گۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركوك و دوز له‌لایه‌ن حه‌شـدی شه‌عبیه‌وه
Tuesday, 24/11/2020, 1:02
له‌دوای ڕیفراندۆمه شـومه‌كه‌ی سه‌رانی كوردایه‌تی، سوپای عیراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌رپه‌رشتی و به‌شداری سـوپای پاسدرانی ئێران له 16 كتۆبه‌ری 2017 هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، هه‌ر له جه‌له‌ولا و خانه‌قینه‌وه تاكو دووز و داقوق و كه‌ركوك، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و مه‌خمور و گوێر و زمـار و شه‌نگال تاكو سنووری سوریا و داگیریان كرد.
حه‌شدی شه‌عبی به نه‌فه‌سێكی قه‌ومی و تایفییه‌وه، بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه و كوشتن و به زۆر ڕاگواستنی كورد هاتن، كرده‌وه دڕاندانه‌كانیان بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له (250) هه‌زار هاوڵاتی كورد ئاواره‌بن، به ته‌نهـا له ڕۆژی 16 ئوكتۆبه‌ر له دوزخورماتوو (54) هه‌زار هاوڵاتی كورد ناچار به‌ڕاگواستن كران، وه (9) هاوڵاتی كورد به‌ده‌ستی جه‌لاده‌كانی حه‌شد كوژران و (15) كه‌س بریندار كران، وه‌حشییه‌كانی حه‌شد ده‌ستیان له هیچ شتێك نه‌پاراست، زۆر دڕاندانه ده‌ستدڕێژییان كرده‌سه‌ر ئافره‌تان و (4) كچی كوردیان ئیختساب كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حه‌شد بازاڕی كورده‌كانیان تاڵان كرد و پاشان سوتاندیان، ته‌نهـا له‌و شارۆچكه‌یه زیاتر له (50) دوكان و (150) خانووی كورد سوتێنراون و ته‌قێندراونه‌ته‌وه، هه‌واڵی هێرشی حه‌شد و كرده‌وه وه‌حشی گه‌رانه‌كانیان به‌زووی گه‌یشـته كه‌ركوك، كاردانه‌وه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه له شـێوه‌ی تۆقینێكی ده‌روونی گه‌وره‌دا خۆی نمایش كرد، هه‌موو گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شار له‌ترسی حه‌شدی شه‌عبی و كاره خراپه‌كانیان چۆڵكران، خه‌ڵكه‌كه ڕووی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كرد.
پاش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه كه‌ركوك ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێ كردنی مه‌رامه‌كانیان، له‌ناوه‌ندی شاردا هه‌رچی تابلۆ و لافیته و ئاڵا و نوسینی كوردی هه‌یه لابران و له‌جێگه‌یدا لافیته و ئاڵای حه‌شد و دروشمه تایفیه‌كان له‌شوێنیان دانران، پاشان ده‌ستیان كرد به‌گۆڕینی دیمۆگرافی گه‌ڕه‌كه تێكه‌ڵه‌كان له نه‌ته‌وه و تایفه‌ی ئاینی، مزگه‌وته‌كانیان گۆڕی بۆ حوسـه‌ینیه، ناوی قوتابخانه و زمانی خوێندنی قوتابخانه‌كانیان له كوردییه‌وه گۆڕی بۆ عه‌ره‌بی، جگه له‌وه نزیكه‌ی (500) خانووی ماڵه كورده‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، یان كراون به‌باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی یاخوود دابه‌ش كراون به‌سه‌ر خێزانی كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبیدا، به ته‌نهـا له‌گه‌ڕه‌گی مه‌كته‌ب خالید (160) خانوو له‌خاوه‌نه كورده‌كانیان زه‌وتكران و دابه‌ش كران به‌سه‌ر خێزانی كوژراوانی حه‌شددا.
قۆناغه‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه زۆر خێرا به‌ڕێوه‌چوون، له‌م ماوه كه‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی حه‌شدی تایفی توانیویانه زیاتر (70) هه‌زار له عه‌ره‌ب و توركمانی شـیعه بهێننه شاره‌كه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشته‌جێ بوونیان له‌پارێزگاكانی خۆیانه‌وه له ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق بۆ بگوازنه‌وه بۆ كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ره گه‌وره‌كان له‌زه‌وی و زاری شاره‌وانی كه به‌ته‌نیشت گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بی و توركمانیه‌كانه‌وه‌ن بوون، كراون به دوكان و بازاڕی گه‌وره و سوپه‌رماركێتی گه‌وره‌یان لێ دروستكراوه و فرۆشراون به‌عه‌ره‌ب و توركمانه شیعه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌زاران پارچه زه‌وی له شارۆچكه‌ی تــازه دابه‌شكراون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی حه‌شدی شه‌عبیدا له شه‌ڕی داعش، له‌كاتێكدا كورد (2000) شه‌هیدیداوه له‌و شه‌ڕه‌دا یه‌ك پارچه زه‌وی پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه له پارێزگاكه‌دا، جگه له‌وانه گونده كوردیه‌كانی ده‌ووروبه‌ری داقوق به‌هۆی ئیهمالكردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی شاره‌كه‌وه، دانیشتوانیان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كرده‌ی كوشتن و رفاندن بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی چۆڵبوونی نزیكه‌ی (20) گوندی كوردی له‌و ناوچانه، له‌وانه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرن له‌ناو ئه‌و سـوپا میلیشاییه به‌ربه‌رییه‌دا كه‌وتوونه‌ته پاره وه‌رگرتن (به ئاشكرا و به‌خـاوه) له‌و دوكان و سـوپه‌رماركێتانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان كـورد و عه‌ره‌بی سـونه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی شكاندن و ئیهانه‌كردنی كه‌رامه‌تی تاكی كورد و عه‌ره‌بی سونه له‌و شاره‌دا، هه‌ربۆیه ده‌بینین ئێسـتا زۆربه‌ی كورده‌كان و عه‌ره‌بی سونه خانووه‌كانیان ده‌فرۆشن و ماڵیان ده‌یگوێزنه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ربه هه‌رێمی كوردستان.
هـه‌مـوو ئه‌مانه ده‌مانگه‌یه‌ننه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م هـێزه میلیشـیایه به‌ربه‌رییـه سـه‌ره‌ڕۆیه ، كار و پلانه‌كانی له‌داهاتوودا كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌خولقێنن به‌حوكمی ئه‌وه‌ی چ به نهـێنی و چ به ئاشكرا كارده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ی (140)، بۆیه ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عس له‌ماوه‌ی سی ساڵی حوكمڕانی خۆیدا نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدات به‌رامبه‌ر به كورد، ئه‌مان له‌ڕێگه‌ی پلاندانه‌رانی ئێران و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی (كه ده‌سه‌ڵاتی دز و گه‌نده‌ڵ و قاچاخچیانی نه‌وته) توانیان ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌داهاتوودا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی جێ نفوزیان له‌و ناوچانه‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست