کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵی سه‌رجه‌م سێكته‌كانی ژیانی ته‌نیوه‌.

Saturday, 07/11/2020, 20:07


زۆرینه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كۆكین كه‌ گه‌نده‌ڵی وه‌ك پرۆسه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌یاسا ڕێكخراوه‌، بۆیه‌ گه‌ر ویستێك بۆ چاكسازی هه‌بێت ئه‌وا به‌یاسا ڕێگری لێده‌كرێت و ناتوانرێت چاكسازی ڕاسته‌قینه‌بكرێت، به‌كوردیه‌كه‌ی كۆى سسته‌مه‌كه‌ گه‌نده‌ڵه‌.
هه‌رچه‌ند باس له‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان بكرێت وه‌ك دڵۆپێك وایه‌ له‌ ده‌ریایه‌ك، هه‌م به‌رپرسان و هه‌م خه‌ڵكیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه‌ ڕاهاتون، بۆیه‌ لای زۆرێك به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی گه‌نده‌ڵی هێنده‌ ئاسایی بۆته‌وه‌ كه‌ كه‌س پێی دڵگران نابێت، به‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانیشه‌وه‌، به‌ڵام من لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی دوو توێژبكه‌م كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ غه‌رقی گه‌نده‌ڵی بوبن ئه‌وا ده‌بو ئه‌وان به‌ خاوێنی بمێننه‌وه‌ و نه‌ده‌بو تێوه‌بگلێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وو دوو توێژه‌ش وه‌ك هه‌موو چینو توێژه‌كانیتر له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ گلاون، ئه‌وانیش توێژی دادوه‌ران و پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ توێژی پزیشكان!
یه‌كه‌م: توێژی دادوه‌ران، هه‌مومان له‌ كه‌ناڵی (nrt ) یه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌مان بینی كه‌سێك براكه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ به‌ناڕه‌وا كوژرابو، پاش ئه‌و هه‌مووساڵه‌ له‌ دادگاش هه‌ر ده‌ستی ده‌ستیان پێكردوون، ئه‌ویش ناوی زۆرێك له‌ دادوه‌ر و پارێزه‌رانی هێنا كه‌ له‌ دادگاكاندا به‌ میزاجی به‌رپرسان دۆسیه‌كانی تاوان به‌لاڕێداده‌به‌ن، به‌داخه‌وه‌. 
دووه‌م: توێژی پزیشكان، بۆ ئه‌مه‌ش دیسان هه‌مومان لێدوانی ئه‌و په‌رستاره‌مان بینی كه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی( ڕوداو) دا وه‌ك میوانی به‌رنامه‌ كه‌ 47 چیرۆكی نه‌خوازراوی پزیشكان و كه‌رتی ته‌ندروستی زۆر نه‌شیاوی لای خۆی تۆماركردبوو، هه‌ر له‌وێدا چه‌ند چیرۆكێی گێڕایه‌وه‌، ئه‌مه‌ ته‌نیا یه‌ك په‌رستار هێنده‌ چیرۆكی تۆماركردووه‌، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاگاداری ڕوداوی له‌وجۆره‌ن ڕوداوه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وكات ده‌زانرێت له‌ كه‌رتی ته‌ندروستیدا چ مه‌هزه‌له‌یك ده‌گوزه‌رێت.
بۆ سێكته‌ری دادگاش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌، گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌گاداری نادادی دادوه‌ر و پارێزه‌ره‌كانن دۆسیه‌كان بخه‌نه‌ ڕوو ئیتر مانیایه‌ك بۆ یاسا سه‌روه‌ری نامێنێته‌وه‌. 
من ده‌ڵێم به‌داخه‌وه‌ ئه‌و دوو توێژه‌ش په‌یامی پرۆزی خۆیان ونكردوه‌ وه‌ك هه‌ركه‌سێكی ئاسایی و بازاڕی، كه‌ ده‌بو هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بگلایه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان په‌یامی پیرۆزی خۆیان به‌خاوێنی بهڵایه‌ته‌وه‌، به‌ داخه‌وه‌ سسته‌مه‌كه‌ ئه‌وانیشی له‌ خشته‌برد!
ئایا تا ئێسته‌ بینیوتانه‌ دادوه‌رێك له‌سه‌ر به‌لاڕێدابردنی دۆسیه‌كانی دادگا و پزیشكێك له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ نه‌شیاو و هه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی سزا درابن یان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵداكرابێت؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە