بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ حزبه گه‌وره‌كان
Tuesday, 03/11/2020, 22:12
دوای مشت مڕی چه‌ند مانگی ڕابردووی كوتله گه‌وره‌و فراكسیۆنه زه‌به‌لاحه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی یاساكانی هه‌ڵبژاردن و هاتنه كایه‌ی دابه‌شكردنی پارێزگاكان بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی كازمی، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین دانیشتن و دواخستن له‌و هه‌فته بۆ هه‌فته‌یه‌كی تر، دواجار له‌م رۆژانه وه‌ك دوا وێستگه، ده‌نگ له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر یه‌ك له كه‌ركوك و موسڵ دراو پرۆسه‌كه چووه بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئایا له مانگی 6ی 2021 ئه‌نجام ده‌درێ یان ئه‌وه‌ته بۆ چه‌ند مانگێك دواده‌خرێ؟ ئه‌وه په‌یوه‌سته به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌ڵبه‌ته پێشتر حزبه گه‌وره‌كان كه له‌ڕێی یه‌ك بازنه‌یی رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو تا له رێی چاوسووركردنه‌وه‌و ته‌زویرو ده‌ستكاریكردنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه، كورسیه‌كی به‌رز له پێشبینی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، وه‌لێ دوای خوێندنه‌وه‌یان بۆ یاسا تازه‌كه كه هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كات، به‌م هه‌نگاوه هه‌ر یه‌ك له‌و حزبانه‌ی به قه‌باره بچووك و به رووكه‌ش گه‌وره‌ن، شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و حاڵه‌ته كردووه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی ئه‌و هه‌نگاوانه كردۆته‌وه كه ده‌بێ پێش ده‌نگدان له‌سه‌ری، زامنی كورسیه‌كان بۆ خۆیان بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر كورسیه‌كانی پێشتر نه‌هێننه‌وه، ئه‌وه ژماره‌ی كورسیه‌كانیان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كورتی نه‌دات و كه‌م نه‌بێته‌وه، بۆ نموونه له‌و دابه‌شكردنه‌دا ره‌چاوی ئه‌وه‌یان كردووه چۆن بازنه‌كانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار پۆلێن بكه‌ن به له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی ئه‌ندامانیان، له‌وه‌شدا به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بووه له بازنه‌یه‌كدا كه چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌ك له‌خۆ ده‌گرێ، ئاساییه قه‌زاكه له‌م سه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایهبێ و ئه‌ویتر بكه‌وێته ئه‌وسه‌ری رۆژئاوای پارێزگاكه.
گرنگ لێره كۆنترۆڵكردن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه ده‌نگه‌یه كه به‌پێویستی ده‌زانن له‌و پرۆسه‌یه به‌ده‌ستی بێنن، وهئهگینا وا به ئاسانی نه‌ده‌چوونه ژێر باری ئه‌و یاسایه‌و ده‌نگیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی نه‌ده‌دا.
له سه‌ره‌تای حه‌فتاكان و هه‌شتاكان به‌هۆی بێ پاره‌یی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌گه‌ر له كۆڵان و گه‌ڕه‌كێكدا كه‌سێك تۆپێكی هه‌بوایه، خاوه‌ن تۆپه‌كه هه‌موو شتێك بوو، سه‌رۆك تیپ بوو، راهێنه‌ر بوو، هه‌موو شته‌كان ده‌بوو به دڵی ئه‌و بوایه، به‌جۆرێ ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی شتێكی نه‌گرتایه، له ناوه‌ڕاستی گه‌مه‌و یارییه‌كه‌دا روو ده‌بووه تۆپه‌كه و ده‌یبرد، ده‌یوت: ئه‌وه گه‌مه نیه ده‌چمه‌وه ماڵێ، یاری ناكه‌م. به‌مه‌یش ئهوانترین لێی كۆ ده‌بوونه‌وه، لێی ده‌پاڕانه‌وه هه‌ر هێنده یارییه‌كه‌یان لێ تێك نه‌چێ، ده‌یانوت: ته‌واو ئه‌وه‌ی تۆ بیڵێی ئێمه پێی رازین. ئه‌ویش به‌له‌خۆبایه‌وه به‌خۆو تۆپه‌كه ده‌هاته‌وه ناو یاریگهكهو دووباره درێژه‌یان به یارییه‌كه ده‌دات.
حزبه ته‌زویرچیه‌كان ئه‌وانه‌ی هێزو پوول و پاره‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رچاو روونی بۆ ئه‌نجامه‌كان نه‌زانن، ناچنه ناو ئه‌و گه‌مه و یارییه سیاسیه‌و یه‌كسه‌ر بایكۆتی ده‌كه‌ن، بایكۆتی ئه‌م و ئه‌وی خاوه‌ن تۆپ و هێزو ده‌سه‌ڵات شكست به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دێنن كه پیاده نه‌كرێ وههڵبژاردنهكه ئه‌نجام نه‌درێ، بۆیه حزبهب چووكه‌كان به‌هیوای بردنه‌وه هه‌موو سازشێك ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه رازی ده‌بن كه خاوه‌ن تۆپ پێیانی ده‌دات.
خه‌ڵكی وشیار نابێ هه‌ر چاوی له‌و تۆپهبێ كه كه‌سێك یا حزبێك بهپایپیلان گه‌مه به ئه‌قڵیان ده‌كات، بۆیه خۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر نه‌چوونه پاڵ ئه‌وی خاوه‌ن بڕیاری یه‌كه‌م و كۆتایی و هه‌وڵیاندا خۆشیان ببن به‌خاوه‌ن تۆپی خۆیان، ئیدی نووزانه‌وه‌و پاڕانه‌وه بهدوما دێ و ئه‌ویش ئه‌وه‌نده بێمنه‌ت نابێ كه هه‌مووان هه‌موو كات چاویان له ده‌ست و بڕیاری ئه‌و بێت.
كورد پێویستی به گۆڕانكاری ریشه‌ییه، گۆڕانێك هاوڵاتی هه‌ست به بوونی خۆی و ئه‌و ده‌نگه بكاتك ه له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌یدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست