جیاوازیی لە نێوان جەلال مەلەکشا و نەجمەددین کەریمدا
Tuesday, 03/11/2020, 17:42
لەرۆژهەڵاتی کوردستان تاقمێک شاعیرونووسەر هەن کە بە بەژن وباڵای بنەماڵەی بارزانی هەڵادەڵێن تا شآباشیان پێ بدرێ.ئەوانە وشەفرۆش وشێعرفرۆشن،ئەوەی مەبەستیان نییە نەتەوەی کوردوخاکی پیرۆزی کوردستان وبەرهەمی خوێنی شەهیدانە.لە هەمان کاتدا شاعیر و خاوەن هەستیشمان کە تائەورۆژەی کە زیندوون ئۆقرە ناگرن ولە کاتی خەویشدا خەون بە ئازادی و رزگاریی کوردستانی مەزن دەبینن.
سەرەڕآی ئەوەش کە لەبواری ژیانی رۆژانە و شەخسیی خۆیاندا لەوپەڕی دەست تەنگیدا دەژین،بەڵام سەربەرزانە دەست بۆ هیچ ملهوڕێک ودەسەڵاتێک درێژ ناکەن.جا ئەو ملهوڕە کورد بێ یان ناکورد.یەکێک لەو کەسانەی کە تا رۆژی کۆچی دوایی غەریبانە وهەناسەساردانە لە سەر زێدی خۆی ژیان نەمر جەلال مەلەکشا بوکە لە شآری سنە دەژیا لە رۆژهەڵاتی کوردستان.ئەو دڵناسکە وشەوهۆنراوەی کردوبوو بە رێبازیی ژیان وپەیامی سەربەرزیی بۆ وڵات.دەیگووت شاعیریی کەس نیم شێعربۆ دڵێ خۆم دەڵێم وشآعیریی دڵی خۆمم.رەنگە زۆر کەس لەو دەستەواژەیە خراپ تێبگا،بەڵام گرینگ ئەوەیە کە دڵی شاعیر چی دەخوازێ؟جوابی ئەو پرسیارە لە دووتەوەردا خۆی دەدۆزێتەوە.یەکەمیان ناوەڕۆک وچێژی شێعریی وپەیامی هۆنراوەکانی شاعێەر،ئەوی دیش ژیانی شاعیرورۆژگاریی سەربڵندانەی ئەو تەمەنەی کە شاعیڕێک بەرێی دەکاولە کۆتاییشدا ئەوئەوینەیە کە بۆگەلەکەی دەیکاتە دیاری وهۆنراوەکانیەتی لە تەختی دڵەوە بە دەنگ وبە بێ دەنگیی رۆژانە دەیڵێنەوە.
لە نێوان نەجەمەددین کەریم و جەلال مەلەکشا:
من زۆر ناگەرێمەوە بۆ ژیانی تایبەتی نەجەمەددین کەریم،بەڵام دوایین دیداری ئەو ومەلامستەفادا گووتنی سرنجڕاکێش هەیە.کاتێک مەلا دوای ئاش بەتاڵەکەی لە وڵات ڕادەکاوبۆ چآرەسەریی نەخۆشیی دەچێتە ئامریکا،نەجەمەددین کەریمیش لە نزیکەوە ئاگای لە نەخۆشیی مەلا دەبێ ودەزانێ دەمرێ.بۆیە پرسی ئەو بیست هەزاردینارەی لێدەکا کە مەلا لە خەڵكی دزیوە! چون ساڵی ١٩٧٥زایینی بیست هەزار دینار پارەیەکی یەکجار زۆر بووە.
مەلا خاوەن ئاشبەتاڵ،لە کاک نەجمە تووڕە دەبێ لە ژووری ئەو نەخۆشخانەیەی کە لە ئامریکا تێیدا راگیراوە دەری دەکاودەڵێ بڕۆ نەتبینمەوە.ئەوە دوادیداری نەجمەومەلا دەبێ.مەلامستەفا ئەو پارەیەی خواردوپاشآن مرد.ئیدی نۆرەی جەلال تاڵەبانی بوو کە کاک نەجمە بقۆزێتەوە وبە خەڵکی کەرکوک بڵێ:دوکتورێکی مێشکم بۆ هێناون تا پرسی کەرکوک چارەسەر بکا،چوون ئەو پرسە وەک مێشک ئاڵؤزوگڕێدارە.
دزی فزیی کانەجمە لەوێ دەستی پێکردکە کرا بە پارێزگای کەرکوک،زۆر زووزانی، بنەماڵەی بارزانی دووبارە دۆزیەوە،چون پارووی چەورتری دەکەوتە دەست.رێفڕآندۆم کرا،قامکی بە جەوهەریی رێفڕاندۆم شین کرد ونیشآنی خەڵكیدا. بەڵام کاتێک هێرش کرایە سەر کەرکوک یەکم کەس بوو ڕآیکردوهەڵات، لە حالێکدا خەڵكی ساویلکەی هان دەدا بەرگریی لە کەرکوک بکەن.یەکێتی نا نیشتمانی زوو بە فیتی خۆی زانی ودەریانکرد.
دەکرێ کەسایەتیەکی وەک ئەوکانەجمەیە پسپۆڕیی تەواوی لە نەخۆشێەکانی مێشکداهەبێ،بەڵام لە هەمانکاتدا بۆ خۆی مێشکی تەختەپەین بێ وبۆ سامانی دونیاوسەروەتی خەڵكی خێڕنەدیتوو خۆی بفرۆشێ ولە کۆتاییشدا ئەوەی رستبووی ببێتەوە خوری.
نەمر جەلال مەلەکشآ،شآعیڕێکی نیشتمانی ونەتەوەیی بوو کە کاتی خۆی مەسعود بارزانی داوای لێکرد کەلە هۆنەوەی بابەتەکانیدا چاوێکی لە بنەماڵەی بارزانی بێ وخۆیانی لێ نزیک کاتەوە.بەڵام جەلال مەلکشآ ئەو داوایەی مەسعودی کوڕی ئاشبەتاڵی قەبوڵ نەکرد،بۆیە تا کاتی کۆچی دوایی بە هەژاری وغەریبی لە سەر خاکی نیشتمان سەری نایەوە.
ئەوانەن بەکورتیی جیاوازیی دەگەڵ کاک نەجمەو ونەمرێکی وەک جەلال ملەکشا،مردن هەرمردن وچۆن مردنێک مەرجە کە مرۆڤ ژیانی بۆدەکا.ئێستیش گۆیا بنەماڵەی بارزانی دەخوازن تەرمی کاک نەجمە بێننەوە شآری هەولێڕولەوێ بە راسپاردەی خاکی بکەن.بۆ ئەوەی بە بنەماڵەی تاڵەبانی بڵێن: بە مردووییش دژی سیاسەتەکانی جەلال تاڵەبانین ونەجەمەددیینیش هەر پیاوی ئیمە بووە وهەرئاواش دەمێنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست