کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری تایبەتمەندیەکانتان بن

Tuesday, 03/11/2020, 18:21


رۆژ بە رۆژ بە داخەوە مافەکانی مرۆڤ لەسەرتاسەری جیهاندا روو لە نەوی بوونە، بە حوکمی بوونی دەسەلاتی تۆلتیاری لەلایەك و فەوزاو پەیدابوونی حاکمە شێتەکان لە لایەکی تر، بێگومان لە پشت هەموو جوڵەیەکی سیاسیەوە دەستی شاراوەو عەقڵی وردی لە پشتە، لەم چەند ساڵەی دواییدا مافی مرۆڤ، ژینگە، کێشە ستراتیژیەکان.... چی تر جێی بایەخی ناوەندە جیهانییەکان نییە، لەوانەش کەمە نەتەوایەتیەکان، پەنابەران، کرێکاران...تاد، یەکێك لەو رووانەی ئەم دیاردەیە بەرجەستە دەکات و زیاتر تێیدا روون دەبێتەوە بایەخ نەدانە بە تایبەتمەندیی تاکە کەسەکان لە لایەن کۆمپانیە سەرەکییەکانی بەرنامە ئینتەرنێتیەکان وەکو گوگڵ، یاهو، یوتیوب، فەیسبوك...هتد کە زۆربەیان ئێستا بە بیانووی جیاجیا و لە نیوانیاندا پەتای کۆرۆنا خەریکی کۆکردنەوەی زانیارین لەسەر بەکارهێنەرەکانیان بە مەبەسی جیاجیا، هەر بۆیە سەرەتا کە ئەو لاپەرانە دەکەیتەوە دەبێت رازی بیت بەوەی کوکیزی مۆبایل و پی سییەکەت واڵا بکەیت بۆیان تا هەموو زانیاریەکان وەربگرن، ئەگینا ناتوانیت داخڵی ئەو لاپەڕانە ببیت، ئێمە جارانێك گاڵتەمان بە قسەی پرو پیێژنان دەهات و پەندی کوردیمان بە تەنزەوە باس دەکرد، بەڵام لە مێژە گوتراوە ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار، ئەم پەتای کۆرۆنایەش کە لە رۆمانی (چاوەکانی تاریکیی)نووسەری ئەمەریکی دیکنز ساڵی ١٩٨١ باسی لێوەکراوەو لەسەرەتادا تاقیگەی ڤایرۆسەکە لە روسیا بوو تا لە چاپی ١٩٨٧وە گۆڕدرا بە (ووهان)ی چین، ئەم ئاماژانە چی کەمتر نییە لە رەمزەکانی ناو فلیمکاتۆنەکانی سیمپسۆن و هەروەها ئەو کارتۆنانەی ساڵی ١٩٨٧ باسی لە بوونی دۆناڵد ترامپ دەکرد وەکو سەرەك وەزیرا نی ئەمەریکا ، ئێمە لاریمان لەوە نییە هەر گروپ و نەتەوەیەك نەخشەی درێژخایەنی هەبێت و شێلگیرانە هەوڵی بۆ بدات سەرکەوتن بەدەست دێنێت، بەس کاتێك باس دێتە سەر گۆڕینی دۆخی جیهان و گۆرانکاری نەرێنی ئەوا هەموو مرۆڤایەتی شۆك دایدەگرێت.
لاتان سەیر نەبێت کە بگوترێت دۆناڵد ترامپ بۆ جاری دووەم بە سەرەك وەزیران دەردەچێتەوەو هەر لە سەردەمی ئەودا و لە ناوەڕاستی خولی دووەمی دەسەلاتیدا جەنگێکی گەورە لەگەڵ بلۆکی رۆژهەڵات و بە تایبەتی چیندا بەرپا دەکرێت، تەشەنەپێکردنی پەتای کۆرۆناش یەکێکە لەو بیانووە سەرەکیانەی هەڵگیرسانی ئەو جەنگە، بەڵام هەر کەمێك دوای سەرکەوتن لەو جەنگەدا بەسەر بلۆکی رۆژهەڵات زوو جەنگێکی گەورەتر لەڕێدا دەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە هەموو ئەمانەدا کەس قازانج ناکات جگە لە ماڵوێرانی و کوشتنی هەزاران رۆح و کاولکاری لە چەندان ناوچەدا و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکانی تر کە سێبەری جەنگ نەیگرتووەتەوە، بەتەنیا ئەوەی قازانج دەکات بەس هێزی شەرەنگێزی ئەهریمەنە وێرانخوازەکانە، لێرەوە دەتوانین بڵێین دۆخی سەقامگیری و ئاشتی نێو نەتەوەیی وردە وردە بەرە جێ لەق بوون دەچێت و دروستبوونی ئاشووبە ناوخۆییەکانیش بیانو و ڕێخۆشکەرێك دەبێت بۆ دەرکەوتنی هێزی شەرەنگێزی مرۆڤ لە لوتکەی زەمەنی تەکنەلۆژیادا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە