نمایشگای کتێب لە سولەیمانی یاخۆ کتابخانەی ئیخوان موسلیمین
Saturday, 28/11/2020, 22:35
بەخەرج و ماندوبونێکی فرە تا لە ڕۆژهەڵاتەوە خۆم گەیاندە باشوربۆ نمایشگای کتێب لە سولەیمانی، بۆ چەند دانە کتێبێکی مێژوو بۆ نامەی دوکتوراکەم ، هەرجەندە لە تەواوی ئێرانا بەدەست خستنی کتێب کارێکی سەخت نیە ، وەلێ ئەوەی من گەرەکمە بەدەست ناکەوێت.
سەروەختێ گەیشتمە نمایاشگاکە وەک ئەوەی بەرق لێمبدا سەرجەم خاترەم سەروبن بوو ئیحساسم ئەوەبو لە ئەڤغانستان یان لە قەتەرم لە لای خائین زادە مولا عەلی قرەداغی، کە بەفکری من سەدام و امیری داعش لەو بە ڕەحمترن بەرامبەر بە کوردی هەر چوار پارچەکە ، هەڵبەت ئەو نمایشگایە سەد دەرسەد دەستێک لە پشتیەوە هەس، کە لە سولەیمانیدا بازئەبێ. ئیخوانەکان لە میسر لەژێر فشارێكی سەختی دەوڵەتیدان، کە سەبەبی ئەوەسە ئیخوان فکرێکی سەلەفی ڕەق پیادە دەکەن و دروستە بە ترۆریست ناوببرێن ، کاتێک کوردستان هەڵئەبژێرن بۆ ئاوا نیەتێک بە موتمەئینی ئەزانن زەمینەێکی پڕ بەرکەتە بۆ سەوزبونی ئەو فکرە کە لە ڤیرۆسی کوڤد ١٩ خەتەرناکترە. لیرەدا منێک کە خەڵکی باشور نیم ئاوا دڵم ئەسوزێ ، ئەی کار بەدەستانی باشور چۆن ڕێئەدەن کۆمپانیای (اطلس الاصیل) و اتاق بازرگانی نمایشگایەکی لەوجۆرە شروع بکەن، کە زۆرێک لەو دەزگا و کتابخانانە لە خودی وڵاتی میسردا نەک مجوزیان نیە، بەڵکە مەمنوعیشن ، هەرچەندە من بۆ زەرورەت هاتبومە ئەو نمایشگا، وەلێ ئەوەی من گەرەکم بوو بەدەستم نەکەوت، گەلێ بەوردی گەڕام.
با نمنونەیەکی ترتتان پێ بێژم ، ئەویشە ئەوەبوو تەنیا کتابێک یا دیوانێکی عەبدوڵا پەشێوم بەر نەزەر نەکەوت، جا دروستە تەوجهێ بدەم بە حکومڕانانی باشور کە ئەو کۆمپانیا و اتاق بازرگانی بوونە پای حساو جەریمەیان بکەن ، تەوەجوهیان پێبدەن کە سبەی ڕۆژ نەوەکانتان ئالودەی ئەو فکری ترۆرستیە ئەبن ، بە ئومێدی ئەوە دەسەڵاتی باشور بە جدی لەم نامەی منە نەزەر بفەرموێ.
مەعزەرەت ئەخوازم ئەگەر نوسینەکەم کەم و کەسەری هەبێ
محسن مورسەلی
تاران
٣/اذر /١٣٩٩
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست