نه‌وت و خیانه‌ت
Thursday, 03/12/2020, 23:15
نه‌وتی كوردستان له ئێستادا له بواری خیانه‌تا به كار ده‌هێنرێت ، ئاخر له كاتێكا تۆ نه‌وته‌كه‌ت ده‌رئه‌كه‌یت و به ناو ماڵی دوژمن و باوهكوشتهكهتا ده‌ینێریت بۆ فرۆشتن و ئه‌ویش به قازانجه‌كه‌ی تۆپ و ناپاڵم ده‌نێت به ماڵی هاوزمانهكهتهوه ئه‌وه ئه‌و نه‌وته دوو جار بۆ خیانه‌ت به كار ده‌هێنرێت ، جارێك دوژمن قازانجی زۆری لێده‌كات و جارێكیش به قازانجه‌كه‌ی ده‌تكوژێ ، خۆ ئه‌گه‌ر له ناوخۆشدا پاره‌ی فرۆشه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌و مافیا بڕوات و گشته خه‌ڵك روت و ڕه‌جاڵ بن ئه‌وه دوو جاری تریش خیانه‌ته ، جارێك ده‌دزرێت و جارێكیش به‌شی خاوه‌نه‌كه‌ی نادرێت كه خه‌ڵكی كوردستانن.
كاتی خۆی كه كتێبی " نه‌وت و كورد" ی دكتۆر كه‌مال مه‌جیدم خوێنده‌وه به عه‌ره‌بی ، زۆرم رق له‌و شێوازی نووسینه‌و له‌و هه‌موو رقه‌ی دكتۆر‌و ئه‌ندازیارێكی كوردی تاراوگه نشین بوو له ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ، به‌ڵام دره‌نگ تێگه‌یشتم ئه‌و پیاوه له خۆڕا ئه‌و قسانه ناكات ، دواتریش سه‌ردار پشده‌ری زۆر به راشكاوی باسی ئه‌و سته‌مه‌ی كرد كه له خه‌ڵك و نه‌وتی كوردستان ده‌كرێت ، ئه‌و له كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و هه‌روه‌ها له چه‌مچه‌ماڵ له نه‌وه‌ده‌كان و دواتریش به ته‌له‌فون به خۆمی وت ، هه‌روه‌ها ئه‌و رێگریه‌ی له فاروقی مه‌لا مسته‌فاش كرا بۆ دانانی پاڵاوگهیهك نه‌وت بۆ كه‌ركوك ،تێگه‌یشتم ده‌سه‌ڵاتی كوردی چه‌ند خێڵهكیانهو فیوداڵانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ نه‌وتی كوردستان ده‌كات .
ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد تا زیاتر ته‌مه‌نیان درێژ بێت زیاتر سه‌ری ئه‌م میله‌ته ده‌كه‌ن به قوڕا له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌مان نه‌بوون میله‌تی كورد قه‌رزاری كه‌س نه‌بوو ، ئێستا هه‌ر ئه‌و میله‌ته كراوه‌ته قه‌رزاری دنیا‌و شه‌ره‌ف و بون و به‌هاكه‌شی به به‌لاش دراوه‌ته ده‌ست گورگه بۆره‌كان و ناسیونالیزمی كوێر بینی توركه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی له 2011ه‌وه نه‌وت ده‌فرۆشێ كه‌چی له 2020 و دوای نۆ ساڵ ده‌ڵێت نزیكه‌ی 28 ملیار دۆلار قه‌رز ارین ، ده‌ی ئه‌گه‌ر وادابنه‌ین نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش موچه‌و مافی موچه‌خۆران و خانه‌نشینانی كوردستانه ، هێشتا هیچ ئاوه‌زو لۆژیكێك بڕوا به‌وه ناكات تۆ نه‌وت بفرۆشی و 14 ملیار دۆلاریش قه‌رزار بیت .
نه‌وت ناكرێت بۆ كۆیله كردن و كه‌وی كردنی خه‌ڵك به كار بهێنرێت ، ئه‌وه‌ش به‌و شێوازه‌ی كه له كوردستان ده‌سته‌و گروپ و ده‌سته بژێری لێره‌و له‌وێ پێ كه‌وی بكرێت و له به‌رانبه‌ردا زۆینهش بكرێت قوربانی ، واته نه‌وتی كوردستان جگه له خیانه‌ته‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌م خیانهتهشی پێده‌كرێت ، خیانه‌تی كڕینی بیر‌و باوه‌ڕو ئاوه‌زی خه‌ڵك ، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له سوكایه‌تی به مرۆڤ و به كاڵاكردنی مرۆڤه ، ئه‌مڕۆ هه‌زاران كه‌س به‌و شێوه‌یه كڕین و فرۆشیان پێوه ده‌كرێت و دواتریش به ئه‌ركی جۆراو جۆر ئه‌ركدار ده‌كرێن .
ده‌رهێنان و به بازاڕ كردنی نه‌وتی كوردستان به‌و جۆره خیانه‌تێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو ، ره‌نگه هه‌ر دهستنهبرایه بۆ ده‌ركردنی نه‌وت ئێستا دۆخی خه‌ڵك زۆر باشتر بوایه ، هه‌ڵبه‌ت ده‌رهێنانی نه‌وت به‌و جۆره‌ی كه تۆ خۆت و خه‌ڵك و خاكی تیا بفرۆشی وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد كردویه‌تی ، ده‌نا ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كرا رۆڵێكی گه‌وره له گۆڕینی ژیانی خه‌ڵك و ئابوری كوردستاندا ببینێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست