ئه‌مه سێهه‌م جاره نه‌وت كورد ده‌سوتێنێت
Tuesday, 24/11/2020, 0:50
دواى كۆتایی هاتنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تى عوسمانى كۆتایی پێ هات ، قه‌ڵه‌مره‌وى ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابه‌ش كرا بۆ چه‌ندین ده‌وڵه‌تى تر‌ى وه‌كو توركیاى ئێستا‌و سوریا‌و عێراق و سعودیه‌و ئوردن و لوبنان ....هتد . هه‌رچه‌نده كوردستانى گه‌وره له‌ڕوى ژماره‌ى دانیشتوان و پانتایی ئه‌و خاكه‌ى به درێژایی مێژوو له‌سه‌رى ژیاوه له زوربه‌ى ئه‌و وڵاتانه زۆرتر و گوره‌تربوه كه كرانه خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ، به‌ڵام كورد ئه‌وشانسه‌ى نه‌بوو , له برى ئه‌وه‌ى ببێته ده‌وڵه‌ت ، خاكه‌كه‌یی و دانیشتوانه‌كه‌ى دابه‌شكران به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تى ڕه‌گه‌ز په‌رستى وه‌ك ( توركیاى ئێستا‌و ئێران و عێراق و سوریا) .
یه‌كه‌م : یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه رێگر بو له‌به‌ر ده‌م دروستكردنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردیدا ، ئه‌وه‌بوو كه ئینگلیز ده‌یویست كوردستانى باشور بخاته سه‌ر ئه‌وده‌وڵه‌ته نوێیه‌ى كه به‌ناوى عێراقه‌وه دروستكرا . هۆكارى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌وته زۆره‌ى كه له باشورى كوردستاندا هه‌یه ، به‌تایبه‌تى شارى كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ى كه تا ئێستاش گه‌وره‌ترین كێشه‌ى كورد له گه‌ڵ به‌غدا پارێزگاى كه‌ركوكه .
ئه‌گه‌ر دواى كۆتایی هاتنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م كورد ببویایه‌ته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ ، دیاره ئینگلیز له‌و كاته‌دا نه‌ده‌بوه خاوه‌نى نه‌وتى كه‌ركوك . بۆیه له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا هه‌رچى پێویست بوو كردیان و دواجار گه‌لى كوردیان كرده قوربانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان . دیاره هۆكارى تریش هه‌ن كه ڕێگر و له‌مپه‌ڕ بون له‌به‌ر ده‌م پێك نه‌هێنانى ده‌وڵه‌تى كوردیدا ، به‌ڵام هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌وت بوو . كه‌واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌وت مایه‌ى نه‌گبه‌تى بوه بۆ كورد نه‌ك خێر‌و به‌ره‌كه‌ت .
دووه‌م: كاتێك جه‌نگى جیهانى دوه‌میش ده‌ستى پێكرد ، ئاگرى ئه‌و شه‌ڕه وێرانكاریه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیشى گرته‌وه‌و پریشكى ئاگرى ئه‌وشه‌ڕه نه‌گریس و وێران كه‌ره هه‌موو ماڵێكى كوردیشى گرته‌وه له هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستانى دابه‌ش كرا‌و و داگیر گراودا . سه‌ربارى ئه‌و به‌ڵا گه‌وره‌یه هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى كوردیش كه‌وته جوڵه‌و وروژان به‌وهیوایه‌ى ده‌وڵه‌تێك و كیانێكى سیاسى بۆ كورد پێك بهێنرێت . له‌وكاته‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانى گه‌وره‌دا ، زه‌مینه‌ى جوڵاندنى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى ڕه‌خساو كوردانى ئه‌وێ كه‌وتنه خۆیان ، ئه‌وه‌بو كۆمارى كوردستانیان ڕاگه‌یاند . له‌و سه‌رده‌مه‌دا وڵاتى ئێران خرابوه نێوان دوو به‌رداشى گه‌وره‌ى وه‌ك ئینگلیز‌و ڕوسیاوه‌و كه‌وتبوه ژێر هه‌ژمونى ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه‌و نه‌یان ده‌زانى چۆن له‌و بارودۆخه خراپه‌دا ڕزگاربن.
ئه‌گه‌ر له ئینگلیز نزیك ببونایه ، ڕوسیا ده‌بوو به مه‌ترسى بۆیان ، ئه‌گه‌ر له ڕوسیا نزیك بونایه ،ئینگلیز ده‌بوو به سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى بۆیان . دواجار و له كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا كوردانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌ل و مه‌رجێكى باشیان بۆ هاته پێشه‌وه‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕوسه‌كان گرێدا‌و ئه‌وانیش په‌یمانیان پێدان كه هاوكاریان بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنى كۆمارى كوردستان كه پایته‌خته‌كه‌ى شارى مهاباد بوو . له هه‌مان كاتیش‌دا توركه ئازه‌ریه‌كانیش كۆمارێكى تایبه‌ت به خۆیان ڕاگه‌یاند ، كه پایته‌خته‌كه‌ى شارى ته‌برێز بوو . ڕوسیا پاڵ پشتى هه‌ردوك كۆماره‌كه‌ى كرد ، دیاره ئه‌وه‌ش بۆ دژایه‌تى و لاواز كردنى ده‌وڵه‌تى ئێران و ئینگلیزه‌كان بوو .
ئه‌وه‌بو كۆمارى كوردستان دروستكراو ، بوه مایه‌ى خۆشحاڵى و ئومێدى هه‌موو كورد زمانێك . به‌ڵام سه‌د مه‌خابن ته‌مه‌نى ئه‌م كۆماره له‌ساڵێك كه‌متر بوو ، هاوكات ته‌مه‌نى كۆماره‌كه‌ى ئازه‌ریه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى كۆمارى كوردستان هه‌ر كورت بوو چونكه به‌یه‌كه‌وه كۆتاییان پێهات . چۆن ده‌وڵه‌تى ڕوسیا له سه‌ره‌تاوه پشتیوانى كوردان بون بو پیێكهینانى كۆمارێكى تایبه‌ت به خۆیان ، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر ئه‌وان خۆیان بونه هۆكارى ڕوخاندنى ئه‌م كۆماره تازه له دایك بوه .
گومانى تێدا نییه هاوكارى ڕوسیا بۆ كورد‌و ئازه‌ر بۆ پێكهێنانى دوو كۆمار له‌سه‌ر حاكى ئێران ، بۆ دژایه‌تى و لاوازكردنى ده‌وڵه‌تى ئێران بو . له‌به‌ر ئه‌وه بوه ده‌وڵه‌تى ئێران ملى نه‌داوه بۆ داواكانى ڕوسیا . ڕوسیاش ویستویه‌تى به هه‌ر شێوه‌یك بێت دژایه‌تى ده‌وڵه‌تى ئێران بكات و تۆڵه‌ى خۆى لێ بكاته‌وه‌و ناچارى بكات مل بۆ داواكانى بدات .
له‌و كاته‌دا ( قیوامول سه‌ڵته‌نه ) سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێران ده‌بێت . بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتى ئێران له مه‌ترسى پارچه پارچه بون ڕزگار بكات ، به‌ناچارى خۆى له ڕوسیا نزیك ده‌كاته‌وه و ئه‌و كات ستالین سه‌رۆكى ڕوسیابو، كه‌سێكى زۆر به‌تواناو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و دیكتاتۆر بوو ، له‌گه‌ڵى ڕێك كه‌وت و په‌یمانى پێدا كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئێمزا بكات بۆ ده‌رهێنانى نه‌وت له ئێران و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕوسیا ، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ڕوسیا چیتر پشتیوانى له كۆمارى كوردستان و ئازه‌ریه‌كان نه‌كات . دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژایه‌تى ڕوسیا بۆ ئێران له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى بوه ، نه‌ك خۆشه‌ویستى بۆ گه‌لى كورد و ئازه‌ر. دواجاریش ئه‌و ڕاستییه ده‌ركه‌وت و دواى ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئێران ، یه‌كسه‌ر هاوكاریه‌كانى بۆ ئه‌و دوو كۆماره ساوایه وه‌ستاند و گڵۆپى سه‌وزى بۆ سوپاى ئێران هه‌ڵكرد به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى ئیمتیازى ده‌رهێنانى نه‌وت . دواى ئه‌وه ده‌وڵه‌تى ئێران هێرشى ده‌ست پێكرد بۆ سه‌ر ئه‌و دوو كۆماره ساوایه‌و هه‌ردوكیانى ڕوخاند . سه‌رنج بده‌ن چۆن ده‌وڵه‌تى ڕوسیاى به ناو كۆمۆنیستى و دۆستى هه‌موو گه‌لان !! له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا ئاماده‌یه هه‌موو گه‌لانى جیهان بفرۆشێت . كه‌واته ئه‌مه بۆ جارى دووه‌مه كه كورد ده‌كرێته قوربانى له پێناوى نه‌وتدا .
سێیه‌م: بۆ جارى سێیه‌میش گه‌لى كورد كرایه قوربانى نه‌وت . به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان زۆر جیاواز و ترسناكتر له‌گه‌ڵ دوو جاره‌كه‌ى پێش‌و. ئه‌گه‌ر دوو جاره‌كه‌ى پێشوو دوژمن و نه‌یاره‌كانى كورد له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا ، گه‌لى كوردیان كردبێته قوربانى ،ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ده‌ستى به‌رپرسان و كوێخا تازه پێگه‌یشتوه‌كانى كورد خۆیدابوو ، میلله‌تیان كرده قوربانى نه‌وت له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى بنه‌ماڵه‌یی و حیزبی . سه‌ركرده‌كانى كوردى ئێستا ، به‌ناوى سه‌ربه‌خۆیی ئابورى هه‌رێمى كوردستان گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تیان به‌سه‌ر كوردا هێناو ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستانیان خسته به‌رمه‌ترسى گه‌وره‌وه .
هێواو ئاواته‌كانى ئه‌م میلله‌ته‌یان له‌بار برد . دواى رشِتنى ئه‌و هه‌موو خوێنه له‌پێناوى ڕزگارى كوردستان ، گه‌ڕاینه‌وه بۆ خاڵى سفر . دواى ئه‌وه‌ى كورد خۆى خاوه‌نى دام و ده‌زگاى خۆى بوو ، وه‌كو نیمچه ده‌وڵه‌ت وابو ، به‌رپرسه تازه پێگه‌یشتوه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى میلله‌تیان كرده قوربانى نه‌وت . نێچیر بارزانى بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكى حكومى هه‌بوبێت ، سه‌ردانى توركیاى كردوه‌و وه‌كو كوردى دۆ نه‌دیو له خۆشى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان پێشوازى لێكردوه له توركیا ، هه‌ستاوه به ئێمزا كردنى گرێبه‌ستى نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ .
تا ئێستاش نازانرێت ئه‌م گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمدایه یان ئه‌فڕاده‌كانى بنه‌ماڵه!! نازانرێت گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى توركیادایه یان زاواكه‌ى ئه‌ردۆغان !!. ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته50 ساڵیه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌فڕاده‌كانى بنه‌ماڵه‌دا بێت ، یان به‌ناوى یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانه‌وه بێت ، ئه‌وه خیانه‌تێكى زۆر گه‌وره‌ى ته‌مام عیاره له میلله‌ت ، چونكه میلله‌ت خاوه‌نى سامانى ژێر زه‌مینه نه‌ك ئه‌وان ،دیاره له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌رپرسیاریه‌تى ده‌كه‌وێتـه ئه‌ستۆى ئه‌فڕاده‌كانى بنه‌ماڵه ، یان كۆمپانیاكانیان ، هه‌ر بۆیه ده‌ترسن و نه‌وته‌كه ناده‌ن به عێراق.
خۆ ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمدا كرابێت ، ئه‌وا قوڕه‌كه هه‌ر بۆ میلله‌ت گیراوه‌ته‌وه ، دواى ئه‌وه كه‌ى میلله‌ت ئه‌وانى سه‌رپشك كردوه كه به‌ناویه‌وه گرێبه‌ست بكه‌ن . هه‌واڵه‌كان واده‌گه‌یه‌نن كه گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى توركیادا نه‌كراوه ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته باڵاكانى توركیا كراوه ،واته ڕێكه‌وتنه‌كان شه‌خسین و له پشت میلله‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه‌وه ئه‌نجام دراوه‌و كه‌ى بیانه‌وێ ئه‌فڕاده‌كانى بنه‌ماڵه قۆڵ به‌ده‌ست ده‌كه‌ن .ئه‌مه‌یه نهێنى ڕاده‌ست نه‌كردنى نه‌وت به به‌غداو ترسان له ده‌رهاویشته یاساییه‌كان بۆ بنه‌ماڵه‌و كۆمپانیاكانیان .
ئه‌مه چه‌ند جاره كۆمپانیاى ڕۆزنه‌فت سه‌دان ملیۆن دۆلار بدات به كۆڵى گرێبه‌سته نه‌زانه‌كه‌یاندا ؟ئه‌مه چه‌ند جاره په‌یمان به به‌غدا ده‌ده‌ن كه نه‌وتیان بده‌نى و درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ؟ مالیكى پێی وتن نه‌وت ده‌ر مه‌هێنن عێراقیش بودجه‌كه‌تان ده‌داتێ به‌ڵام به گوێیان نه‌كرد!!. جارى پێش‌و هه‌موو هێلكه‌كانیان خسته سه‌به‌ته‌ى حه‌مه ڕه‌زا شاوه‌و ئه‌ویش ئاشبه‌تاڵى پێكردن ،ئه‌م جاره‌ش نۆره‌ى ئه‌ردۆغانه .
به هۆى ئه‌م گرێبه‌سته‌وه ، هه‌موو خه‌ونه‌كانى میلله‌تى كورد كرانه قوربانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى , به‌وهۆیه‌وه كوردیان ناچار كرد كڕنوش به‌رێته‌وه بۆ به‌غداو چۆكیان بۆ دادات . دیاره زۆر قسه‌و باس و نوسین له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وتى كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و گه‌وره‌و بچوكى ئه‌م وڵاته شاره‌زای بوه‌و نێچیر بارزانى كوردستانى باشورى خستۆته ڕه‌هنى نه‌وته‌وه . پاره‌ى نه‌وته‌كه‌شیان به‌سه‌وزى خواردوه . خه‌ڵك ئێستا بێ موچه و كار و كاسبیه . ده‌ڵێن بۆیه موچه نییه چونكه به‌غدا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم نانێرێت .
ئه‌وه‌ى گرنگه خه‌ڵك بیزانێت ئه‌وه‌یه به‌غدا مولزه‌م نییه به پێدانى بودجه‌ى هه‌رێم . واته به‌غدا قه‌رزدارى هه‌رێم نییه .ئه‌وموچه‌یه‌ى پێشتر وه‌رگیراوه هه‌موى پاره‌ى به‌غدا بوه دوو مانگ 640 ملیار دینارى ناردوه و ته‌نها 100 ملیارێكى كه‌م بوه . له‌وكاته‌وه ده‌كاته 3 مانگ ئه‌ى كوا داهاتى نه‌وت و گومرگه‌كان و ناوخۆ ، چێ لێكراوه ؟! خۆ ئه‌و پاره‌یه به زیاده‌وه به‌شى موچه‌ى مانگیك ده‌كات به پێی لێكدانه‌وه‌ى زۆرێك له ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كان و شاره‌زایانى ئابورى ، داهاتى هه‌رێمى كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ى پاره له به‌غداوه بێت ، به‌شى موچه ده‌كات . كه‌واته بۆچى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێت موچه‌مان پێ نادرێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه له ڕ‌وى یاسایی و سیاسی و ئابوریه‌وه توركیا بۆ ئێمه نزیكه یان به‌غدا ؟! دیاره هه‌موو نه‌هێنیه‌كانى بنه‌ماڵه لاى میته . ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هیچ وانه‌یه‌كیان له مێژو وه‌رنه‌گرتوه .
جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان ، هاوڵاتیانى ئازیز و خۆشه‌ویست ، دڵسۆزانى ئه‌م میلله‌ته هه‌ندى ڕاستى زۆر گرنگ هه‌یه پێویسته هه‌مو كه‌سێك بیزانێت ، چونكه ئاینده‌ى ئه‌م هه‌رێمه له به‌رده‌م مه‌ترسى زۆر گه‌وره‌دایه ، ئاینده‌ى خۆتان و مال َو مناڵتان زۆر نادیاره . ئه‌گه‌ر هه‌مومان به‌یه‌ه‌كه‌وه كارێك نه‌كه‌ین و چیتر بێده‌نگ بین ، بارودۆخه‌كه زۆر له ئێستا خرابتر ده‌بێت .
زۆر به‌داخه‌وه‌م كه له نوسینێكى تریشمدا ، به‌ڕاشكاوى ئه‌وه‌م نوسیوه كه له سه‌ره‌تاى شۆڕشى ئایلوله‌وه تا ئێستا باشورى كوردستان نه‌بۆته خاوه‌نى سه‌ركرده‌یه‌ك ، كه به‌ڕأستى سه‌ركرده‌ى خاوه‌ن قه‌زیه بێت وه‌ك غاندى و نیلسۆن مه‌ندێلاو تیتۆ و كاسترۆ و هۆشى مینه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئێمه دیمانن ، سه‌ركرده‌ى لوكاڵى و سه‌ركرده‌ى بنه‌ماڵه‌یی بون و بۆخۆیان كاریان كردوه ، نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتمان . به چاوى خۆتان دیتان چۆن ئه‌م سه‌ركردانه سامانى ئه‌م وڵاته تاڵان ده‌كه‌ن و له خه‌مى خه‌ڵكدا نین و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌رژوه‌ندى بنه‌ماڵه كانیانه له ژێر په‌رده‌ى كوردایه‌تێدا .
مه‌ترسیه‌كانى ئێستا زۆر له ڕابوردو خرابتره و ئه‌گه‌ر میلله‌ت فریاى خۆى نه‌كه‌وێت به ته‌واوى ده‌فه‌وتێت . ئه‌گه‌ر بڵێن له‌سه‌ر ده‌مى مه‌لا مسته‌فاو مامجه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فادا كه‌مێك ئومێد هه‌بوبێت ، له ئێستادا هیچ ئومێدێك نه‌ماوه . ئه‌وانه‌ى له ئێستادا حوكمڕان و ده‌م ڕاستى ئه‌م هه‌رێمه‌ن نه‌وه‌ى دوه‌مى سه‌ركرده‌كانى پێشون .
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك گه‌نجى تازه پێگه‌یشتوى نه‌شاره‌زاو نه‌زان و ئه‌نانی و خۆپه‌رستن . بارۆدۆخێكى تایبه‌ت ئه‌مانه‌ى كردۆته سه‌ركرده . له‌وانه : میراتى خێزانى و بنه‌ماڵه‌یی ، بارودۆخى سیاسى ناوچه‌كه ، گه‌مژه‌یی و بێده‌نگى میلله‌ت ، به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت . واته كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى چاوچنۆك و كۆیله‌و ماستاوچى بونه پشتیوانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه .
مه‌ترسییه گه‌وره‌كه لێره‌دایه : ئه‌مانه خاوه‌نى هیچ ئه‌جیندایه‌كى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى نین ، ئه‌مانه خاوه‌نى قه‌زیه‌ى میلله‌ت نین ، ئه‌مانه له خه‌مى ئابڕ‌وى میلله‌ت نین ، ئه‌مانه له خه‌مى ئابڕ‌وى خۆشیان نین ، ئه‌مانه له خه‌مى ژیان و گوزه‌رانى هاولاِتیاندانین ، ئه‌مانه له خه‌مى ئه‌و ده‌یان هه‌زار خوێندكارانه‌ى زانكۆكان نین كه ساڵانه خوێندن ته‌واو ه‌كه‌ن و بێكار وئێشن . ئه‌مانه له خه‌مى له ده‌ست دانى خاكى كوردستانیش نین .
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ده‌م ڕ‌وتى سیاسین و ته‌نها له خه‌مى گیرفانى خۆیاندان . له خه‌مى به‌ده‌ست هێنانى هه‌وه‌س و ئاره‌زوه‌كانى خۆیاندان . لاى ئه‌وان ئه‌م میلله‌ته ته‌نها مێگه‌له مه‌ڕێكه‌و چۆنیان بوێت ئاوایان لى َ ده‌كه‌ن . ئه‌وه‌ى له ئێستادا نه‌وه‌ى دووه‌مى به‌ناو سه‌ركرده‌و حوكمڕانه فاشیله‌كانى ڕابوردون ، براكانن له‌شكرێك ئامۆزان . ئه‌مانه هه‌مویان له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌ر داهات و سامان و قوتى هاولاتیان ناكۆكن و هه‌ر یه‌كه‌یان له بیرى گیرفانى خۆیدایه و كێ بڕكێیانه له‌سه‌ر خڕكردنه‌وه‌ى زۆرترین پاره‌و سامان . ده‌بێ ئه‌وه‌ش باش بزانن ژماره‌ى ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كان و ئامۆزاكان ئه‌وه‌نده زۆرن ، ئه‌گه‌ر كار ئاوا بڕوات ، داهاتى ئه‌م هه‌رێمه‌شیان به‌ش ناكات ؟؟. هاوڵاتیانى ئازیز ده‌زانن بۆچى ئه‌م حوكمڕانانه ئاوا مامه‌له‌مان ده‌كه‌ن ؟؟. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌یان تاقیكردۆته‌وه هه‌رچیمان به‌رامبه‌ر بكه‌ن ، ئێمه بێده‌نگین و هیچ ناكه‌ین .
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه حه‌یاو ئابڕویان هه‌بێت مونه‌زه‌مه‌یه‌كى خێر خوازى بڕێك پاره بۆ خێزانى شه‌هێدانى شه‌ڕى داعش بنێرێت و له برى ئه‌وه‌ى پاره‌كه بده‌نه كه‌س كارى شه‌هیدان ، بیده‌نه ده‌ستى چه‌ند دزێك و ئه‌وانیش نه‌عل و جلى كۆنه‌و دابى پێ بكڕن و دابه‌شى بكه‌ن ؟! ئه‌مه‌یه وه‌فا بۆ ڕوحى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى گیانى خۆیان كردۆته قوربانى و ئێوه‌ى سه‌ركرده‌ش ڕوحى ئه‌و فریشتانه به نه‌عل و دابى یه‌كسان ده‌كه‌ن ، ئه‌ى دڕه‌نده‌كان ؟.
ئه‌و هه‌موو ڕاپۆرتانه له سه‌ر دزینى پاره‌ى نه‌وت و داهاتى گومرگه‌كان به موسته‌م سه‌كه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه ، به‌ڵام سه‌یر ده‌كه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌ناو سه‌ركرده‌ى ئه‌م وڵاته‌ن خه‌رێكى قاچاخچیه‌تى نه‌وت و دوگ و هێلكه‌و چگه‌ره‌و ده‌رمانن . ئه‌گه‌ر جاران كه‌مێك به دزیه‌وه ئه‌م كاره‌یان كردبێت ، له ئێستادا به ئاشكرا ئه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌رچۆنێك باسیان بكرێت ، به‌لایانه‌وه گرنگ نییه . له‌و ماوه‌ه‌یدا باسى ته‌زویر كردنى وه‌سڵى گومرگ كرا له مه‌رزى په‌روێزخان كه بایی ملیۆنان دۆلار بوه‌و ناوى 40 كه‌سیش هاتوه كه به‌شدارن له‌و كاره‌دا . ئێستا با بزانین چی‌یان لێكرا ؟. هیچیان لێناكرێت ،چونكه به‌شێك له به‌رپرسه‌كانیش به‌شدارن له‌و دزیه‌دا .
له كۆتاییدا من ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ى هه‌موو ڕۆشنبیران و خوێنه‌ران و دڵسۆزانى ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌م هیوادارم ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش ناده‌نه‌وه با له ڕاستییه‌كان بگه‌ن . وه‌كو ده‌بینین نیواَنى یه‌كێتى و پارتى باش نییه . تا ئێستا پارتى به فه‌رمى لاهورى شێخ جه‌نگى وه‌كو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نه‌ناساندوه‌و شیر‌و تیر له یه‌كترى ده‌سون .
له لایه‌كى تریشه‌وه له هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى ده‌پرسى ئایا ناوه‌رۆكى ڕێكه‌وتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وت و غاز له‌گه‌ل توركیا چییه ؟. له وه‌ڵاما هه‌مویان ده‌ڵێن تا ئێستا كه‌سمان ئاگادارى ناوه‌رۆكى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌نین . ئه‌ى كه‌واته بۆچى یه‌كێتى به‌شداره له حكومه‌تدا ؟؟. چۆن مرۆڤى عاقڵ ده‌چیته ڕوبارێكه‌وه كه قوڵایه‌كه‌شى نه‌زانیت و مه‌له‌ش نه‌زانى ؟.
ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى كه ئه‌م هه‌رێمه‌ى خستۆته به مه‌ترسى له‌ناو چۆن . ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌م میلله‌ته‌ى خسته سه‌ر ساجى عه‌ڵى . ئه‌ورێكه‌وتنه‌ى بو به هۆى چوكدادانى كورد له‌به‌رامبه‌ر به‌پرسانى به‌غدا . پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : بۆچى یه‌كێتى پێداگرى ناكات و داوا له بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ناكات كه ناوه‌رۆكى ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئاشكرا بكه‌ن ؟
بۆچى هه‌ڵوێست وه‌رناگرن و جارێك هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه له حكومه‌ت ناكه‌ن ؟ . ئاخرشوره‌یی نییه بۆیه‌كێتى كه خاوه‌نى شۆڕشى نوێیه‌و به‌و سوكایه‌تییه ڕ‌ازى بێت و له پشتى ئه‌وانه‌وه نه‌وتى كوردستان تاڵان فرۆش بكه‌ن و ئه‌مان ئاگایان له ورده‌كارى ئه‌وه نه‌بێـت و به خۆشیان بڵێن ئێمه شه‌رێكى حكومه‌تین . ئه‌گه‌ر شه‌ریكى ڕاسته قینه نین بۆچى له حكومه‌ت ناكشینه‌وه و ببنه نوێنه‌رو خۆشه‌ویست و پشتیوانى ڕاسته‌قینه‌ى جه‌ماوه‌ر ؟؟ . ئێستا پارتى له بارودۆخێكى زۆر خراپدایه ، وا خه‌ریكه هێواش هێواش سه‌ره‌داوه‌كانى گه‌نده‌ڵیه‌كانى نه‌وت ئاشكراده‌بن و ئه‌وه‌ى له ژێر به‌ڕه‌یه دێته سه‌ر به‌ڕه‌و هه‌موو شاراوه‌كان ئاشكرا ده‌بن . كه‌واته كاتى ئه‌وه‌یه یه‌كێتى رۆڵ ببینێت .
من نازانم وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره لاى هه‌موو هاولاِتیان چێ ده‌بێت ، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ى لاى من ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌یه : هه‌موو جومگه گرنگ‌و هه‌ستیاره‌كانى هه‌رێمى كوردستا ن و بڕیاره گرنگه‌كان به ئێمزاكردنى گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نێوان توركیا‌و هه‌رێمیشه‌وه له ده‌ستى پارتیدان . پارتى واته بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له ئێستادا حوكڕانى ڕاسته‌قینه‌ن . به‌ڵام یه‌كێتى له ئێستادا به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتن نه‌ك شه‌رێك . جێ به‌جێكارن نه‌ك ڕێگا دانه‌ر . كه‌واته به‌شدارى یه‌كێتى زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه‌و ئه‌جینداى نیشتمانى ڕاسته قینه‌یان نییه‌و ته‌نها له خه‌مى خۆیاندان .
له‌وكاته‌وه كه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وله هه‌ولێره گله‌یی زۆرى لێده‌كرێت ته‌نانه‌ت له لایه‌ن حیزبه‌كه‌ى خۆشیه‌وه كه هیچ ڕۆڵێكى گرنگى نییه‌و وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌ر نه‌بێ . به‌ڵام بۆچى هه‌ر له هه‌ولێره‌و هه‌ڵوێستێكى دیاریكراوى نییه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو پێشێلكاریانه‌ى كه‌پارتى ده‌یكات ، هه‌ر له به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادیه‌كانى خه‌ڵك و گرتنى ڕۆژنامه نوسان به تایبه‌تى له ده‌ڤه‌رى دهۆك و زاخۆ و هه‌ولێرو شوێنى تر ،له به‌رامبه‌ر پێ نه‌دان و دواخستن و لێبڕینى موچه‌ى هاوڵاتیان .
هه‌رچه‌نده من موسته‌مسه‌كى نوسراوم له‌به‌رده‌ستدا نییه ، به‌ڵام گوایه به‌رپرسێكى باڵاى پارتى وتویه‌تى با ئه‌وه‌نده باسى پاره‌ى نه‌وت نه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر ناچاربین ئه‌و بڕه پاره‌یه دیارى ده‌كه‌ین كه له داهاتى نه‌وت ده‌یخه‌ینه سه‌رحسابى فڵانه كه‌س له‌دوبه‌ى ، كه مانگانه بڕه‌كه‌ى 25 ملیۆن دۆلاره . كه‌واته پارتى یه‌كێتى بێده‌نگ كردوه له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌و ئه‌وه‌ش باس ده‌كه‌ن ئه‌وپاره‌یه بۆ یه‌كێتى نییه و ته‌نها بۆ كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتییه . پێده‌چێ ڕاستیش له‌م قسه‌و باسانه‌دا هه‌بێت . ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست نه‌بێت و یه‌كێتى به‌شى نه‌بێت له پاره‌ى نه‌وت ، بێده‌نگ نه‌ده‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاڵانكاریه . كه‌واته كاره‌ساته گه‌وره‌كه لێره‌دایه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك له خه‌مى ژیان و گوزه‌رانى هاولاِتیان و ئاینده‌ى ئه‌م نیشتمانه نییه‌و هه‌رچى ده‌سه‌لاَِتدارى ئه‌م هه‌رێمه‌یه له خه‌مى گیرفانى خۆیاندان .
بۆیه كاتى ئه‌وه‌یه هاولاِتیان و هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویست بكه‌ونه خۆیان وچیتر بێده‌نگك نه‌بن و داواى مافى خۆیان بكه‌ن . دڵنیابن خۆتان داواى مافى خۆتان نه‌كه‌ن، هیچ كه‌س و لایه‌نێك له خه‌مى ئێوه‌و نیشتمان نییه . پێشینان وتویانه په‌تى زۆردارى له ئه‌ستوریدا ده‌پسێت .
ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه په‌تى زۆردارى و غه‌در ته‌واو ئه‌ستور بوه . كاتى ئه‌وه‌یه میلله‌ت خۆى كۆبكاته‌وه‌و په‌تى زۆردارى بپسێنیت و خۆى ڕزگار بكات . ئه‌گه‌ر ئێمه میلله‌تێكى زیندو بوینایه ده‌بوو ئێستا نێچیر بارزانیمان دادگایی بكردبایه ، نه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم بێت .
چۆن كه‌سێك میلله‌تێك ڕۆژ ڕه‌ش بكات و ئێستاش خۆى به ده‌م سپى بزانێت . ئه‌گه‌ر ئێمه میلله‌تى زیندو بوینایه ده‌بوو مه‌سعود بارزانیمان دادگایی بكردبایه‌و بمان خستایه زیندانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها به بڕیارى خۆى ڕیفراندۆمى ئه‌نجامداو نیوه‌ى زیاترى خاكى كوردستانى له ده‌ستداو ئیفلاسى سیاسى و داراییمان كرد .
ڕه‌و ڕه‌وه‌ى مێژو ناوه‌ستێت و گۆڕانگارى هه‌ر به‌رده‌وامه‌و قه‌ڵاى زۆردارانیش تا سه‌ر نامێنێت و میلله‌تیش تا سه‌ر بێده‌نگ نا‌بێـت. سه‌د مه‌خابن بۆ مه‌رگى ناوه‌ختى كاك قادرى حاجى عه‌لى له‌م كاته‌دا. ماوه‌یه‌ك بوو بیرۆكه‌ى پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى نیشتمانى له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ى گه‌نده‌ڵ كاران له ئارادابوو . كاك قادرى جوانه‌مه‌رگ و كۆمه‌ڵێك خه‌رێكى وت‌و وێژبون له‌گه‌ڵ دڵسۆزان و خه‌م خۆرانى ئه‌م میلله‌ته بۆ گه‌ڵاڵه كردنى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
له كاتێكدا كاك قادر به جه‌سته له‌ناوماندا نه‌ماوه ، به‌ڵام به ڕوحه پاكه‌كه‌یه‌وه هه‌ره له‌ناوماندا ماوه . با هه‌موو دڵسۆزانیش دڵنیا ببنه‌وه كه ئه‌و هه‌وڵانه هه‌ر ماوه‌و به‌رده‌وامه‌و هێوادارم له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ، هیواو ئاوات و هه‌وڵه‌كانى كاك قادریش بێته دى و گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره له گۆڕه‌پانى سیاسى هه‌رێمى كوردستاندا ڕو بدات . نابێ كه‌سمان چاوه‌ڕونى فریاد ڕه‌س بكه‌ین . نابێ كه‌سمان چاوه‌ڕوانى پێشه‌وایه‌ك بكه‌ین و پێشمان كه‌وێت . تكایه خۆتان به بچوك مه‌زانن و كه‌سانى تر مه‌كه‌نه گه‌وره‌و ده‌م سپى خۆتان و دواجار لێتان ببێته ماره‌كه‌ى شێخ هۆمه‌ر .
بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارمان ببێت ، ده‌بی َهه‌موومان خۆمان به سه‌ركرده‌و فریاد ڕه‌س بزانین . نابێ جارێكى تر كه‌س بكه‌ین به ئاغا‌و ده‌م ڕاستى خۆمان و دواجار بمان كات به قوربانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ى . پێشینان وتویانه نابی َكارێكى وابكه‌ى دوو جار له یه‌ك كوندا مارپێته‌وه بدات , ئه‌گه‌ر جارى یه‌كه‌م خه‌تاى ماره‌كه بوبێت ، جارى دووه‌م خه‌تاى خۆته .
هێوادارم هه‌موو دلسۆزان و خه‌مخۆرانى ئه‌م میلله‌ته بێده‌نگ نه‌بن و بێ ئومێد نه‌بن و هێممه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى ڕوبدات ، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ڕاسته قینه بۆ گه‌ل بگه‌ڕێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له مه‌ینه‌تى ڕزگاریان ببێت . ئه‌وه‌ش به‌وه دێته دى كه هه‌مومان ببینه پشتیوانى یه‌كترى دژى گه‌نده‌ڵ كاران و سته‌مكاران بوه‌ستینه‌وه‌و بێده‌نگ نه‌بین و ڕ‌وى ڕاسته‌قینه‌یان ده‌رخه‌ین له‌به‌ر ده‌م ڕاى گشتێدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست