له كاتى نه‌خۆش كه‌وتنى به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان گروپێك له گردى زه‌رگه‌ته دروست بوه به‌ناوى (كروپى هه‌ستانه‌وه).ئه‌م گروپه ناو به‌ناو كۆبونه‌وه‌یان كردوه و باسى داهاتوى بزوتنه‌وه‌كه‌یان كردوه.ئه‌ندامانى ئه‌م گروپه ئه‌مانه بون : ئارام شێخ محمد، زمناكۆ جه‌لال، دكتۆر یوسف، عه‌لى حه‌مه ساڵح، هوشیار عه‌بدوڵڵا، عه‌دنان عوسمان و دكتۆر محمد على خۆى.
دكتۆر محمد ده‌ڵێت : ڕۆژى 18/5/2018 یه‌ك ڕۆژ پێش وه‌فاتى كاك نه‌وشیروان هۆشیار عه‌بدوڵڵا پێی وتین كۆبونه‌وه‌یه‌كى زۆر گرنگ وتایبه‌تمان هه‌یه له‌شوقه‌یه‌كى ڕزگارى حاجى كایل له پاكسیتى.كۆبونه‌وه‌كه به ئاماده‌بونى (حه‌مه توفیق، عدنان عوسمان، هوشیار عبدوڵلا، ڕزگار حاجى كایل، دكتۆر یوسف، به‌یار مولازم عومه‌ر و دكتۆر محمدخۆى.ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى حه‌مه تۆفیق و هوشیار عه‌بدوڵلا بوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌ڕیوه‌به‌ردنى ئیعلامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڵام دیار بوو نیه‌تى موئامه‌ره‌یه‌كى چنراو له ئارادابوو.بۆ رۆِژى دوایی كاك نه‌وشیروان وه‌فات ده‌كات.هه‌ر له سه‌ره‌تاى پرسه‌كه‌وه جگه له دكتۆر محمد و زمناكۆ جه‌لال و ئارام شێخ محمد، به‌سه‌ركردایه‌تى و به ئاگادارى چیا‌و نماو حه‌مه تۆفیق و ژماریه‌ك گه‌نج و به ته‌مه‌نى تر به پلانێكى زۆر نا ئه‌خلاقى كه‌وتنه دژایه‌تى عوسمانى حاجى محمود و قادرى حه‌جى على.
له سێیه‌م ڕۆژى پرسه‌كه حه‌مه تۆفیق داواى لێكردم بۆ به‌رده‌وامى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ڕۆژى 18/5/2017 كۆبونه‌وه‌یه‌كى تر ڕێك بخه‌ین.منیش به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به هوشیار عه‌بدوڵڵاوه كرد كه ئه‌و سه‌رپه‌رشتى ئه‌وكۆبونه‌وه‌یه بكات و پێم باش نییه من ئه‌وه بكه‌م.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى گروپى هه‌ستانه‌وه كه ئاماژه‌یان پێكرا، بونه ده‌م ڕاست و جێبه‌جێكارى به‌رنامه قێزه‌ونه‌كه‌ى حه‌مه تۆفیق و كوڕكانى كاك نه‌وشیروان و دژایه‌تى و ده‌رپه‌ڕاندنى هه‌ر كه‌سێك مل نه‌دات بۆ مانه‌وه‌ى مڵك و ماڵ و سه‌روه‌تى مه‌عنه‌وى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ كوڕه‌كانى.
له ڕۆژى 22/6/2017 له شوقه‌كه‌ى دكتۆر یوسف له پاكسیتى كۆبوینه‌وه.به‌رگری كردنى دكتۆر یوسف و على حه‌مه ساڵح و عدنان عوسمان‌و وشیار عه‌بدوڵڵا له‌پلانى حه‌مه تۆفیق و نماو چیا بۆ ته‌وریسى دارایی و سیاسى، دژایه‌تى و تۆمه‌ت (نه‌وه‌ك ململانێی شه‌ریفانه) دژ به قادرى حاجى على و عوسمانى حاجى محمود زۆر ئاشكرا‌و ڕون بوو.كۆبونه‌وه‌كه به گرژى كۆتایی هات و ئه‌وه‌ش دوا كۆبونه‌وه بو.له ڤایبه‌ر گروپێكمان هه‌بو، دواى ئه‌و به‌رواره ئه‌ویش نه‌ما.
له گه‌رمه‌ى هه‌لبژاردنى ڕێكخه‌رى نوێ و خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، گروپه‌كه‌ى حه‌مه تۆفیق و كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان فراوانتر بو و كه‌وتنه دژایه‌تیه‌كى زۆر ناشیرین و نا ئه‌خلاقى بۆهه‌ر كه‌سێك كه له خۆیان نه‌بێت.ده‌یان تۆمه‌تى قێزه‌ونیان بڵاو كرده‌وه، به‌ئاشكرا دكتۆر یوسف و هاو ئاوه‌زه‌كانى ئه‌یان گوت گرنگ نییه چه‌ند كورسى ئه‌هێنین، گرنگ ئه‌وه‌یه ببیت به حیزب وله ژێر كۆنتڕۆڵى خۆماندابێت.هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ى سه‌ره‌وه‌و حاشیه‌كانى تر‌ى كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیوان، پشتگیرى سه‌ید عومه‌ریان كرد بۆ ئه‌وه‌ى بێت به ڕێكخه‌رى گشتى، چونكه په‌سندى كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان بوو.
سه‌ڕه ڕاى ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه، عوسمانى حاجى محمود 45 ده‌نگى هێناو سه‌ید عومه‌ر 38 ده‌نگ.له یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كانى جڤات، وشیار عومه‌ر به‌رپرسى ژوورى دیبلۆماسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وتى: كاك نه‌وشیروان به‌خۆمى وتوه كه سه‌ید عومه‌ر بۆ ڕێخه‌رى باشه چونكه بزوتنه‌وه‌كه نافرۆشێت.به‌ڵام ڕوداوه‌كانى دوایی سه‌لماندیان كێ بزوتنه‌وه‌كه‌ى فرۆشتوه.به ئاگادارى چه‌ند كه‌سێك یوسف محمد وتبوى " عوسمان و قادر و جه‌ماعه‌ته‌كه‌یان چیان كردوه بۆ گۆڕان و بۆ ناڕۆن"دواى ماوه‌یه‌كى تر وتوبوى :ئینقیلابى سپیمان كرد و ده‌رمان په‌ڕاندن" ئێسته‌ش دواى ئه‌وه‌ى نه‌بوو به وه‌زیر له كابینه‌كه‌ى كازمى، له به‌غداوه خۆی و وشیار عه‌بدوڵڵا خۆیان لێكردوینه ئۆشۆ و ناڕازى عه‌یاره بیست وچوار، گوایه نیگه‌رانن له دۆخى ناو ناوبزوتنه‌وه‌كه!.
بۆ سه‌لماندنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ناوم هێنان، وتاره‌كان، نوسین چاوپێكه‌وتنه‌كان و كۆنوسى كۆبونه‌وه‌كان باشترین به‌ڵگه‌ن، هه‌موى ماون ناتوانن نكولى لێبه‌كه‌ن.ئه‌مه قسه‌ى دكتۆر محمده، نه‌ك من.
ژماره‌یه‌ك ئاندامى جڤات، سید عومه‌ر، حه‌مه تۆفیق، مسته‌فاى سه‌ید قادر، مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر، مامۆستا جه‌مال.عدنان عوسمان...هتد.ڕۆڵى یه‌كلایی كه‌ره‌ویان هه‌بوو له ته‌سلیم كردنى گرده‌كه و كه‌ى ئێن ئێن و تا ڕاده‌یه‌كى زۆریش دارایی به كۆمپانیاى وشه‌ى كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان.ئه‌و ناوانه‌و ژماره‌یه‌كى تریش بونه ئه‌ندازیارى وێران كردنى گۆران و له‌بار بردنى خه‌ونى خه‌ڵك و ته‌وریسى سیاسى و میدیایی.هاوكات بونه داهێنه‌رى ناشیرین‌ترین و نامه‌ده‌نیترین نمونه‌ى دژایه‌تى بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان.
ئێسته‌ش له سه‌روبه‌ندى نه‌خۆشكه‌وتنى كاك قادرى حاجى عه‌لى زۆرینه‌یان زۆر چه‌واشه كارانه خۆیان وه‌ك ئۆشۆ و كه‌سانى خه‌مخۆرى بزوتنه‌وه‌كه‌و خه‌ڵك و دڵسۆز‌و هاوڕێی عوسمانى حاجى محمود و قادرى حاجى على و هاوڕێكانى نیشان ده‌ده‌ن.
هه‌تا ئێره به لاى خوێنه‌رانه‌وه چاك بێت یان خراپ، كه‌م تا زۆرپه‌یوه‌ندى به منه‌وه نیه.هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ڕه‌خنه‌یان هه‌یه با له‌گه‌ڵ دكتۆر محمد قسه بكه‌ن.لێره‌ش به‌دواوه هه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كى هه‌یه ئه‌وه خۆم ئاماده‌ده‌بم بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى.به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌م نوسینه‌ى دكتۆر عه‌لى بكه‌مه هه‌وێنى باسه‌كه‌ى خۆم و له ڕوانگه‌و دیدى نوسینه‌كه‌ى به‌ڕێزیانه‌وه، سه‌رنجه‌كانى خۆم بنوسن.دڵنیاشم كه ناوه‌رۆكى نوسینه‌كه له سه‌دا سه‌د ڕاسته.
-----------------------------
عه‌زیز نه‌سین كه ڕۆمانى گێله پیاوى نوسیوه، بۆ ئه‌وه‌ى نه نوسیوه كه خه‌ڵك بیخوێنێته‌وه‌و به به‌سه‌رهات و ڕوداوه‌كانى ناو ڕۆمانه‌كه پێ بكه‌نێت.عه‌زیز نه‌سین ئه‌و ڕۆمانه‌ى بۆ ئه‌و گه‌ل ومیلله‌تانه نوسیوه كه گێل و كۆیله‌ى سه‌ركرده‌كانیانن وچۆنیان بوێت ئاوایان لێده‌خوڕن.ئه‌و بۆ میلله‌تى تورك و كورد و عه‌ره‌بیشى نوسیوه بۆ ئه‌وه‌ى هۆشیاریان بكاته‌وه‌و ڕێگاى ڕاستیان نیشان بدات.
به درێژایی مێژوى میلله‌تى كورد هه‌میشه سه‌ركرده‌كان وه‌كو مێگه‌له مه‌ڕ سه‌یرى هاوڵاتیانیان كردوه.گوێیان بۆ كه‌س نه‌گرتوه.هه‌رچى خۆیان ویستویانه ئه‌وه‌یان كردوه.هه‌موو ئه‌و هه‌ل و فرسه‌تانه‌یان له ده‌ست داوه كه بۆ كورد هاتۆته پێشه‌وه‌و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و ناكۆكیه‌كانى خۆیان له به‌ریان بردون.سه‌ركرده‌كانى كورد مێژوى كوردیان ناشیرین و فێزه‌ون كردوه.ئابڕ‌وى كوردیان بردوه له‌به‌رده‌م هه‌موو گه‌لانى جیهاندا.سیاسه‌تیان سوك و بێ‌نرخ كرد.خه‌ڵكیان بێ ئومێد كرد.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژكارى پێشوى ترامپ و دۆستى كورد ئاوا باسى سه‌ركرده‌كانى كورد ده‌كات وده‌ڵێت : كوردانى باشور له برى ئه‌وه‌ى یارمه‌تى كوردانى ڕۆژ ئاوا بده‌ن، خه‌نده‌قیان له‌به‌رده‌میان لێده‌داو و ئه‌جینداى توركیان جێ به‌جێ ده‌كرد.ئه‌وه‌تا ئێستاش مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر داواى توركیا شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ى ده‌ست پێكردوه.
به بۆچونى خۆم هۆكارى ده‌ست پێكردنى شه‌ڕ له‌گه‌ل َپه‌كه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جۆى بایدن بۆته سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاو خۆیی و حاشیه‌كه‌ى دۆستى كورد و دژى توركیان.توركیا ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ى بایدن ده‌ست به‌كار بێت، به پارتى شه‌ڕى په‌كه‌كه بكات.له ڕاستیشدا ئه‌وه‌تا شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌ست پێكردوه.جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت : توركیا خۆى له شه‌ڕى كوردا سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، ئیستا شه‌ڕى كورد به كورد ده‌كات.پێشتریش بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له‌سه‌ر داواى ڕ‌ژێمى ئێرانى فه‌رمانى غه‌زایان ده‌ركرد دژى كوردانى ڕۆژ هه‌ڵات.بزانن ئه‌مه چ شه‌رمه‌زارییكه بۆ كورد.
ئه‌و سه‌ركرده به‌ناو سیاسیانه‌ى كارى له‌و جۆره ده‌كه‌ن داعباى سیاسین، نه‌ك سه‌ركرده‌ى سیاسى.ئه‌و كه‌سانه‌شى تا ئێستا ئه‌مانه به سه‌ركرده ده‌زانن گێله پیاون و هیچى تر.ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌نه له ئه‌نجامى گێلیه‌تى خه‌ڵكدا بونه سه‌ركرده.هاوڵاتى كورد قه‌باره‌ى سه‌ركرده‌كانیان زۆر گه‌وره‌تر كردوه له‌وه‌ى كه هه‌ن.بۆیه ئه‌وان بونه سوار و هاوڵاتیش پیاده‌و هه‌میشه له خوار خۆیانه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ن.
ئه‌م میلله‌ته گێله‌ش ئه‌وانیان كردۆته خواى خۆیان و وه‌كو بت ده‌یان په‌رستن.بۆ ئه‌وه‌ى میلله‌تى كورد ڕزگارى ببێت، هه‌نگاوى یه‌كه‌م ده‌بێ ئه‌م بتانه بشكێنێت و چیتر ته‌قدیسى ئه‌م به‌ناو سه‌ركرده تاڵانچیانه نه‌كات و به پیرۆزیان نه‌زانن و نه‌فره‌تیان لێ بكه‌ن.كاتى ئه‌وه‌یه ئه‌م میلله‌ته بێته‌وه هۆش خۆیی و چیتر به گێلى نه‌مێنێته‌وه‌وه‌و خۆى له بت په‌رستى ڕزگار بكات.سه‌ركرده‌كان هه‌مویان یه‌ك ماڵن.هه‌مویان خۆپه‌ست و دژ به‌گه‌ل و نیشتمان بون.ته‌نها كاریان بۆ خۆیان و خانه‌واه‌و نزیكه‌كانى خۆیان كردوه‌و هه‌ر گیز گرنگییان به به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتمان نه‌داوه.
ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه باسێكى گشتى بوو ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه به تایبه‌ت باسى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بكه‌م.سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت له نوسینه‌كه‌ى دكتۆر محمده‌وه ده‌ست پێبكه‌م كه ده‌ڵێت : هه‌ر له دواى وه‌فاتى كاك نه‌وشیروان كوڕه‌كانى ده‌ستیان كرد به دژایه‌تى عوسمانى حاجى محمود و قادرى حاجى على.دوایش ده‌ڵێت :ده‌بی َنماو چیا وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه :
ئایا ئه‌م دژایه‌یه‌تى كردنه ته‌نها به‌رنامه‌ى خۆیانه، یان به‌رناو ڕاسپارده‌ى باوكیانه.وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره لاى هه‌مومان ڕون و ئاشكرایه.دژایه‌تى كردن و په‌ڕاوێز خستنى ئه‌و دوو براده‌ره سه‌ره‌تا له لایه‌ن كاك نه‌وشیروان خۆیه‌وه ده‌ستى پێكرد.ئه‌وخۆى نه‌خشه‌و پلانى بۆ دانا.
من خۆم خه‌ڵك ده‌ناسم كه كاك نه‌وشیروان پێی وتوه : من عوسمانى حاجى محمود و قادرى حاجى عه‌لى و داروده‌سته‌ى ئه‌وانم ناوێت و كوڕى گه‌نجى وه‌كو ئێوه‌م پێویسته بۆئه‌م قۆناغه.دژایه‌تیكردنى كاك نه‌وشیروان بۆ ئه‌و براده‌رانه شتێكى شاراوه نه‌بوه و لاى هه‌موان ڕون و ئاشكرایه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خۆى گێل نه‌كه‌ن.
به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌مه‌یه : ئه‌م دژایه‌تى و په‌راوێز خستنه بۆچى و له‌پێناوى چیدابوو؟؟.ئه‌ودوو جوامێره له شاخ و له شار كه‌سانى نزیكى خۆى بون.هه‌میشه پشتیوانى بون.له دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیشدا هاوكار وپشتیوانى خۆى بون.
باشه تاوانى ئه‌مانه‌چى بوه ئاوا غه‌زه‌بیان لێگیراوه ؟؟.وه‌كو دواجار ده‌ركه‌وت هۆكارى دژایه‌تیكردن و په‌ڕاوێز كردنیان له ترسى ئه‌وه بوه كه دوا ڕۆژ ئه‌م دوانه نه‌بنه له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وى مومته‌له‌كاتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به میرات بۆ نه‌وه‌كانى.له ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو به‌ڕێزه نیازى ئه‌وه‌شیان بوبێت، كارێكى خراپ نه‌بوه‌و پێشتر دروشمى سه‌ره‌كى كاك نه‌وشیروان ئه‌وه بوه كه دژى به بنه‌ماڵه‌كردنى حیزبه.
كاك نه‌وشیروان تیرۆرى مه‌عنه‌وى دوو كه‌سایه‌تى جوامێرى شۆڕشگێرى كرد.تیرۆرى مێژوى خه‌باتى سیاسى ئه‌وانه‌ى كرد.هیچى نه‌هێشته‌وه بۆ حاجى عه‌لى به‌گى باوكى كاك قادر و براكانى كه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربه‌ده‌ر بون و شاریان جێ هێشت.كاك نه‌وشیروان هیچ بایه‌خ و نرخێكى بۆ باوك و برا شه‌هێده‌كه‌ى كاك عوسمان نه‌هێشته‌وه.به‌ڕاستى جێگه‌ى سه‌رسوڕمان و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه كه‌سێكى سیاسى ناسراوى كورد، جێگه‌ى هێواو ئاواتى كورد، خۆشه‌ویستى ناو جه‌ماوه‌ر، بتوانێت ئه‌وه‌نده قین له‌دڵ بێت به‌رامبه‌ر به تێكۆشه‌رترین و نزیكترین كه‌سه‌كانى خۆى.كه‌واته چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك كه‌سانى ئاوا ده‌توانن ببنه ڕابه‌رو پێشه‌واى میلله‌تێك و ڕزگارى بكه‌ن ؟؟.
كوڕێنه كه‌مترین حسابى بۆ هه‌موو ئه‌و ماندوبونه‌ى ئه‌وانه نه‌هێشته‌وه‌و به جۆرێك په‌راوێزى خستن كه دواجار كه‌سێكى وه‌كو دكتۆر یوسف كه له‌پاسه‌وانى باره‌گایه‌كى حیزبیه‌وه بهێنرێته پێشه‌وه‌و بكرێته سه‌رۆكى په‌ڕله‌كان و به دنیاى بناسێنێت و له سه‌ر حسابى خه‌ڵكى تریش بكرێته خاوه‌نى سامانى زۆر و زۆریش به‌ئاسایی لاى خه‌ڵك بڵێت : عوسمانى حاجى و مه‌حمود و قادرى حاجى عه‌لى و دار‌و ده‌سته‌كه‌یان چی‌یان بۆ گۆڕان كردوه بۆچى ناڕۆن؟؟.
دوایش بڵێت :ئینقیلابى سپیمان به‌سه‌ردا كردن و ده‌رمان په‌ڕاندن.دكتۆر یوسف گه‌وره‌ترین سودمه‌ندى ناو بزوتنه‌وى گۆڕان بوه , به‌وه‌ش تێرى نه‌خواردوه كه سه‌رۆكى په‌رَله‌مانى كوردستان بوه‌و ئێستا ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى عێراقه، ویستویه‌تى ببێته وه‌زیر له به‌غدا.سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وته‌ى به خوڕایی ده‌ستى كه‌وتوه، له خانویه‌كى زانكۆدایه و ته‌سلیمى نه‌كردۆته‌وه، له كاتێكدا سه‌دان مامۆستاى زانكۆ هه‌یه كرێچین.نازانم سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ بۆچى خانوه‌كه‌ى لێ وه‌رناگرنه‌وه ؟؟.
ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆى به پیاوێكى خاوه‌ن ویژدان و دڵسۆز ده‌زانێت، ده‌بوایه خۆى خانوه‌كه‌ى زانكۆى ته‌سلیم بكردایه‌وه.خۆ له ئێستادا مامۆستاى زانكۆ نییه‌و با بچێته شوقه‌كه‌ى خۆى له‌پاكسیتى، ئه‌وشوقه‌یه‌ى كه به‌رنامه‌ى موئامه‌ره‌و ئینقیلابى تێدا داده‌نرا به‌رامبه‌ر دوو سه‌ركرده‌ى جوامێرى ئه‌م میلله‌ته.
دكتۆر یوسف حه‌قى خۆیه‌تى ئاوا بكات چونكه به سه‌دان جار له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌تر كراوه‌و ئه‌گه‌ر نه‌هاتایه ناو گۆڕان له كوله‌كه‌ى ته‌ڕیشدا كه‌س ناوى نه‌ده‌هێنا ده‌بوو به زه‌ڕه‌بین بۆى بگه‌ڕێیت له‌ناو مامۆستاكانى زانكۆدا.ئه‌وه‌ش له سایه‌ى به‌رنامه سیاسیه‌كه‌ى كاك نه‌وشیروانه‌وه بوه.
كاك نه‌وشیروان له هیچه‌وه كردى به عیفریت.ئه‌وه‌ته‌ى له به‌غداشه دوو جومله‌ى موفیدى ئه‌ومان گوێ لێ نه‌بوه , پێ ده‌چێت عه‌ره‌بیش باش نه‌زانێت.دواى ئه‌ویش هوشیار عومه‌ر به‌رپرسى ژوورى دیبلۆماسى نێوان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ن بڵێت : كاك نه‌وشیروان به خۆمى وتوه سه‌ید عومه‌ر بۆ ڕێكخه‌رى باشه چونكه بزوتنه‌وه‌كه نافرۆشێت.ئه‌مه به ماناى ئه‌وه دێت ئه‌گه‌ر عوسمانى حاجى محمود یان قادرى حاجى على ببنه ڕێكخه‌ر، بزوتنه‌وه‌كه ده‌فرۆشن.
باشه ئه‌ودوو به‌ڕێزه هیچ پێشینه‌یه‌كى خیانه‌تكردنیان هه‌بوه شایانى ئه‌وه‌بن ئاوا تاوانبار بكرێن و كه‌سێكى وه‌كو كاكم هوشیار ئاوا به ته‌نزه‌وه باسیان بكات.ئاخر ئه‌مه ڕه‌فتار و هه‌ڵس و كه‌وتى سه‌ركرده‌كانى كورده، بۆیه حاڵى كورد ئاوا جوانه.دواى ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ى هاوڕێیه‌تى كاك نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ كاك قادر و كاك عوسمان، بیانگۆڕێته‌وه به هوشیار عومه‌ر.ئاخر چۆن خه‌ڵك بڕواى به‌و سه‌ركردانه ده‌بێت، كه‌ى قاچیان گه‌یشته بوار، بێمنه‌ت ده‌بن له‌نزیكترین كه‌سه‌كانى خۆیان.
ئه‌و كاته‌ش هاتنه سه‌رگردى زه‌رگه‌ته‌و ته‌قه‌یان له وێنه‌ى كاك نه‌وشیروان كرد‌و برازاكه‌ى مامۆستا جه‌مال بریندار بوو كوڕه تاقانه‌كه‌ى كاك نه‌وشیروان ده‌یگوت هیچ نییه ئه‌وه كێشه‌ى قادرى حاجى على و شێخ جه‌عفه‌ره.ئاخر قادرى حاجى على و شێخ جه‌عفه‌ر چ دوژمنایه‌تییه‌كى شه‌خسییان هه‌بوه له‌گه‌ڵ یه‌كترى ؟
قادرى حاجى عه‌لى ته‌له‌فزیۆن دامه‌زرێنێـت و پاره‌ى بۆ كۆبكاته‌وه‌و هوشیار عه‌بدوڵڵاش وه‌كو مه‌لیك له‌سه‌رى ڕابوێرێـت و دوایش كوده‌تاى به‌سه‌ریدا بكات.ئاخر ئه‌مانه له كوێی ویژدان و ئه‌خلاق و عورفى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌فاى هاۆڕییه‌تى و سیاسه‌ت و حیزبایه‌تێدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه ؟؟.
ئاخر چۆن ده‌بێ سه‌ركرده‌یه‌ك كه هه‌میشه جێگاى ئۆمێدو هیواى خه‌ڵك بوبێـت و خۆشه‌ویستى ناو خه‌ڵك بوبێت، ئاوا مامه‌له‌ى نزیكترین كه‌سه‌كانى خۆى بكات ؟؟.ئاخر ئه‌مه له كوێی ستراتیج و بیركردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسی‌دا جێیى ده‌كرێته‌وه ؟.
رزگارى حاجى كایل كه‌هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا نه‌بوه، له عوسمانى حاجى محمود و قادرى حاجى على زیاتر ده‌ستى ده‌ڕۆیشت.له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌و ڕێباز حه‌ملان كرایه وه‌زیر.دكتۆر ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم ژنى هێنابوو قه‌رزدار بوو، هات له گرده‌كه به گرێبه‌ست دامه‌زرا.دواى ماوه‌یه‌كى كورت بازى به‌سه‌ره‌وه نیشته‌وه‌و كرایه ئه‌ندامى وه‌ڤدى دانوسان و دوایش خۆى دامه‌زراند به ڕاوێژكارى پله یه‌ك.به كاك نه‌وشیروانم وت كه‌ى ئه‌مه ڕه‌واى حه‌قه، وتى تازه له ده‌ستمان ده‌رچوو.به‌ڵام دواجار ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌مانه به‌رنامه‌ى كاك نه‌وشیروان خۆی بوه.
كه‌واته لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت و تێده‌گه‌ین كه بۆچى میلله‌تى كورد به‌مافه‌كانى خۆى نه‌گه‌یشتوه‌و نه‌بوۆته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى خۆى.هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له هیچ قۆناغێكى خه‌باتدا، كورد خاوه‌نى هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌بوه، به ماناى سه‌ركرده.ئه‌وانه‌شى كه بونه سه‌ركرده‌و ده‌م ڕاستى كورد، له گێلایه‌تى خه‌ڵكه‌وه بوه كه كوێرانه دوایان كه‌وتون و گه‌وره‌یان كردون و دواجار بونه‌ته ماره‌كه‌ى شێخ هۆمه‌ر.
ئه‌وپشتیوانیه جه‌ماوه‌ریه به‌رفراوانه‌ى له ساڵى 1961 له سه‌ركرده‌كانى كورد كراوه‌و ئه‌وهه‌موو خوێنه‌ى له‌پێناوى ئه‌واندا ڕژاوه، ئه‌گه‌ر له (عه‌به‌شه‌كه‌نه‌ش) بكرایه ئه‌ویش ده‌بوو به‌سه‌كرده.هه‌موو كورد دواى مه‌لا مسته‌فا كه‌وت، به‌ڵام هه‌رچى كردى بۆ خویی و نه‌وه‌كانى كردى.مه‌سعود بارزانیش به‌هه‌مان شێوه بۆ بنه‌ماڵه‌و نه‌وه‌كانى خۆى كار ده‌كات.
مامجه‌لال له‌پێناوى ده‌سه‌ڵاتدا خوێنى هه‌زارانى ڕشت و ئیستا نه‌وه‌كانى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن.كاك نه‌وشیروان خۆى لێكردبوین به ئه‌سحابه‌وخدرى زینده‌و باوكى فه‌قیرو هه‌ژران، دواجار شه‌قى له نزیكترین و خۆشه‌ویسترین نزیكه‌كانى خۆى هه‌ڵدا و هه‌مو به‌رهه‌مى ڕه‌نج و ماندوبونى نیو ملیۆن خه‌ڵكى بۆ كوڕه‌كانى خۆى برد.ئاخر ئه‌مه له كوێی ستراتیچى سه‌ركرده‌یه‌كى ناودارى كوردا جێگه‌ى ده‌كرێته‌وه ؟؟.
كه‌واته ئه‌مانه هه‌ر له لاى میلله‌تێكى گیلى وه‌كو ئێمه سه‌ركرده‌ن.ئه‌گه‌ر ئه‌مانه سه‌ركرده‌ى گه‌لێكى وه‌كو ڤێتنام بونایه، به‌ر نه‌فره‌تى مێژو ده‌كه‌وتن و ده‌خرانه زبڵدانى مێژووه‌وه، نه‌ك ستایش بكرێن و یادیان بكرێته‌وه‌و سه‌ردانى مه‌زاره‌كانیان بكرێـت
ئه‌وه‌حاڵى گوزه‌رانى میالله‌ته‌كه‌مانه و مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانى به یه‌كه‌وه 4 ملیار دۆلارى شیرینى گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و یه‌ك ملیار و نیوى تریش كه له پۆَل برێمه‌ریان وه‌رگرت، به‌كاشى بۆخۆیئان برد، كه ده‌توانرا ژێر خانى ئابورى ئه‌م هه‌رێمه‌ى پی َبنیات بنرێت.باشه ئه‌وپاره‌یه چێ لێكراوه‌و ئێستا له كوێیه‌و لاى كێیه، خه‌ڵك فه‌قیره‌و بۆچى ئه‌و پاره دزراوانه ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ میلله‌ت ؟؟؟.
كاك نه‌وشیروانیش هه‌رچى ڕه‌نجى شانى فه‌قیرو هه‌ژاران هه‌بوو كه كه‌وته به‌رده‌ستى بۆ نه‌وه‌كانى برد.كه‌واته ئێمه خاوه‌نى هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نین و نه‌بوین تا شانازیان پێوه بكه‌ین.به‌ڵام لاى گیله‌پیاوه‌كان ئه‌وانه هه‌ر سه‌ركرده‌ن و هه‌ر كه‌سێك باسیان بكات، ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت، سه‌رى حه‌وت حه‌وتى له‌سه‌ر ده‌برَن.
دكتۆر یوسف و عه‌لى حه‌مه سالح و هوشیار عه‌بدوڵڵا ئاكۆ حه‌مه‌كه‌ریم و زۆر كه‌سى تریش سودمه‌ندترین كه‌سانى ناو بزوتنه‌وه‌كه بون.ڕۆژێك له قادرى حاجى على و ڕۆژێك له‌عوسمانى حاجى مه‌حمود و ڕۆژێك له عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و رۆِژێك له كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیروان نزیك ده‌بونه‌وه‌و، ڕۆژێكیشیان، دژیان ده‌بون.له‌ناو ئه‌وانه‌دا هه‌بوو له دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه نزیك بوو.
كه‌سى واشیان تێدابوو موچه‌یان له به‌رپرسى ناو یه‌كێتى وه‌ر ده‌گرت.ڕۆژێك ئیسلامى و ڕۆژێك عیلمانى هه‌ر وه‌كو داشى دامه.ئه‌مانه ببون به‌گۆڕان بۆئه‌وه‌ى بازرگانى بكه‌ن و هه‌موو شتێكیان كردوه له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا.ئه‌گه‌ر به وردى سه‌رنجى نوسینه‌كه‌ى دكتۆر محمد بده‌ن، تێده‌گه‌ن ئه‌مانه چ جڕوجانه‌وه‌ریك بون و چ ڕۆڵێكى خراپ و قێزه‌ونیان بێنیوه‌و چۆن له‌سه‌ر حسابى ماندوبونى خه‌ڵكى تر بونه خاوه‌نى سامانى زۆر.له ڕاستیدا ئه‌م جۆره كه‌سانه پێیان ده‌گوترێت داعباى سیاسى.ئاخر ئه‌مانه‌بون ده‌سته گوڵه‌كانى كاك نه‌وشیروانى دوور بین و خاوه‌ن ستراتیچ.سه‌یر كه‌ن چۆن كاك نه‌وشیروان له ڕێگاى ئه‌مانه‌وه، پاشقولى له شۆڕگێرَترین و ماندوترین و نزیكترین هاوڕێكانى خۆى گرت، له پێناوى دواڕۆژى كوڕه‌كانى.
حه‌مه تۆفیق یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى پێش كاك نه‌وشیروانیش ده‌یگوت ئه‌وانه‌چین و با بڕۆن.هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ئه‌و هه‌ستى ده‌كرد كه‌ئه‌و دوانه‌ى تر خاوه‌نى كه‌سایه‌تى و ڕێزى تایبه‌تن و ئه‌میش حسابى بۆ ناكرێت.ئه‌مه هۆكارى ڕقى ئه‌م بوو به‌رامبه‌ر به‌عوسمانى حاجى محمود و قادرى حاجى على.حه‌مه تۆفیق خرابترین و ناشیرین‌ترین ڕۆڵى خراپى بینیوه له گردى زه‌رگه‌ته‌و زۆرترین هه‌وڵى داوه بۆپه‌راوێز خستنى ئه‌ودوو براده‌ره.له كاتێكدا كه‌مترین ڕۆڵى باشه‌ى هه‌بوه.
باشه كێ ده‌ستى گرتوى و بۆچى تۆش خۆت ناكه‌یته خۆشه‌ویستى ناو خه‌ڵك ؟؟.مسته‌فاى سه‌ید قادر و سه‌ید عومه‌ر و جه‌لال جه‌وهه‌ریش هه‌وڵى په‌ڕاوێز خستنى ئه‌ودوو به‌ڕێزه‌یان داوه، به‌ڵام ئه‌وان به‌ئاشكرا وه‌كو حه‌مه تۆفیقیان نه‌كردوه‌و سیاسیانه‌و له‌خشكه‌وه‌و له په‌ناوه خه‌ڵكیان لێ هانداون.دواجار ئه‌وانیان كرده په‌یژه‌و پییاندا سه‌ركه‌وتن و به مه‌رامه‌كانى خۆیان گه‌یشتن.
له كاتێكدا خه‌ڵك له‌سه‌ر گۆڕى كاك نه‌وشیروان فرمێسكیان ده‌ڕشت و شین‌و شه‌پۆِڕیان ده‌كرد، داعبا سیاسیه‌كانى گرده‌كه به دزیه‌وه خه‌ریكى كۆبونه‌وه بون و به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌یان داده‌نا چۆن وبه‌شێوه‌یه‌ك موڵك و ماڵى گۆڕان له‌سه‌ر نه‌وه‌كانى كاك نه‌وشیروان تاپۆ بكه‌ن.ئاخر ئه‌مه‌یه گێلیه‌تى خه‌ڵك.عه‌زیز نه‌سین ڕۆمانه‌كه‌ى بۆ ئه‌م میلله‌ته گێله نوسیوه.گیله پیاوه‌كان سنگ ده‌كوتن و ئه‌وانه‌شى فێڵ زانن به دواى گۆشتى سنگدا ده‌گه‌ڕێن بیخۆن.
دكتۆر محمد زۆر به درێژى باسى كه‌سایه‌تى و ڕۆڵى ئه‌وانه‌ى كردوه كه بونه هۆكارى ده‌رپه‌ڕاندنى عوسمانى حاجى محمود و قادرى حاجى على و دڵسۆزه‌كانى تر.ئه‌وانه‌ى له پێناوى پۆست وپله پاره‌دا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیان به‌پارتى فرۆشت.ئه‌وانه‌ى هه‌وڵیان دا مومته‌له‌كاتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بكرێته موڵكى تایبه‌تى نه‌وه‌كانى كاك نه‌وشیروان.
كاك نه‌وشیروان له پێناوى ئه‌وه‌ى دواڕۆژى كوڕه‌كانى زامن بكات ئه‌م داعبا به‌ناوسیاسیانه‌ى هێنایه پێشه‌وه‌و كردنى به ده‌مڕاستى بزوتنه‌وه‌كه.دواجار سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌كه كه‌وته ده‌ستى كه‌سانێكى چاو چنۆك و چاو برسى، هه‌لپه‌رست , بێ وه‌فا به‌رامبه‌ر به گۆڕان خوازان.ئه‌وانه‌ى ته‌نها بیریان له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌كرده‌وه.له ڕاستیدا ئه‌وانه ته‌نها له داعبا ده‌چن.دواجار داعباكان ماڵیان له خانه خوێ حه‌رام كرد و خۆیان بونه خانه خوێ.ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌هه‌موو گۆڕانخوازانى دلسۆز و به‌ئه‌مه‌ك ئه‌م داعبا سیاسیانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیان گه‌یانده ئه‌م بارودۆخه، باش بناسن.ئه‌وه بزانن ئه‌گه‌ر سبه‌ى شتێكى تازه دروست بكرێت، هه‌ر زوو ئه‌م هه‌ل په‌رستانه خۆى تێده‌خزێنن له‌پێناوى ده‌سكه‌وتى خۆیاندا.كاتى ئه‌وه‌یه باش ئه‌مانه بناسن.
كۆتا پرسیارم له خۆمى گیل و ئێوه‌ى گیل و هه‌مومانى گێل ئه‌وه‌یه : مه‌لا مسته‌فا كارى بۆ خۆیی و نه‌وه‌كانى كرد.مه‌سعود بارزانى كارى بۆ خۆیی و نه‌وه‌كانى ده‌كات و ئێستا ده‌یه‌وێت برازاكه‌شى په‌راوێز بخات.مامجه‌لال كارى بۆ خۆیی و نه‌وه‌كانى كرد.كاك نه‌وشیروانیش كارى بۆ نه‌وه‌كانى كرد.ئه‌مانه هه‌مویان خوێنى نه‌وه‌كانى ئێمه‌یان ڕشت له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ونه‌وه‌كانیان و كۆیله‌و نزیكه‌كانى خۆیان و له‌سه‌ر حسابى خوێنى ئێمه‌و باوك و باپیرمان بونه خاوه‌نى سامانى زۆر.
باشه ئه‌وان پاره‌یان زۆر بێت به‌من چى، به تۆچى، به ئێوه چى، به هه‌مو ئێمه‌ى گیل چى ؟؟.ئێستا موچه بۆ خه‌ڵك نییه، ئه‌وانیش هه‌رچى سامانى ئه‌م وڵاته هه‌یه به تاڵان بردویانه.بیر بكه‌نه‌وه هیچى ده‌ده‌ن به‌ئێمه ؟؟.باشه تاكه‌ى ئاوا به گیلى بمێنینه‌وه‌و شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وان بكه‌ین، شه‌ڕ بۆ ئه‌وان بكه‌ین، خوێنى یه‌كترى له‌سه‌ر ئه‌وان بڕێژین ماڵى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وان وێران بكه‌ین.
تاكه‌ى عاقڵ نه‌بین و ئه‌وان ئێمه به‌كار بهێنن، ئاخر به‌س نیه‌و تاكه‌ى كوڕى خۆمان بكه‌ین به قوربانى كوڕى ئه‌م تاڵانچی و نیشتمانفرۆشانه ؟؟.ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه هه‌مومان یه‌ك بگرین و ڕوبه‌ڕویان ببێنه‌وه‌و داواى حه‌قى خۆمان بكه‌ین و چیتر ڕێگا نه‌ده‌ین ئه‌وانه ئێمه بچه‌وسێننه‌وه‌و بۆ مه‌رامى خۆیان به‌كارمان بهێنن.
كاتى ئه‌وه‌یه حه‌مله‌ى هوشیاركردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر ڕاگه‌یه‌نین له‌پێناوى گێرانه‌وه‌ى مافه‌كانمان و ڕاماڵینى ئه‌م داعبا تاڵانچیانه.ئاخر ئه‌مانه داعباى سیاسى نین: كه به‌به‌ر چاومانه‌وه نه‌وتى كوردستان تاڵان فرۆش ده‌كه‌ن، پاره‌ى گومرگه‌كان به تاڵان ده‌به‌ن.داهاتى ناوخۆ بۆخۆیان ده‌به‌ن، هه‌رچى زه‌وى باشى شاره‌كان هه‌یه به‌تاڵانى ده‌به‌ن.یه‌ك دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به به‌غدا ناده‌ن.موچه به هاوڵاتیان ناده‌ن وده‌ڵێن به‌غدا به‌شه بودجه‌مان بۆ نانیرێت.باشه هه‌رێم چ حه‌قێكى له‌سه‌ر به‌غدا هه‌یه؟.بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ش نه‌ده‌ن، شه‌ڕى په‌كه‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ن.ئه‌وه‌تا په‌ڕله‌مانى به‌غدا بڕیاریدا ئه‌وبڕه پاره‌یه‌ش بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت.فه‌رمون چ ڕێگایه‌كى سه‌خت هه‌یه با تاڵانچیه‌كان بیگرن.له بیرتانه ده‌تان گوت به‌غدا ئیفلاسى كردوه‌و نه‌وتى خۆمان بۆ خۆمان ده‌فرۆشین و ئابورى خۆمان سه‌ربه‌خۆ ده‌كین ؟؟.ئابوریتان سه‌ربه‌خۆ نه‌كرت، به‌ڵكو سامانى ئه‌م وڵاته‌تان تاڵان كرد، ئه‌ى چاو چنۆكى بێ ئابڕوینه.با بزانین ئێستا چى ده‌كه‌ن ؟؟.
ده‌ركه‌وت ئه‌وانه نه دڵسۆزى گه‌ل و نیشتمانن و نه‌سیاسه‌ت مه‌داریشن، ئه‌وانه داعباى سیاسین و گورگن و له‌پێستى مه‌ڕدا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.ئه‌وانه ته‌نها بۆخۆیان و نه‌وه‌كانیان كاریان كردوه‌و كارده‌كه‌ن.
كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر پشتیوانى ئه‌وانه بكه‌ین، حه‌قى ئه‌وه‌مان نییه گله‌ییان لێ بكه‌ین، چونكه ئه‌وه خۆمانین زوڵم له خۆمان و ماڵ و مناڵمان ده‌كه‌ین و حه‌زمان له كۆیلایه‌تییه.هیچ كه‌سێك به دیكتاتۆرى له دایك نابێت، ئه‌وه مرۆڤه گه‌مژه‌و گیل و كۆیله‌و ماستاو چییه‌كانن كه دیكتاتۆر بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌نه ئاغا‌و ده‌م سپى و پێشه‌نگى خۆیان.
سه‌د مه‌خابن ئه‌م نوسینه‌م ته‌واو نه‌كردبوو، كه هه‌واڵى مه‌رگى ناوه‌ختى كاك قادریان پێ ڕاگه‌یاندم.به‌ڕاستى كۆستێكى گه‌وره‌بوو، برینێكى قوڵى خسته جه‌سته‌مانه‌وه.تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ى موئامه‌ره‌یان دژى كاك قادر ده‌كردو تۆمه‌تیان ده‌دایه پاڵ و ئینقیلابى سپییان به‌سه‌ردا ده‌كرد، شه‌رمه‌زارنه‌بن و چۆن له ڕویان دێت به‌شدارى مه‌راسیمى به خاك سپاردنه‌كه‌ى بكه‌ن ؟