بەڕێوبەرایەتی سینەمای سلێمانی و گەندەڵیەکانی
Tuesday, 03/11/2020, 22:06
ماوەیەکە برادەرێک بووە بە بەڕێوەبەری بەشی سینەمای سلێمانی گە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی بوو ئەم بەشە بەدرێژای دەیان ساڵە کە زیاترلە چوار بەڕێوەبەری گۆڕیوە تائێستا گروپێک یان چەند کەسێک دەستیان بەسەردا گرتووەو نایەڵن ئیمتیازی هونەریو مادی بەر هیچ کەسیتر بکەوێت جگە لەدەوام نەکردنی فری شمولیان دەکات کە بەهیچ شێوەیەک لێیان ناپرسنەوە ئەوەش بەپاساوی ئەوەیی کاری هونەری دەکەن کەلەهەمان کاتتدا هیچ کاری هونەرییان نیەو هیچ جۆرە سودێکیش بە بەشی سینەماکە ناگەیەنن بگرە زۆربەشیان یان لەکۆمپانیای هونەری بازرگانی یان کاری ئازاد یان سەربە حیزبی هەمان زۆنن و حیساب بۆهیچ کەس ناکەن هەنێکیشیان یان لەکەناڵی حیزبی دەسەڵاتدارەکانن یان بن دیواری حیزبن یان بەرژەوەندی مادی تایبەتیان لەگەڵ جەنابی بەڕێوەبەری سینەمادا هەیە یان بەرژەوەندی خزمایەتیو دۆستایەتی سەرمێزی خواردنەوەی باخو ڤێلاکان ئیدی بەکوردی زەمەنێکی دێرینە کار بەو هونەرمەندانەناکرێت کە بەئەدەو بێدەنگنوو زمان درێژیان بەرامەر ناکەنوو دەستیان لەگەڵ تێکەڵ ناکەن بۆ پڕکردنەوەی وەصڵی بەتاڵ واتە بۆ پێک هێنانی لیژنەی سەرفکردنی پارەکی زۆر یان بۆدروستکردنی فلمێک یان ڤیستیڤاڵێک یان ئیڤێنتێک یان هەربابەتێکی تری تایبەت بەوبوارە.. بەڕاستی بەم بەڕێزە کەناوی مەریوان ئیبراهیمەو بەڕێوەبەری ئەو بەشەیە خەریکە هەمان هەڵەی بەڕێوەبەرەکانی تر دووبارەدەکاتەوە.. هیوادارم کەمێک بەخۆیدا بچێتەوەو بەوردی سەرنجی ئەم بابەتەبدات ئەگەرنا نهێنی زۆرمان لایە دەربارەی خۆیو دارو دەستەکەیو یەک بەیەک ناویان دەهێنینو جۆری گەندەڵیەکانیشیان بڵاو دەکەینەۆوە دڵنیابێت ئەمە دواجار نابێت ڕاستیەکان بخەینە بەر کڵاوڕۆژنەی گەلوو لەیەنە پەیوەنی دارەکان؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست