کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی دوژمنی کورد و عەڵقە لە گوێی دوژمن

Saturday, 07/11/2020, 18:32


لە مێژودا سێرچ بکەین بۆ شەڕی برا کوژی بەدڵنیاییەوە تەنھا پارتێک لە کوردستان سەبەبی هەڵگیرسانی هەموو شەڕە ناوخۆییەکانی کورد بووبێت (پارتی بنەماڵەی بارزانی)ی بووە.
شەڕی بێ بنەمای کورد بەدەستی کورد، لە مێژووی گەلاندا براکوژی قێزەونترین و ماڵکاوترین و کارەسات بووەو تاکە هۆکاری دواخستنی ئەو گەلانە بووە لە رەورەوەی پێشکەوتن و ژیانکردن.
ئێمەش بێ بەش نەبووین لەو کارەساتە ماڵوێرانکەرییەی شەڕی ناوخۆ، بەڵام خۆ دەبێ بۆ نەوەکانی داهاتوومان بوبێت بە دەرس یاخود بۆ ئەو حیزبانەی ئێستا لەمەدیدانە سیاسییەکەدا ئەسپی خۆیان تاودەدەن کە لە رابردوودا هۆکاری شەڕی ناوخۆ بوون جارێکی دی دەست بۆ یەو (کفرە) گەورە نەبەەوەو دەبێ تەجریمی براکوژی دوپاتبکەینەوە.
ناکرێت جارێکی دی حیزبەکانی باشوو لە پارتی قبوڵ بکەن دووبارە عەڵقەی دوژمنان بکاتەوەو گوێ و شەڕی ناخۆ هەڵگیرسێنیتەوە لە کاتێکدا لە ٢٩ ساڵی رابردودا پارتی هۆکاری هەموو شەڕو قەیران و دزی و گەندەڵی و تاوانی کوشتن بووە دەبێ راگیرێ ئەگینا کارەسات دەخوڵقێت.
لەم ساتە وەختە پڕ قەیران و هاتنی کۆرۆنای دوژمنەدا نیشتمان پەروەری ئەو لایەنە دەپێورێ کە رێگە نەدا بە شەڕی ناوخۆ.
زبڵدانی مێژوو چاوەروانی ئەو کەس و پارتە دەکا کە شەرعیەت دەدا بە (برا کوژی) کە بەندە ڕاموایە پارتی و بنەماڵەی بارزانی زبڵدانی مێژوو چاوەڕێیانە.
دەبێت گەلی کورد رۆژێکی تایبەتی بۆ نەفرەتکردن لە (پارتی دیموکراتی کوردستان) دابنێ و بیکاتە دەرس و لە خوێندگاکاندا وەک وانەیەک بە نەوەکانی داهاتوو بخوێنرێت کە ئەم پارتە سەبەبی هەموو شەڕو ماڵوێرانکارییەکانی کوردە بووە لە ڕابردوو لە داهاتووشدا .
هەڵگیرسانی ئەم شەڕە کە پارتی وادەزانێ بەرامبەر (پەکەکە)یە بەندە و ملێۆنان کورد پێمان وایە بەرامبەر هەمو گەلی کوردە، چونکە شۆڕشی کورد لە هەر کوێیەکی پارچەکانی کوردستان بێت، شۆڕشی هەموو کوردە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە