کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێکــکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان" لەگەڵ یەکێتی و پارتی" ئەبەدی نیە"

Thursday, 03/12/2020, 23:08


هەروەك چۆن دوابەدوای ڕێکەوتــننامەی دەباشان ڕەخنەکانمان لە ڕوی یەکێتی رانەگرت و بەردەوام بویین ، لەباش ڕێکەوتنە سیاسیەکەی گۆڕان و پارتی کەلە 18 شوبات ی 2019 لە پیرمام واژۆکرا بێدەنگ نەبوین و هەموئەوانەی لەڕابوردودا ڕویانداوە وەبیریاندێنینەوەو دەشبین بەبەربەست بۆداهاتویان" وەك چۆن ڕێکەوتننامەی دەباشان کرایە گەمەیەکی سیاسی و خەڵکی پێ سەرقاڵکرا” ڕێکەوتنی سیاسی گۆڕان و پارتی هاوشێوەیە و پارتی دەیەوێ هەگبەی سیاسی خۆی هاوشێوە یەکێتی نمایشکات. 
وەلێ یەکێتی نیشتیمانی دانەبڕاوە بەڵام" ئامادە نییە ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا واژۆیکرد لەدەباشان جێبەجێی بکات!؟ بەڵام ئامادەیە سەرجەم داواکاری و رێککەوتنەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ بکات" ئەمە پەیوەندیە ستراتیژیەکەی نێوانیانە کە تەنها کۆچکردو بەڕێز مام جەلال و مەسعود بارزانی لە واقعەکەدان و لە نهێنیەکانی دەزانن" بەڵام من زۆرو زیاتر زیانیاریم لەسەری هەیە !؟ کە جەند دێڕە.
واژۆکردنی ڕێکەوتنی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی بەومەبەستە ئەنجام نەدراوە گۆڕان لە هەموو پێشنیارو پێشنیازو پڕۆژەکانی ڕابوردوی پاشگەزبێتەوەو بێدەنگبێت لەوەی پارتی و یەکێتی ئەنجامیانداوە” ڕێککەوتنی سیاسی 18ی شوباتی 2019 بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پشوبووە تا باشتر هەناسەبدات لە ماراسۆنی سیاسی چوارساڵی حوکمڕانی” گۆڕان لانادات لەبەرنامەی خۆی' چونکە بەپێی ئەوبەرنامە دامەزراوەو بۆتە ڕێبازو ویستگەی بزوتنەوەکە”
لە ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا ئاماژە بەوە کرا، لەسەر سیستەم و پێکهێنانی حکومەت و قۆناغی کۆتاییان و لەخاڵی کۆتایدا ئاماژ بەوە کرابوو کە مەرجەکان جێبەجێ نەکرێ هەڵدەوەشێتەوە" ئەوەی ئەمڕۆش ڕوودەدا تارمایی ئەو خاڵەیە.
لە ئەرشیفی یانزدە ساڵی رابوردوی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە هەوڵی سزادانی پارتیدابوە بە ڕێگەی دادوەریی یاسایی و سەربەخۆ لەم بڕگانەدا کە لەبیر ناچنەوەو خۆم شاهید حاڵێکم لەم کەیسانە.

١. تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس زەردەشت عوسمان و پێشێلکاری و قۆرخکردنی ئازادی و هەمو ئەوانەی بێسەروشوێنکراون لە ماوەی دەسەڵاتی ئەو پارتەدا.
٢. ڕێگیری کردنی سەرۆکی پەرلەمان و دورخسنەوەی وەزیرەکانی کابینەی هەشت. 
٣. نانبڕاوانی فەرمەنگەکان
٤. داهاتی نادیاری ساڵانی ڕابوردوی نەوت و کانزاییەکان
٥. کارەساتی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی
٦. ڕادەستی شەنگال بە داعش
٧. ململانێکردن و کێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی نێوان باکورو خۆرئاوا بەهەمو پێوەرەکان.
٨. ناردنەدەرەوەی ئەوپارانەی بەناوی دوبنەماڵەوە لە بانکەکانی دەرەوە حەشاردراون.
٩. دەیان نمونەی وەك رێکەوتنی 50 ساڵەی بەناوی حکومەتەوە لەگە وڵاتی ترکیا واژۆکراوەو هتد… کەلە دروستبونی گۆڕانەوە چەندیین ئەرشیفی تر هەیەو هەمووی لەبەرژەوەنی گەل و نیشتیماندابووە.
١٠ . ساختەکاری هەڵبژاردنەکان
ئامانجی پارتی شـ” لە واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی سیاسی 18ی شوبات” بەو مەبەستەنیە چیدی دزی و تاڵانی و سەروەت و سامانی هەرێم بەهەدەرنەدات و بێــ پرسی حکومەت و خەڵك ئیتفاقی سەربەخۆی بازرگانی ڕاگرێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ڕادەستکردنی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و گەرانەوەی زەویە داگیرکراوەکان و دەستبەرداربون لە کێڵگە نەوتیەکان و بەڵکوو هیچی نەکردوەو ئامادەی ئەوەیشنیە جێبەجێیکات.
پارتی چاکسازی پێناکرێ چونکە ئەو چاکسازیەیی بزوتنەوەی گۆڕان دەیهەوێت پارتی پێ لاواز دەبێت و دەسەڵاتی ڕەهای نامێنێت" کێشەکە ئەمەیە، هەروەک لە بەیانامە نــــــاڕەزاییەکەیی 01 / 12 / 2020 ی بزوتنەوەی گۆڕاندا ئاماژەکراوە بەڵێنی ڕێکەوتننامەکەی شوباتی 2019 هیچ لە بڕگەکانی جێبەجێ نەکراوەو دەسەڵاتی فەرمان ڕەوایی هاوشێوە دەیان ساڵەی ڕابوردووە.
واژوکردنی ڕێکەوتنی سیاسی لەلایەن پارتیەوە هەوڵدانە بۆ بێدەنگ کردنی بزوتنەوەی گۆڕان و قۆرخکردنی هەمو ئەو سەدان پڕۆژەی هەیبوە لە سەرەتای ڕێخراوەیی تا ئێستای دەسەڵات” پارتی و یەکێتی بەداهاتی نەوت و گومرک نەبێت ناتوانن لەو دەسەلاتەدانەبن کە تا ئێستا هەیانبووە” ئەوەی پارتی مەبەستیەتی بێدەنگ کردنی بزوتنەوەی گۆڕانە بانگێشتکردنیەتی بۆ گۆماوی گەندەڵی!؟ هەرچەند یاساکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێگەنادات بەهیچ کەسێک! و ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان وەك هەر بەرپرسێکی پارتی یان یەکێتی بیرکاتەوە بزوتنەوەی گۆڕان هێڵی سوری هەیە، لایەنەکانیتر سنوریان نیە” گۆڕان بەبنەما سیاسیەک لەسەرەتاوە هاتووە کاردەکات پشتیوانی خەڵکی مەدەنی و ڕۆشنبیران و سیاسەت مەدارو دەنگی ئازادو هەمو ئەوهاوڕێیانەی پشتیوانیانکرد لە ڕێکخراوەییەوە بۆ قۆناغەکانی ترو تا گەیشتە بەشێك لەدەسەڵات" سپاسی خەڵك و هەمو ئەوانە دەکات لە قوڵایی ترین مەترسی و دەسەڵاتی دیکتاتۆری دو حیزب سەری هەڵدا” گۆڕان بەرنامەی سیاسی و ئامانجی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆیی هەیە کە دەیان بڕگەو سەدان تەوەر لەخۆ دەگرێ وەك ١ ـ ئاسایش ٢ـ سامانی مرۆیی ٣ـ ئامانجەنیشتمانیەکان ٤ـ ڕۆشنبیری و داهێنان ٥ـ ئامانجە دیموکراسی یەکان ٦ـ ئابوری قەڵاچۆکردنی گەندەڵی ٧ـسامانی سروشتی و دەیان و سەدان پڕۆژەی ئەم بزوتنەوەیە کەهەموان ئاگادارن لە نۆ ساڵی ڕابوردودا خراوەتە ڕوو داواکاری و پێشنیارەکانی کۆمەڵی مەدەنی پێك هاتون لە سەدان پڕۆژەو بڕگەی خزمەتگوزاری بەهەمان شێوە دەسەلاتی ئەوکات هێشتا لەژورەتاریکەکاندا حەشاریداون و گرنگی پێ نایات. بە هێزی چەك سەدان پێشێلکاری ئەنجامدراوە، هەتا مافیاگەرێتی هێزی حیزب و تاکڕەوی بونی هەبێت کاتی زۆرترمان دەوێت لەوەی خەڵك هۆشیارکرێتەوە تا بەهزرو بیری ئایندەی گەلەکەی بزانێت چۆن بەدی دەهێندرێت ، ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان مەبەستیەتی لە بەرژەوەندی خەڵکدایە و بەپێی پلاتفۆڕمی کاری یاسایی کردوە.
پارتی و یەکێتی بەجۆرێك نەخشەڕێگای حکومەت و پەرلەمانیان داڕشتوە” گەر هەمو لایەنەکان دەرچن لە حکومەت بێ هیچ کێشەیەك دەتوانن حکومەت بەرن بەریوە بەڵام ئیرادەی گەل توانای هەڵوەشاندنەوەی هەیە.
لەماوەی 27 ساڵی حوکمڕانی هەرێمی کوردستا پارتی و یەکێتی بونەتە کێشەی هاوڵاتیان لە هەموی کاریگەرترو ناشەرمیان! بەبرچاوی خەڵکەوە بەرهەمی کانزاهی دەردەکەن و سامانی سروشتی دەفرۆشن و باج و سەرانیەکی زۆر کە ڕۆژانەی بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەنە دەکرێ” لە هەمانکاتدا هاوڵاتیان لاوازدەبن و چینی هەژاری سەردەکەوێ و ئاستی چون بەرەو شارستانی پەکــخستوە.
پارتی و یەکێتی دەسەڵاتێکی وەها ڕەهادیکتاتۆری ئەنجام دەدەن ئاساییە بۆیان” نەك هەر ئەوەی لە ماوەی رابوردو بە گۆڕان کرا بەڵکو دەتوان گردەکەش داگیربکەن و گۆڕانیش دوربخەنەوە لە هەموو کاروبارێك تەنانەت کاری ئۆپۆزسیۆنیان لێ قەدەغە دەکەن و مێدیاو ڕۆژنامەکانیشیان پێدادەخەن” هەرچەندە ئۆپۆزسیۆن بون دژایەتیکردنی حزبی دەسەڵات نییە بەتەنهاو لە هەمو جیهاندا بونی هەیە” هەموان لە واقعی سیاسی ئەو دوو حزبە گەیشتویین کە زادەی یەكن و ئامانجیان چۆنە، من وەك ڕۆژنامەنوس فەرەیدون کونجرینی " کاتێك ڕەخنەم ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردوە و دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆرییان نوسیومە! بونی بزوتنەوەی گۆڕان نەبوو ، ئەوکات نەوشیروان مستەفا جێگیری سکرتێری یەکێتی بوو ” بەڵێ ئەوکات خراپتر لەئێستا دەسەڵاتیان هەبوو بەڵام مێدیاو گروپێکی کارا بونی نەبوو تا هەمو راستیەکان ئاشکراکات” دەبێت سپاسی هەمو ئەو هاوڕێیانە بکەین کە ئەم ئازادیە ڕەهایەی ئێستایان بەرپاکرد” گۆڕان پشتی بە نوسەری بوێربەست و دامەزرا” کێــش دەتوانێ لە بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڕێیانی باشتری پێبکرێ بابچن جوڵاوەیەکی نوێ دامەزرێنن و خۆیان لەو گۆمە ڕەشە مەنگە بهاوێژن”
هەر کەسێکیش لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا هەموو ئەو دیدو نوسین و هەوڵ و کارەانە دەفرۆشێتەوە بە پارتی و یەکێتی بەر نەفرەتی ئەوانە دەکەوێ کەپشتیوانی یەکتربوون لە دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە