان.
3- رەجەب یۆرولماز، هەرچەندە رەجەب وەکو بەرپرسی (دۆسیەی دارایی) دەزگای (ئۆرسام) یش بناسرێت، بەڵام لە بنەرەتدا هەموو هاوکارییە داراییەکان و پێداویستییە گرنگەکانی میدیاکانی پارتی لە باشوری کوردستان ئەم کەسە نەسرییەیان بۆ دابیندەکات و هاوکاری تەکنەلۆژییان بۆدەستەبەر دەکات.

لە تورکییەوە / ڕێبوار هەمەوەندی
سەرچاوە / دەزگای ستراتیژییەتی لێکۆڵین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە