کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیرۆکێک لە تارماییدا!

Sunday, 29/11/2020, 22:23


 دەڵین کورد ٢٩ جار سەریهەڵداوە!بەڵام هەمووجارێک تووشی شکست بۆتەوە.لەسەرشکستەکانی مێژوومان شوێنی خەسارناسیی ون وشاراوەیە.ئەوەی کە کورد کردوویە تەنیا ئازایەتی لە شەڕدابووە،ئازایەتیەک کە تاسەربەردەوامیی نەبووە،بۆیە سەرنەکوتووین!شۆڕش وسەرهەڵدان بە شێخ ودەرەبەگ وئاغاومەلا ناگاتە ئامانج.کام سەرهەڵدانی کورد بە میرنشینەکانیشەوە تژی نەبون لە چین وتوێژی شێخ ومەلاو دەرەبەگ وچینی باڵادەست؟دەتوانین دەست نیشانی بکەین؟ من دەڵیم زۆر زەحمەتە کورد لە سەرقاچی مێژوو راوەستابێ ووەدووی سەرکەوتن وێڵ بووبێ.
من تێناگەم بە پێی کام حیسابی دیرۆکیی بنەماڵەی بارزانی باس لە شؤرش وشۆڕشگێڕیی خۆیان دەکەن؟قەت لە ژیانیاندا بە بێ دووژمن توانیوانە بژین ؟یان هەناسە هەڵکێشن؟ئەوەندەی کە بەزارەکی وبێ کردار خۆیان وەک رزگاریدەریی خاکی کوردستان پێناسە کردوە،سەت ئەوەندە بە کردوە خزمەتی داگیرکارو دووژمنی کوردیان کردوە.ئەوەی مەلامستەفا بۆ کوردوبنەماڵەکەی بە جێی هێشت،هیچ نەبوو جگە لە رێکاریی خۆبەدەستەوەدان ورێبازیی سەرشۆڕی،وەرن لاپەڕەکانی ژیاننامەی ئەوبنەماڵەیە هەڵدەنەوە،لە نەهامەتی زیاتر چیان بۆ کورد دەباراندا هەبووە؟مێژوو وێنەی زەویەکی پڕپیتوبەرەکەتی کشتو کاڵیە کە دەبێ بە پشتیوانی گەل رەنجی بۆ بکێشرێ وبەرهەمیی لێ بستێندرێ.بنەماڵەی بارزانی ئەوەیان کردوە؟
من نەپسپۆڕیی مێژووم نە توێژەرێکیم کە ئاکادیمیام بۆ خوێندبێ.نەمامۆستای دیرۆکم ،بەڵام خاک ونەتەوەی کوردم لە گەجەرگۆجەرەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ودێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان و...خۆشتر دەوێ.لەبەر هیندێک هۆی شەخسیش توانای وەرگرتنی هیچ بەرپرسیاریەکم لە هیچ حیزبێکدا نییە.بەڵام تائەوڕۆژەی کە زیندووم لە گووتنی راستیەکان سڵ ناکەمەوە.لەوابوارەشدا شاهیدم هەیە زۆر جار کەوتوومە بەر پەلاماری قسەی زبر لەدەست لۆمپەنەکانی لایەنگریی حیزبە کلاسیکەکانی دۆڕاوخایین بە کوردوخاکی کوردستان.
بەڵام،بەشی خۆم زۆر چآک دەزانم کورد لە رێگای تێکۆشآنی پاڕتی کرێکارانی کوردستان دەتوانێ بگاتە ئامانج،ئەگەر جگە لە دووژمن،حیزبیی خوێڕی وسەرکردەوبنکردەی خوێڕی نەبنە لەمپەر.ئەو ڕێبازە دووژمنی زۆرە ، لە دووژمن مەترسیدارترحیزب ودەسەڵاتدارانی رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستانن کە بەئاشکرا بۆ مانەوەی خۆیان حازرن خاکی وڵاتیش بسووتێنن.چآو لە رابوردووی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بکەن،جوابتان وەگیر دەکەوێ!سرنج بدەنە ئاکاروهەڵوێستەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆن لە ناو کەمپەکانیشدا دەست لە گووتاری بێ بنەماوپووچ بەرنادەن!
لەساڵی ١٩٢٠ بەوولاوە کەماڵیسم لە ژێڕناوی تورکە گەنجەکان دامەزراو مستەفا کەماڵ ئاتاتورک بوو بە بابی تورکەکان تا پێش سەرهەڵدان وشۆڕشی پ،ک،ک، کورد لە باکوری کوردستان وتورکیە چەندجارێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی سەریهەڵداوە،بەڵام بە تووند ترین شیوە سەرکوتراوە .پرسی ئەساسی ئەوەیە ئایا ئەو سەرهەڵدانانەی کورد تواناوتێکۆشآنی بەوڕادیە بووە کە بەرگریی بکا لە توانەوەی خۆی؟ئایا تێکۆشان وسەرکوت وەک دووهێڵی هاوتەریب بوون کە پێ بە پێی یەکتر درێژە بە بەرخۆدانیان بدەن؟من دەڵێم: نا.
ئەدی لەبەرچی سەرکردایەتی کورد لە کاتی خۆیدالە باکوری کوردستان / تاپێش دامەزراندنی پ،ک،ک / ورۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان نەیانتوانیوە ببنە خاوەنیی هێزێک کە زۆر بەهاسانی خۆیان بە دەستەوە نەدەن ونەبنە دەستەمۆی داگیرکاریی کورد.خەڵک تاوانبارە یان پێشهەنگەکانی خەڵک؟ من دەڵێم،خەڵک تاوانبار نییە.نەتەوەی کورد بۆ هەرجۆرە فیداکاریەک ئامادەیی خۆی دەربڕیوە،کەموکورتیەکان لە سیستمی سەرکردایەتی وئامرازیی پێگەیشتن بە ئامانجەکانی بووە.بۆیە سەرهەڵدان لە سەر،سەرهەڵدان تووشی شکست هاتوون.چاو لە باشوری کوردستان بکەن دوای ٣٠ ساڵ ئەوەیە حاڵورۆژی کورد.بنەڕنە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆن لە ژێرچۆکی دەسەڵاتێکدایە لە باشوور کە بۆ خۆی بەبێ دووژمن هەناسەی بۆ هەڵناکێشرێ!

دووهێزی نابەرابەر!

وێڕای وتارەکەم،کورتە ویدئۆیەکی دیرۆکیی تێدایە کە شآیانی بیستنە.ئەوسەردەم تێکنۆلۆژیای شەڕوێنەی سەدەی هاوچەرخیش نەبووە.سرنج بدەنە شێوەی دڕندانەی سەرکوتکردنی کورد! هێزی کورد بەرابەر بە دووژمن،وەک هێزێکی بەرەنگاریی رەوا نەیتوانیوە خۆڕاگربێ.لە گۆڕەپانی ئەوشەڕانەدادووبابەت قسەی سەرەکی پێیە.هێزی پاراستن وخۆراگریی،دیپڵؤماسیەکی ژیرانەو بە جورئەت.بۆ پەڕەپێدان بەو تێکۆشآنە سازی ورێکخراوەوپەروەردەی پێویست  وئابووریەکی هێزدارجێگای هۆمێدوسەرکەوتنە.
بۆ لەسەرهەر سەرهەڵدانێکدا سەرۆکایەتی کورد قەت بیریی لەو بابەتانە نەکردۆتەوە؟ئەوە بەومانایە نییە کە کاتی خۆی دووژمنیش زۆر تەیاروبەهێز بووە،بەڵام ئەوەی کە رون وئاشکرایە کە لە مێژوودا دەرکەوتووە وبۆتە هۆی شکستی کورد،رێبەرایەتی کوردبووە کە لە شەڕەکاندا سەرکەوتنی کاتیی بەدەست هێناوەولە درێژخایەندا خۆی رادەستکردوە وشکست بەسەر کورددا هاتووە،نموونە دیرۆکیی سەرهەڵدانەکانی سەیدرەزاوشێخ سەعیدە وخانی لەپزێڕێن وسمکۆی شکاک ومەلامستەفاو قازی محەممەد بووە!
مەزنترین شکستی کورد،بۆ خۆیەتی ،بەوواتایە کاتێک ناوماڵی کورد دەوێرانیداژیاوەوهیچکات لە سەررێگوزەریی هاوپەیمانیدا خۆی نەدۆزیوەتەوە،دووژمنی کورد زۆر بە زیرەکیی کەڵکی لەو نەهامەتیە وەرگرتوە وتوانیوەیە بەسەرماندا زاڵ بێ.خاڵی هەرە لاوازیی نەتەوەی کورد رێکخستن وسەرکردەکانی کوردە،رابوردوو شآهیدیی بەومێژوویە دەدا،راستە کورد خاکی پارچەکراوە،بەڵام لە زۆر بواری دیرۆکیدا خاڵی مەزنیی هاوبەشمان هەیە.ئەو خاڵانەی کە تارمایی مێژوو بە دەستی خۆمان دامانپۆشیوە!نەتەوەیەک بۆ خۆی رەحم بە خۆی نەکاوهوشیار نەبێ هیچکات نە بیانی ونە گوزەریی زەمان رەحمی پێدەکا.ئەوەی کە ئێستالە باشووری کوردستان بنەماڵەی بارزانی بۆ مانەوەی خۆیان بوونە داردەستیی ئەردۆغان بەئاشکرا پێـمان دەڵێ،شکستی ئەوجارەشمان بە دەستی ئەو رێکخراوەیە کە بنەماڵەی بارزانی نوێنەرایەتی دەکەن کە بەدرێژایی دیرۆکی خۆی هیچکات بەرژەوەندیی کوردیی لە بەرچاو نەبووە.
کۆمەڵگای هوشیارلە لایان کەسانی پسپۆڕوزانابەرێوەدەچێ،کاریی سەرەکی ئەو کەسانە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیە لە سەرمێژووی کورد، ئەوان دەبێ ئەوە ئەرکە وەئەستۆ بگرن.کورد لەوبوارەدالاواز وکەمتەرخەم بووە.رێکخراوەکوردیەکانیش ئەو توانایەیان نەبووە کە داڕێژەریی ئەو مێژوویە بن لە سەرمان بۆتە ماڵ!
چاولێبکەن لە ژیانیی سیاسیوکۆمەڵایەتیی سەرکردە کوردەکان کە بەرپرسبون لە دامەزراندنی ئەو حیزبانەی کە تێیدا چالاکیان نواندووە.رێکخراوە هەیە لە کوردستان تەمەنیی حەفتاساڵی بڕیوە!بڕۆن سرنج بدەنە ئاستیی پەروەردە ورآهێنانیی ئەو رێکخراوەیە لە دونیای پێشکەتوودا!ئێستیش  دەڵیی لە سەردەمی بەردینەدا ژیان دەکەن.
مرۆڤ هەرکات سرنج دەداتە بەرپرسانی حیزبیی کە وێنەی قارەمان وپێشهەنگ بە ئێـمە ناسراون،ئەوکات دەردەکەوێ ئاستیی هوشیاریی کۆمەڵگاچەندە نزمە.زۆربەی هەری زۆریی سەرکردەکوردیەکانی ناو رێکخستنەکوردیەکان،یان لە سەر مێزیی وتووێژفریوی دووژمنیان خواردوە،یان ماندووبون دەستیان لە تێکۆشآن هەڵگرتوە یان بە فێل وتەڵەکەی سیاسیی فریودروان وترۆرکراون!کەچی تائەوڕۆکەش لە لایان بەشێکی بەرچآوی کۆمەڵگا وەک رزگاریدەروقارەمان پێناسە دەکرن!تەنانەت دوای مردنیشیان رەخنە گرتن ولۆمەکردنیان قەدەغەیە!مێژوومان لە تارماییداپەردەپۆش کراوە،تا درۆوراستیەکانی دیرۆکمان بە راشکاوی پەنجەی بۆ رانەکێشرێ زەحمەت بگەینە ئامانجەکانمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە