کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوباد تاڵەبانی لەنێوان زەكیە بارزانی و پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی!

Tuesday, 24/11/2020, 0:35


لەم رۆژانەدا زەكیە بارزانی كچی مەلا مستەفا بارزانی بە كۆرۆنا مرد و تەمەنی درێژی بۆ ئێوە جێهێشت، -قوباد تاڵەبانی- كە بەردەوام مسعود بارزانی بە برازای خۆی ناوی ئەهێنێ، دوو رۆژ لە پرسە تایبەتیەكەی زەكیە بارزانی لە خزمەت میوانان راوەستا و هەر دوو رۆژەكەش دەوامی لەنوسینگەكەی خۆی نەكرد!
لە رۆژانی رابروویش كە مەعرەزی نێودەوڵەتی كتاب لە سلێمانی كرایەوە، هەموان بە ئومێدی ئەوە بوین بە دەستگرۆیی قوباد تاڵەبانی دەیان دارالنشری وڵاتانی جیهان بەشداری بكەن وەك هەنگاوێ بۆ خزمەتی پایتەختی رۆشنبیری... بەڵام چیمان بینی؟ نە قوباد خۆی هاتیە پێشانگا نە ئامادەیش بو بچوكترین بودجە بۆ كتێبخانە گشتیەكان و زانكۆكان سەرف بكات تا كتێب و سەرچاوەی عیلمی بكڕن!.
قوباد ئەزانێ ماستاوەكانی بۆ ماڵباتی بارزانی، گرەنتی مانەوەی لە كورسی دەسەڵات و پشكی لە دزی و فەرهودی سامانی نیشتمانی بۆ دابین ئەكەن، بەڵام میلەتێكی خاوەن كتێب و هۆشیار لە بەرژەوەندی ئەودا نیە كەواتە قەدری دەیان هەزار كتێبی پێشانگای نێودەڵەتی بە قوربانی سڵاوێكی سەرۆكێ ئەكات كە وەك برازای خۆی وەریبگرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە