کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسەیەکی بچووک بۆ پیاوێکی گەورە

Wednesday, 11/11/2020, 5:02


ماڵ جۆڵ... شار چۆڵ.......
هەوری ماتەم سەرتاپای ئاسمانی پایتەخەتەکەی " بابان"ی داپۆشيوە ، فرمێسکی ئەو خەڵکەی لەێ نێوان باوەڕ کردن و باوەڕ نەکردن وون بوون بوونەتە مۆم و سەیری ڕۆشنایی هەر مۆمێکیان ئەکەیت ڕووخساری" قادری حاجی علی" تیا بەدی ئەکەیت.......
چاڵێکی دوو مەتری و جەستەیەک جێی یاد کردنەوەی تیا نابێتەوە، ژیانی نەمریی دواتر دواتر دەست پێ ئەکات ، نەمریی لە چاکە..لە شەهامەت..لە ئینسان دۆستی،،لە ڕۆح سووکی،،لە خۆش مەعشەری،،لە نیشتمان پەرەوەری وەک سیفاتەکانی "کاک قادر" تا هزرمان توانای یادکردنەوەی هەبێ ئەویش نەمرە..................
كاک قادر بە جەستە ماڵ ئاوایی کرد بەڵام وا لەگەڵ هەنوومانا..وا لە ناو هەر پیت و دێڕێکی بۆ ئەو نووسراوە ، وا لە ڕەونەقی ڕەنگی هەر ڤرمێسکێکمان..ئەو لە قوڵترین ڕەگی ناخمانا دەیان چیرۆک و باس و سەرگوزەشتەی هەیە و کاتێک بەجێی هێشتین هەست بیر و ئیحساساتی هەر یەکەمانی هەژان ، بەڵام یاد و یادەوەرییە جوانەکانی،، ئەو کانیاوەن کە تینوێتی شوێنی چۆڵی ئەومان ئەشکێنێ......
كاک قادر ئەوەنە سیاسەتی کردود کە زانیبێتی ئەو سیاسەتە بە خواستی هەژار و لێقەوماوان نیە هەڵوەستەی کردوە و بەشداری تیا نەکردوە ، لە دۆستایەتیشیا کە درکی بەوە کردبێ ئەو دۆستایەیە لاسەنگیەکی خوارە بەرامبەر بە پرسە نیشتمانییەکان دروست ئەکا ئەو دۆستایەتیەی بچڕانوە و کۆتایی پێ هێباوە .. ئەو بەریگارێکی بە جورئەتی دەگمەنی بووکی هەڵمەت و قوربانی بوە لەبەرامبەر سیاسەتی پەراوێز خستن و وێران کردنی لەسەر خۆی شارەکە کە ئەمەش سیفەتێکی بەرزی ئەو کەسانەن کە بۆ خۆیان نا ، بەڵکو بۆ خەڵک ئەژین،،،،
ئەو نیشتمان پەروەر و "کوڕی شار" بوو بە مانا فراوانەکەی...
لە ڕیزی پێشەوەی بەرەی خەڵکی چەوساوە بوو بە وێنە واقیعیەکەی،...
ئەو لە ماڵەوە،،،لە بازاڕ
لەقسەکردن..لە بێ دەنگی
لە شاخ و لە شار هەمان کارەکتەرە پڕ لە میهرەبانییەکەی خۆی بوو بۆیە خۆشەویستی ئێمە بۆ ئەو لە هەموو بوارە جیا جیاکانی ژیانی ئەوایە..... گەر لە هەڵوێستەکانی بدۆیین یەک ئاوڕی بچووک بۆ وێستگە و قۆناغە یەک لە دوای یەکەکانی ژیان و تێکۆشانی وەک سەلماننی خاک و ڕؤژ...
ذەست و قەڵەم...
پیت و ڕۆمان وایە...
ماڵ ئاوا ئەی هاوڕێ بە هەموو مانا جوانە ئینسانیەکانی هاوڕێ و هاوڕێیەتی لە زەمەنی پاشقول و کورسی و خۆڵ کردنە چاو ...... ‌هەتا دڵ ووزەی هەبێ لە یادمانای...
پایزی ئەمساڵمان لە هەموو پایزێ تەڵخ تر..
بەفری ئەمساڵمان لە هەموو زستانێ تەزیوو تر،،،
بیر کردنەوە لە تۆ لە هەموو ساتێ گەرم تر.....
تۆ چویتە دونیای ئەبەدی و نەمریی ...ئێمەش ڕوو کە دونیای ئاهی سارد و ژیان لەگەڵ یادەوەرییەکانتا مل ئەنێیین...
" سلێمانی" یش جارێکی تر تەسلیم بە بێ خاوەنی ئەکەین...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە