بزوتنه‌وه‌ى گۆڕأن به‌شداره له حكومه‌تدا یان گرێگرته‌ى پارتیه؟
Saturday, 07/11/2020, 20:36
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه ل و مه‌رجێكدا دروستبوو كه نه‌ڕه‌زاییه‌كى ئێجگار زۆرى جه‌ماوه‌ر هه‌بوو له ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كاتێك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مانى كرد له 25/7/2009 به هۆى ئه‌و پشتیوانیه زۆره‌ى جه‌ماوه‌ره‌وه ، بوو به خاوه‌نى 25 كورسى په‌ڕله‌مان و حیزبى دووه‌مى هه‌رێمى كوردستان . بزوتنه‌وى گۆڕان بوو به جێگه‌ى گرینگى پێدانى هاوڵاتیانى هه‌رێم و وڵاتانى ناوچه‌كه‌و وڵاتانى ده‌ره‌وه . زوربه‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى ناوچه‌كه‌و جیهان، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیان به جێگره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیان ده‌زانى .
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به پێی به‌رنامه‌یه‌كى نه‌خشه داڕێژراو دانه‌مه‌زراو زیاتر كاردانه‌وه بوو ، نه‌یتوانى ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ى پشتیوانی‌یان لێ‌كرد ، باش ڕێكیان بخات و ئاماده‌یان بكات بۆ گۆڕانكارى ، بۆیه كه بۆ یه‌كه‌م جار به‌شدارى حكومه‌تى كرد تا ئێستا له پاشه‌كشه‌ى به‌رده‌وامدایه‌و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بۆ بزواتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ر ناوه‌كه‌یه‌تى و تازه بوو به ڕابوردو و هیچ ئاینده‌یه‌كى نه‌ماوه له گۆڕه‌پانى سیاسی‌دا .
جییى خۆیه‌تى پرسیار بكه‌ین بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له كوێوه ده‌ستى پێكر دو بۆكوێ ڕویشت ؟. یان چى چاندو چى دروه‌وه ؟. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جێگه‌ى هیواو موتمانه‌ى خه‌ڵك بوو ، به‌ڵام دواجار پشتى كرده جه‌ماوه‌ر . بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دژى به بنه‌ماڵه‌كردنى حیزب بوو ، به‌ڵام دواجار خۆشى بوو به حیزبى بنه‌ماڵه .
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داواى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كرد ، به‌ڵام خۆشى نه‌یتوانى عه‌داله‌ت له ناو خۆیدا جێ به‌جێ بكات و هه‌موان به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكات . بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داواى موچه‌ى ده‌كرد بۆ كابانى ماڵ. به‌ڵام ئیستا نوێنه‌ره‌كانى له حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان ئێمزا له‌سه‌ر بڕێنى موچه‌ى خه‌ڵك ده‌كه‌ن . بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دژى ته‌كه‌تل و كیتله‌و كیله بازى بوو . به‌ڵام ئێستا ئه‌مه بۆته نه‌ریتى خۆى .
بزوتنه‌وى گۆڕان دروشمى چاكسازى به‌رز ده‌كرده‌وه . به‌ڵام ئێستا پشتیوانى له گه‌نده‌ڵى ده‌كات . . بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دروشمى گۆڕینى سیسته‌مى حوكمڕانى به‌رزده‌كرده‌وه ، به‌ڵام ئێستا بۆته كرێگرته‌ى پارتى . بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به حساب حیزبێكى ئۆپۆزسیۆن بوو . پشتیوانى له به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن ده‌كرد . به‌ڵام له ئێستادا نه ئۆپۆزسیۆنه‌و نه پشتیوانى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنیشه و گه‌وره‌ترین زیانى به به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن گه‌یاند. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئێستادا دژى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه . ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه بپرسین ئایا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ، شه‌ریكى ده‌سه‌ڵاته ، به‌شدارى ده‌سه‌ڵاته یان كرێگرته‌ى پارتییه ؟؟. به‌پێی بۆچونى خۆم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه شه‌ریكى ده‌سه‌ڵاته و نه به‌ه‌شدارى ده‌سه‌ڵاته ، به‌ڵكو كرێگرته‌ى پارتیه‌و پارتیش چۆنى بوێت ئاوا مامه‌له‌یان له گه‌ڵ ده‌كان به‌م ده‌لیلانه‌ى خواره‌وه :
یه‌كه‌م : كاتێك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بریارى به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت دا شانازیان به ئه‌وه‌وه ده‌كرد گوایه به 12 كورسى په‌ڕله‌مان به‌قه‌ده‌ر 24 كورسى په‌ڕله‌مان پۆستیان وه‌رگرتوه . هه‌ر لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى وه‌ر گرتنى پۆست به‌شدارى حكومه‌تى كردوه . ئه‌وه‌ش له ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئه‌وانه‌ى بڕیارى به‌شدارى كردنیان له حكومه‌تدا، ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بوو . ئه‌و پۆستانه‌شى كه بڕیاره وه‌ریان گرن بۆ ئه‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تى كادیره‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و هیچیتر .
دووه‌م: كاتێك بڕیارى چونه ناو حكومه‌تیان دا وایان بڵاو كرده‌وه كه به مه‌به‌ستى چاكسازى به‌شدارى حكومه‌تیان كردوه و به مه‌رجێكیش له‌گه‌ڵ پارتى ڕێككه‌وتون ئه‌گه‌ر تا 6 مانگ هیچ چاكسازى نه‌كرا ، هه‌ڵوێستیان ده‌بێت تا ئاستى كشانه‌وه له حكومه‌ت . ئه‌وه نزیكه‌ى ساڵ و نیوێكه ئه‌م كابینه دروست بوه و نه‌ك هیچ چاكسازیه‌ك نه‌كراوه ، به‌ڵكو ته‌نهاو ته‌نها موچه‌ى موچه‌خۆران كه‌م كراوه‌ته‌وه‌و مانگانه‌ش دوا ده‌خرێت و له كاتى خۆیدا نادرێت . ئاستى گه‌نده‌ڵى و تاڵانیش له زیاد بوندایه .
سێیه‌م : بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌ڕله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى پارتى و یه‌كێتى و كه‌مایه‌تیه‌كان ، موتمانه‌یان به حكومه‌ت دایه‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندیش بون له سه‌ر ئه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمان به‌ران كه‌م بكه‌نه‌وه . ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به مه‌به‌ستى چاكسازى و به‌رگرى له مافى هاولاِتیان به‌شدارى حكوه‌تیان كردوه ، ده‌بوو له‌گه‌ڵ فراكسۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ئیمزایان له‌سه‌ر لێ سه‌ندنه‌وه‌ى موتمانه له حكومه‌ت بكردایه .
چواره‌م : له كاتێكدا به دوو مانگ موچه به لێبڕینه‌وه ده‌درێت ، به‌ڵام به ئاشكرا داهاتى گومرگه‌كان تاڵان ده‌كرێت . ئه‌وه‌تا ئاشكرا بوه له مه‌رزى په‌روێزخان بایی ده‌یان ملیۆن دۆلار هه‌ر وه‌سڵ ته‌زویر كراوه . ناوى تۆمه‌تباره‌كانیش بڵاو كراوه‌ته‌وه . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رپرسى گه‌وره‌ى تێدایه دڵنیام دیزه به ده‌رخۆنه ده‌كرێت : له كاتێكدا وه‌زیرى دارایی گۆڕانه ، بۆچى هه‌ڵویستیان نییه داواى دادگایی كردنى ئه‌وتۆمه‌تبارانه ناكه‌ن ؟. گه‌وره‌ترین دزى و تاڵانى و گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى نه‌وتدا هه‌یه ، ئه‌ى كوا هه‌ڵویستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ؟. ئه‌گه‌ر قسه‌یان هیچ بڕناكات ، ئه‌ى بۆچى له حكومه‌ت ناكشێنه‌وه ؟.
پێنجه‌م : دوا موچه كه دراوه 640 ملیارى عێراق هاتوه بۆ كوردستان . واته كه‌مێك پاره‌ى ده‌وێت بۆ ته‌واوكردنى موچه . ئه‌ى بۆچى ناپرسن داهاتى ئه‌و دوو مانگه‌ى هه‌رێمى كوردستان چى لێهاتوه، یان هه‌ر نه‌بوه ؟ئه‌وه بۆ مانگى سێه‌م ده‌ڕوات كه‌س نازانێت داهاتى هه‌رێم چه‌ند بوه‌و چى لێكراوه؟؟.
شه‌شه‌م : هه‌ر له ئێستاوه باسى ئه‌وه ده‌كرێت كه به‌م نزیكانه موچه نادرێت چونكه بۆرى نه‌وتى هه‌رێم ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌و بڕى 250 ملیۆن دۆلار زیان به داهاتى هه‌رێم گه‌یشتوه . هاولاِتیانى ئازیز سه‌یرى ئه‌م سیناریۆیه بكه‌ن چۆن ڕێكیان خستوه‌و ده‌یانه‌وێت به‌م به‌هانه بێ مانایه موچه‌ى خه‌ڵك نه‌ده‌ن و دواى بخه‌ن:
پێشتر كه باسى داهاتى نه‌وتیان ده‌كرد به شێوه‌یه‌ك حسابیان بۆ ده‌كردین كه له كۆى داهاتى یه‌ك مانگى نه‌وت ئه‌گه‌ر 500 ملیۆن دۆلار بوایه ، ده‌یان گوت پشكى هه‌رێم ته‌نها 200 ملیۆن دۆلار بوه . ئه‌وى تر دراوه به حه‌قى بۆرى و قه‌رزى كۆمپانیاكان . به‌ڵام ئێستا كه بۆ ماوه‌ى ته‌نها 3 ڕۆژه بۆرى نه‌وتى هه‌رێم ته‌قێنراوه‌ته‌وه جه‌نابى جوتیار عادل وته بێژى حكومه‌ته دزه‌كه‌ى هه‌رێم بی ئه‌وه‌ى هیچى پی عه‌یب بێـت و شه‌رم بكات ده‌ڵێت : بڕى 250 ملیۆن دۆلار زیان به داهاتى هه‌رێم گه‌یشتوه .
ئه‌گه‌ر به 3 ڕۆژ بڕى 250 ملیۆن دۆلار زیان به هه‌رێم گه‌یشتبێ ، ده‌بێ داهاتى هه‌رێم مانگانه 2500 ملیۆن دۆلار بوبێت . واته دوو ملیار و نیو دۆلار . پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه چى لێهاتوه ؟؟. باشه وتمان درۆكردن هه‌ر هه‌یه‌و هه‌بوه ، به‌ڵام درۆى ئاوا گه‌وره‌و شاخدار وێنه‌ى كه‌مه و له كۆێدا جێی ده‌كه‌نه‌وه . جارى ئه‌مه به هانه‌و پاساوێكه بۆ دواخستن و پێنه‌دانى موچه ، له لایه‌كى تریشه‌وه ده‌ڵێن : موچه دوا ده‌كه‌وێت چونكه به‌غدا پاره‌ى نه‌ناردوه .
به‌ڕێزان هه‌رێمى كوردستان هیچ حه‌قێكى له‌سه‌ر به‌غدا نییه و به‌غدا مولزه‌م نییه به پێدانى هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك به هه‌رێمى كوردستان ، چونكه هه‌رێمى كوردستان پیش‌تر ئیعلانى سه‌ربه‌خۆیی دارایی خۆى كردوه . نه هیچ بڕه نه‌وتێك و نه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیشى به به‌غدا نه‌داوه . به‌ڵام ئێستا كه‌مانگانه به‌غدا بڕى 320 ملیار دینار ده‌نێرن كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى ناو خۆیی و ده‌ره‌كى له پشت پێدانى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه هه‌یه . به‌ڵام به‌غدا كه‌ى ویستى هیچ پاره نادات و كه‌سیش ناتوانێت قسه‌یه‌ك بكات و به‌غدا تۆمه‌تبار بكات . ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێـت و بۆرى نه‌وتیش ته‌قێنرابێته‌وه‌و به درۆى خۆیان بێت مانگانه بڕى 2500 ملیۆن دۆلار زیان بكه‌ن ، ئه‌ى موچه خۆران ده‌بی چى بكه‌ن ؟؟. ئایا یه‌كێتى و پارتى پاره دزراوه‌كان ده‌هێننه‌وه ؟؟.
كه‌واته ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ مه‌به‌ستى چاكسازى به‌شدارى حكومه‌تى كردبێت و وه‌كو خۆشیان له سه‌ره‌تاوه فه‌رمویانه ئه‌گه‌ر چاكسازى نه‌كرێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت تا ئاستى كشانه‌وه له حكومه‌ت ، باشه قه‌یران له‌مه‌ى ئێستا گه‌وره‌تر هه‌یه ، باشه تاڵانى نه‌وت و داهاتى گومرگه‌كان و ناوخۆ ، هه‌ر به‌رده‌وام نییه ؟. ئه‌ى كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕقیان هه‌ڵده‌ستێ و له حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه؟؟. هیچ گومانێك نییه كه ئه‌مانه له حكومه‌ت ناكشێنه‌وه . هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه له‌به‌ر خاترى ئه‌و پاروه چه‌وره‌ى ئێستا له‌به‌ر ده‌میانه به‌شدارى حكومه‌تیانكردوه و هه‌رگیز ئاماده‌نین ده‌ست به‌ردارى ئه‌و پاروه چه‌وره ببن كه زۆر ده‌مێكه هه‌وڵى ئه‌وه‌یانه پێی بگه‌ن .
كه‌واته : كورت و كرمانجى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئێستادا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌كرێ گیراوه . واته كرێ گرته‌یه . سه‌یركه‌ن چۆن پۆستى به‌ناو گه‌وره‌و به ناوه‌رۆك بۆشیان پی َده‌ده‌ن ئه‌ویش به گرێبه‌ست و ته‌نها بۆ ڕازیكردنیان و به‌ڕێكردنى ڕۆژگار . ئه‌ىباشه بۆچى به یه‌ك جار پارتى ئه‌و پۆستانه به گۆڕان نادات كه له‌سه‌رى ڕێك كه‌وتون و وه‌كو چۆن ده‌رزى به جورعه لێده‌درێـت ، به هه‌مان شێوه‌ش پۆسته‌كان به گۆڕان ده‌ده‌ن ؟؟. پارتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌كرى گرتوه به مه‌به‌ستى پشتیوانى كردنیان له‌م قه‌یرانه‌دا . بۆیه پارتى چی بوێت ، گۆڕان ئه‌وه ده‌كات . ئه‌گه‌ر گۆڕان له قسه‌ى پارتى ده‌رچێت ، به یه‌ك سه‌عات شڕو شیتاڵیان پی َده‌پێچنه‌وه‌و ئه‌م دیو دیگه‌ڵه‌یان ده‌كه‌ن . خاوه‌ن ماڵ كه‌ى له كرێچى ڕ‌ازى نه‌بوو ، بۆى هه‌یه ده‌رى بكات .
په‌یامێك بۆ هه‌موو گۆڕان خوازانى ئازیز:
له بیرتانه كه پارتى هێزى برده زینوى وه‌رتى بۆ بنده‌ستى په‌كه‌كه . ئه‌وه به به‌رنامه بوه‌و له خۆوه نه‌بوه‌و بۆئه‌م ڕۆژه‌ى ئێستابوه . له ماوه‌ى پێشوشدا به‌رپرسى ئاسایشى سه‌ریزێرى شه‌هید كرا‌و خستیانه ملى په‌كه‌كه‌وه . ئه‌وه‌ش به به‌ر نامه بوه‌و هه‌ر خۆشیان ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه بۆئه‌وه‌ى بیكه‌نه به‌هانه بۆ ده‌ست پێكردنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه . چه‌ند ڕۆژێكیش له‌مه‌و به‌ر زۆر به‌گه‌رمى و حه‌ماسه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه 3 كرده‌وه‌ى تیرۆریستییان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه ، كه ویستویانه پارێزگارێك و به‌رپرسێكى تر و قونسوڵێك تیرۆر بكه‌ن . گوایه ئه‌وانه‌یان گرتوه‌و هه‌مویان تیرۆریستن و سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن .
هه‌ر دواى ده‌ركردنى ئه‌و به‌یانه له لایه‌ن پارتیه‌وه یه‌كێتیش به‌یانێكى ده‌ركرد و ده‌ڵێت: له كۆى 5 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش 3 ئه‌ندامیان یه‌كێتین . باشه چۆن كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى ئاوا گه‌وره له ئارادابێت و یه‌كێتى نه‌زانێت . ئه‌مه‌ش به ماناى ئه‌وه دێت كه ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یڵێت ، سه‌رتاپاى درۆیه . له ڕاستیشدا هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌مه درۆیه‌و سیناریۆیه و ڕێكخراوه‌و ئه‌مانه زه‌مینه خۆشكه‌رن بۆ ده‌ست پێكردنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه . بۆ پارتى زۆر ئاسانه هه‌رچى داواى مافى خۆیی و ئازادى و موچه بكات ، بیگرێت وبیخاته زیندانه‌وه‌و به‌وه تۆمه‌تباریان بكه‌ن كه‌ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌ن .
شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دوو هۆكارى گرینگى له پشته‌وه‌یه . یه‌كه‌م : بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بونى موچه له بیر خه‌ڵك به‌رنه‌وه‌و مێشكى خه‌ڵك به‌شه‌ڕه‌كه‌وه مه‌شغوڵ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌ى كرد ، پێی بڵێن : ئێستا كه‌ى وه‌ختى ئه‌وه‌یه باسى موچه بكه‌ن و ئێو ه ده‌زانن ئێمه له‌شه‌ڕداین . دووه‌م : داواكارى و ئه‌جینداى تورك جێ به‌جێ ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان . ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ى تورك نه‌كه‌ن ، هه‌رچى پاره‌و به‌رژوه‌وندى له توركیا هه‌یانه له لایه‌ن توكیاوه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت .
كاتى خۆشى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى پاره‌یه‌كى زۆریان له توركیا دانابوو . كاتێك پارتى و توركیا په‌یوه‌ندیه‌كانیان تێك چوو ، توركیا ده‌ستى به‌سه‌ردا گرت ، پارتى هه‌ر نه‌وێرا باسیشى بكات بۆ ئه‌وه‌ى دزیه‌كانیان ئاشكرانه‌بێت . هه‌ر وه‌ها نزیكى یك ملیار دۆلاریشیان له‌بانكێكى لوبنانى دانابوو ،حیزبوڵڵاى لوبنانى ده‌ستى به‌سه‌ر دا گرت و ئه‌ویش خورا . ئێستا پارتى پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندى زۆرى له توركیایه ، بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌ڕى په‌كه‌كه نه‌كات ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن . له‌به‌ر ئه‌وه به‌نه‌ماڵه‌ى بارزانى به وه‌كاله‌تى توركیا شه‌ڕى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر پارتى شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ى ده‌ست پێ بكات و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوێستى نه‌بوو له‌حكومه‌ت نه‌كشایه‌وه ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ڕاسته‌و خۆ ده‌بێته شه‌رێكى ئه‌وخیانه‌ته چونكه به‌شداره له حكومه‌تدا . هێوادارم شه‌ڕ ڕونه‌دات و خوێن له لوتى كه‌س نه‌یه‌ت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه كرا‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌ت نه‌كشایه‌وه ، باشترین بژارده بۆ هه‌ڵسوڕاوه دڵسۆزه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌یه واز له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بهێنن .
به‌وكاره‌یان سه‌روه‌رییه‌كى مێژویی گه‌وره بۆخۆیان تۆمار ده‌كه‌ن . هیوادارم هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كانى تریش هه‌ڵوێستیان هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر پارتى شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ى كرد . ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك وریابن و ئه‌م جاره‌ش نه‌كه‌ونه داوى پارتیه‌وه ، چۆن كڵاوى كرده سه‌رى چه‌ند لایه‌نێك و به‌شدارى پێكردن بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر كوردا هێنا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست