شه‌ڕی ئه‌م جاره‌ی کورد وکورد له به‌رژه‌وه‌ندی کێ یه؟
Thursday, 05/11/2020, 22:35
مێژووی شه ڕی کورد و کورد وه شه‌ڕی کورد بۆبێگانه مێژوویه کی درێژه که توێژینه‌وه‌یکی وردی ئه وێت له چه‌نده‌ها پهراوا تهووانابێ نه‌ک له بابه‌تیکی کورتی وه‌ک ئه مه،به‌ڵام ئه مه روونه ،دوای ڕوخانی ئیمپراتۆری میدیا کورد یا شه ڕی له گه‌ڵ خۆی کردوه یا شه‌ری بۆ نه‌یاره کانی خۆی کردوه دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی .
به کورتی ئه‌م شه‌ڕه‌ی که ئاماده‌کاری کاری بۆ کراوه له‌لایه‌ن هێزه نه یاره کانی کورد‌و بێگانه‌وه که روو بدات له نیوان پ‌ک‌ک و پارتی بۆ خزمه‌تی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه یه ناوچه‌یی وجیهانیانهیه که په‌یوه‌ندی به کوردوه نیه.
1- له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی، له رووداوه‌کانی قه‌فقاز،ایران پشت گیری ئه‌رمه‌نیا ئه‌کات دژی ئازه‌ربایجان وبوونی تورکیا له قه‌فقاز تا تورکیا هێڵی په وهندی راسته وخۆی نه بێ له گه‌ل وه‌ڵاتانی تورک زمانی قه فقازو ئاسیای مه‌رکه‌زی ،بۆیه بۆ تۆڵه له ایران ،تورکیاش هه وڵ ئه‌دات هێڵی په یوندی ایران -سوریا له عێڕاقا ببرێ به ناوی سوننه گه‌رییه وه وه به‌کار هێنانی کورد،له هه مان کاتا دژایه‌تی کردنی بزافی تاڤگه‌ری ئازادی تا بزافی تاڤگه‌ری ئازادی باشوور/ قه‌ندیل وه ڕۆژهه ڵات و باکوورداببڕێ له گه‌ڵ ڕۆژئاوا. بوونی کێ بڕکێ وه شه‌ڕی نووستو له نێوان ایران و تورکیا به ئاشکرا هه یه ،به‌ڵام له‌گه‌ل هه موو ناکۆکیهکا له نێوانیان بۆ لێ دانی به‌رژه‌وه‌ندی کورد هه تا له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی گهرمیشا له نێوانینان یه‌ک ئه‌گرن .
2- له سه‌ر ئاستی جیهانی ،پاش گرێ به‌ستی نه‌وتی هه رێم له گه‌ل تورکیا‌و رووسیا ،هه رێم که وته به‌ر نه‌فره تی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا که ده‌رکردنی کورد له که‌رکوک کاردانه وه‌ی یه‌که‌می ڕۆژئاوا بوودژی مامڵه‌ی گێلانه‌ی نه وتی هه رێم له گه‌ڵ تورک و رووس،هه ڵبهته به‌نده ۳ مانگ پێش رووداوه‌کانی که‌رکوک پێش بینیم کردبوو ،له سمینارێکا له قه‌ڵادزێ باسم کردبووکه هه ریم توشی گرفت ئه‌بێ به هۆی نه‌زانی سیاسیه‌وه. زیاترله ۱۰۰ ساڵه ناوچه‌کانی نفوزی سیاسی و ئابووری له نیوان زل هێزه‌کان دیاری کراون ،وه هه ر هێزێکی ناوچه‌یی بیه وێ گۆران کاری له‌مه‌دا بکا داخ ئه‌کرێ ،. جا چ بگات به هێزێکی میلشیای نا ڕێک خراوی گه‌نده‌ڵ و تاڵان چی ومهرتهزیقه. له‌م رووه‌وه، ئه‌مه‌ی ئێستا ئاماده‌کاری بۆ کراوه رووبدات له نیوان پ‌ک‌ک وه پارتی درێژ کروهی شه‌ری بۆریه‌کانی نه‌وته که له سوریاهه یه ،.رووس له ڕێگای به ناو حکومتی هه ریم جێگه پێی خۆی له سه‌ر وزه‌ی کوردوستان جێگیر کوردوه ،وههه تا بۆریه نه وته‌که‌ی هه رێمیشی کریوه ،واته له راستیا رووس کۆنترۆلی به‌رهه‌م هێنان وه گواستنه‌وه‌ی نه وت و گازی کوردوستان ئه‌کات بۆ به‌رژه‌وه‌دیه‌کانی خۆی به هاوکاری تورکیا دژی سیاسه تی وزه‌و بۆریه نه‌وتیه‌کانی ڕۆژئاو.
ئه م شه ڕه‌ی له ئارادایه ، وه ئه بێ ببێ ، شه ڕی ناوچه‌کانی نفو زو بۆریه‌کانی گازونهوته له نێوان هێزه ناوچه‌یی و جیهانیهکان که کورد تیایا براوه‌ی ئاخیرئهبێ ئهگهرهه بێ ،وه قوربانی و دۆڕاوی یه‌که م ئه بێ که خۆی بگلێنته شه‌ڕێکه وه په یوندی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێ وه به‌شداری بریارنهبێ له مه‌ڕ پرسه سیاسی و ئابوریه‌کانی داهاتووله سه‌ربنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بهڵکوێ بۆ پاراسنتی به‌رژه‌وه‌ندی نایارانی و بێگانه به شداربێ وه‌ک هه میشه.
له بهرئه وه پێویسته ئه‌م جاره خالی کۆتی بخرێته سه ئه‌م مێژووه ،که ئیترنابێ کورد شه‌ڕی کورد بکات بۆخزمه‌تی بیگانه و نه یارانی ، یا شه ڕی خه‌ڵکی تربکات بۆ داگیرکارانی . وه هه ر به‌شداریه‌ک له‌م شه‌ڕه دژی تاڤگه‌ری ئازادی بۆلاواز کردنی کورده له رووی سیاسی ،ئابووری کۆمه‌لاتی وه ئاسایشیه‌وه،بۆیه ئه بێ هه مووان دژی ئه م شه ڕه بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست