کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیاوازی نێوان مەسعود و مارادۆنا

Saturday, 28/11/2020, 0:21


ئەوڕۆ جیهان یەکێ لە یارکەرە هەرە مەزنەکانی تۆپی پێی لە دەست دا. وەك یاریزانیك و هاندەرێکی تۆپی پێ سەرەخۆشی لەیەکە یەکەی بنەماڵەکەی مارادۆنا و وەرزشوانانی ئەم یاریە جوانە، دەرئەبڕم. بێ شك؛ مارادۆنا وەك ئەفسانەیەکی هەمیشەیی ناوی لە نێوەندە وەرزشیەکاندا بە درەوشاوەیی، ئەمێنێتەوە.
بە مردنی مارادۆنا ، ئەگەرچی لەم کاتەدا(کرۆنا)جۆش و خرۆشی هێنایەوە نێوانمان و گردبوونەوەی گەورەی لێ کەوتەوە. ئەمە سەرباری ئەوەی 3 ڕۆژ لە ئەرجەنتین کرا بە ڕۆژی ماتەمینی و لەهەموو یاریەکانی جیهان بۆ ماوەی خولەکێك سەری نەوازش بۆ ئەم کەسایەتیە، دائەنەوێنرێ. مارادۆنا وەك قارەمانی نەتەوەیی بۆ ووڵاتەکەی ناوزەند کرا و چەندین خەڵاتی ئەرجەنتینی لە سنگ درا، ئەم مرۆڤە لەژیانی وەرزشیدا توانی 2 جار ووڵاتەکەی بباتە لوتکە و لەساڵی 1986 توانی جامی جیهان ، بەرێتەوە.
زیادە ڕۆیی نیە گەر بڵێین دوای مردنی (چێ جیڤارا) ، مارادۆنا هەمان کەسایەتی ئەرژەنتینی لە بواری وەرزشدا توانی جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ بکا و لوتکەی ئەو یاریە و تەکنیکەکانی بەباشی نمایش بکا، بلیمەتی و زیرەکی و داهێنانی ئەم یاریزانە ئاستی مەحاڵی تێپەڕاند و توانی بۆ یەکەمین جار شاری (باپۆلی) ئیتاڵی بۆ دوو جار بگەیەنێتە یەکەمینی خولی ئیتالی. ئەم توانا بێ وێنەییەی مارادۆنا وای لێکرد ئیتالیا ببێتە ماڵی دووەمی و ئەمڕۆ لەو شارەش ماتەمینی لەسەر ئاستی یەکە بە یەکەی ناپۆلیەکان، پرسەی بۆ دابنێن. مردنی ناوەختی مارادۆنا جگە لەدڵ تەنگی بۆ خانەوادەکەی، جیهانیشی تووشی شۆك کرد.
مارادۆنا بۆ ئەوەی ووڵاتەکەی بگەیەنێتە لوتکە و نازناوەکان بەرێتەوە، ئامادە بوو بەهەر نرخێك و به هەر فرت و فێڵێك هەر چی لەدەستی بێ ، بیکا.. بۆ نمونە لە یاری چارەکە کۆتایی نێوان ئەرژەنتین و ئینگلتەرا لەساڵی 1986 ، توانی گۆڵێك لەڕێگای دەستیەوە تۆ مار بکا و یاریەکە ببەنەوە، ئەمە و چەندین تەکنیکی تر لەهەموو کاتەکان تا ئاڵای ووڵاتەکەی بەسەر ئەوانی تردا بەبەرزی بشەکێتەوە.
مەخابن ئێمەی کورد خاوەنی مەسعود بارزانین کە بەدەستەکانی جگە لە ئاشبەتاڵ و گیرفاندۆم و هەڵهاتن و کورد کوشتن و خیاتەی نەتەوەیی دژ بە میلەتەکەی خۆی، هیچی ترمان لێ نەدیوە،، بەپێچەوانەی مارادۆناوە هەرچی سەروەت و سامانی کوردستانە خستویەتیە بەردەست ئەردۆگان و میلەتەکەی خۆی ، برسی و ڕیسوا کردوە. مەسعود هۆکاری گەورەیە بۆ ئەوەی هەر ڕۆژەی بستێك لەم خاکە بکەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیرکەرانی عەرەب و فارس و تورکەوە.
مەسعود گەر ئەمڕۆ مل بشکێنێ و لەناوماندا نەمێنێ، ڕەنگە پرسەکەی ببێ بە ئاهەنگ و لەجیاتی ئەوەی جیهان بۆی بگری، کورد سەراپا بەڵایەکی لەکۆڵ ئەبێتەوە و شایی و لۆغان هەموو گوند وشارۆچکەکان ، ئەتەنێ.
مارادۆنا لەڕێگای فرت و فێڵەوە جامی جیهانی بۆ ئەرژەنتین ئەباتەوە، مەسعودیش بەدەستی کورد ئەکوژێ و واژووی تاڵانکردنی ئەم خاکە ئەدا بە دوژمنان و تۆوی دووبەرەکی و شەڕی براکوژی، پێ ئەکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە