مێژوو ئه‌مه تۆمار ده‌كات
Thursday, 26/11/2020, 0:45
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2020 تدا له‌كۆی 12 موچه ته‌نیا توانیوتانه پێنج تا شه‌ش موچه دابه‌ش بكه‌ن ئه‌ویش به‌لێبڕینه‌وه، بۆیه به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌وان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه و تا چه‌ندین ساڵیش به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌نه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی كه زوڵم و نادادی گه‌نده‌ڵیه‌كانتان له‌بیری خه‌ڵكی ده‌چێته‌وه پاشان گه‌ر له‌خۆتانڕابینی ئه‌وا جارێكی‌تر به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌نه‌وه ئه‌وكات ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی متمانه‌ی پێدانه‌وه ئه‌وا ببنه‌وه به فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رنا به‌ڕاستی به‌وده‌ره‌نجامه‌ی ئه‌مڕۆ پێیگه‌شتوون ئێوه حه‌قی فه‌رمانڕه‌وایتان نیه.
ئه‌وه‌ش بزانن مێژوو ئه‌مه‌تان له‌سه‌ر تۆمارده‌كات كه پاش سی ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایی كوردانی باشور له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه له‌ژێر هه‌ره‌سی هاوپه‌یمانی سێ حیزب و ئاڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا موچه‌خۆره‌كانیان داواده‌كه‌ن و ده‌خوازن و پێخۆشحاڵن كه موچه‌كانیان له‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێت و بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر به‌غدا، چونكه ده‌زانن لای نه‌یاره‌كه‌یان نه‌ك نافه‌وتێت به‌ڵكو دواشناكه‌وێت، به‌ڵام لای ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌ك هه‌ر دواده‌كه‌وێت به‌ڵكو ده‌شفه‌وتێت.
ئاخر له‌كوێی دنیادا هه‌بوه حكومه‌ت و میلله‌ت موفلیس و هه‌مان حیزبی پێكهێنه‌رانی حكومه‌ت و سه‌ركرده‌كانیان ملیۆنێر و ملیاردێربن؟!
له ده‌ره‌نجامی ڕژێمه نه‌خوازراوه‌كانی ناوچه‌كه‌وه فێرببن هه‌موو ئه‌و ڕژێمانه‌ی وه‌ك ئێوه بوون یه‌ك چاره‌نوسیان هه‌بوه، پاشان مه‌ڵێن له‌چاره‌نوسی كوردان مێژوو خۆی دوباره كرده‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه مرۆڤه گێله‌كانن هه‌ڵه‌كان دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی مێژوو، چونكه چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه هه‌ریه‌ك چاره‌نوسی ده‌بێت ئه‌ویش شكسته شكست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست