کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆرشی خوێندكاران چارەسەرێ بۆ كۆرۆناكەی زانكۆ

Saturday, 07/11/2020, 20:29


هەرێمی كوردستان پڕە لە حیكایەی سەیروسەمەرە، لەم دوو خولەی كابینەی حكومەت مەهزەلەی وای تیایە نازانی پێبكەنی یان بگری بۆ حاڵی كورد! وەزیری كشتوكاڵە لە ژیانیدا فەلاحەتی نەكردوە وەزیری ئەوقافمان هەبوە تاقەتی نوێژ و رۆژوی نەبوە هەر كام لەو مەسئولانەش بونەتە كۆرۆنای وەزارەتەكەی.
تازەترین مۆدیلی كۆرۆنا تەخشان و پەخشانی پۆستی ناوەندە ئەكادیمیەكانی زانكۆكانی كوردستانە چونكە بە پشكی حیزبی دابەش ئەكرێن
لە تازەترین هەنگاوی بەحیزبی كردنی زانكۆكانیش دكتۆر پێشرەو حەمەجانی برای حاكم قادر كە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیشە پۆستی
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران پێ بەخشرا.
كارەسات لێرەوە دەست پێ ئەكاتن، لەگەڵ كردنەوەی زانكۆكان بچوكترین مافی قوتابی و خوێندكار دەستەبەركردنی بەشی ناوخۆیی و دەرماڵەیە، بەڵام د.پێشڕەو چونكە لە دوای راپەرینەوە نە هەژاری و بێكاری و بێ موچەیی بینیوە نە قەت لە بەشی ناوخۆیی ژیاوە تا هەست بە موعانات و دەردەسەری خوێندكار بكات، تا ئەمرۆش ئامادە نەبوە بەشی ناوخۆیی دابەش بكات لە ملیارەها دینار داهاتی پارالێڵ و خوێندنی ئێواران و بەكرێدانی كافتریا و شوێنەكانی زانكۆ هیچ جۆرە دەرماڵەیەكیش بە گیرفانی قوتابیانی هەژار رەوا نابینێ.
مەسەلەكە زۆر روون و ئاشكرایە كەسێ لەوپەڕی قۆناغی هەرزەیی ببێتە ئەندامی سەركردایەتی و بە سەیارەی رەینج رۆڤەر پۆز بەسەر قوتابیانی هەژاردا لێ بدا و هەرگیز بەشی ناوخۆیی و هەژاری نەبینیبێ و هەر لە ناز و نیعمەتی شاهانەدا ژیابێ چۆن هەست بە موعاناتی قوتابی و خوێندكارێكی هەژار بكات؟ بەو پۆست و سەرمایە زەبەلاحەی بنەماڵەكەی كە هیچ یاسا و دادگایەك نەبێ لە سامان و كاروكردەوەی بپێ چێتەوە، چۆن نابێتە كۆرۆنای زانكۆ؟.
باشترین ڤاكسین وچارەسەریش بۆ ئەم جۆرە كۆرۆنایانە، داوا و تكا لە هاو پیشەكانم ئەكەم لەم سەرەتای ساڵەوە بێ دەرماڵەیی و بێ شوێنی قبوڵ نەكەن مەگەر ئێمەی قوتابی چیمان لە قوتابی و خوێندكارانی فەرەنسی كەمترە كە شۆرشێكیان هەڵگیرساند؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە